مه‌سرور بارزانی به‌نایاسایی بووه به‌وه‌زیر و پاراستن-یش له‌ده‌ره‌وه‌ی یاسایه
Thursday, 04/02/2010, 12:00
دوای ئاشكرابونی پۆستی (مه‌سرور بارزانی) به‌رپرسی ده‌زگای پاراستن، به‌پله‌ی وه‌زیری بندیوار كه ماوه‌ی چوار ساله‌به‌و پۆسته دامه‌زراوه بێ ئه‌وه‌ی هیچ كه‌سێك زانیبێتی و مه‌راسیمی بوون به‌وه‌زیری بۆ ئه‌نجام درابێت وه‌ك سوێندخواردن، چونكه به‌پێی سیسته‌می په‌رله‌مانی كاری له‌وجۆره ناگونجێ، له‌و باره‌یه‌وه چه‌ند ئه‌ندام په‌رله‌مانێك له‌خولی پێشوترو ئه‌م خوله‌ی ئێستای په‌رله‌مان بۆچونی جیاوازیان هه‌یه، هه‌ندێكیان بۆ چونیان وایه به‌كارێكی گونجاوو ئاسایی ده‌زانن و هه‌ندێكیشیان به پێشێلكردنی یاسای ده‌زانن و ده‌زگاكه‌شی به نایاسای ده‌زانن نه‌ك پۆسته‌كه‌ی.
(ئارێز عه‌بدوڵڵا) ئه‌ندام په‌رله‌مانی پێشوو له‌سه‌ر لیستی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان وتی: كابینه‌ی حكومه‌ت له‌و وه‌زیرانه پێكدێت كه وه‌زیره‌كانی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه متمانه‌یان پێ ده‌درێ، به‌ده‌ر له‌وانه هیچ كه‌سێك وه‌زیر نیه، ته‌نیا ئه‌وانه وه‌زیرن كه له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانتاراندا سوێندی یاسایی ده‌خۆن و ئه‌ركه‌كه‌یان دیاری كراوه، ئیتر هیچ كه‌سێك وه‌زیر نیه به‌ده‌ر له‌وانه.
(عه‌دنان عوسمان) ئه‌ندام په‌رله‌مانی لیستی گۆران له‌خولی ئێسته‌ی په‌رله‌مان له‌باره‌ی وه‌زیربوونی (مه‌سرو بارزانی) به بندیواربی دیدێكی تری هه‌بوو وتی: ئێمه وه‌كو لیستی گۆڕان كار ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو كاره‌كانمان به شێوه‌ی یاسایی بێت، وه‌زیر ده‌بێ متمانه‌ی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه پێ بدرێت، جا ئه‌و وه‌زیره سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بێت یان سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، ده‌بێ له‌په‌رله‌مان سوێندی یاسایی بخوات، بۆ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان چاودێری و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكات، وه‌زیرێك له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بێ یا له‌ده‌ره‌وه‌ی یاسابێ هیچ شه‌رعیه‌تێكی نیه هه‌ر كه‌سێك بێت، بۆیه هه‌رده‌زگایه‌ك كه یه‌ك نه‌خراوه هه‌ر كارێك بكات به نایاسایی له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت، چونكه شه‌رعیه‌تی په‌رله‌مانی تێدا نیه‌و دژ به بنه‌ماكانی كاری په‌رله‌مانیه.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ده‌زگای پاراستن به‌نایاسایی وه‌سف ده‌كرێ و به‌رپرسه‌كه‌ی پله‌ی وه‌زیری پێدراوه، (زانا رۆستایی) به‌پێچه‌وانه‌ی دیدی ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كه‌ی گۆرانه‌وه باس له‌وه ده‌كات كه‌به‌پێی یاسا مه‌سرور بارزانی كراوه به‌به‌رپرسی ئه‌و ده‌زگایه‌و كراویشه به وه‌زیر، هه‌رچه‌نده ناوبراو باس له‌وه ده‌كات كه‌ده‌زگاكانی ئاسایش و پاراستن له‌ژێر كۆنترۆڵی حكومه‌تدا نین و كار بۆ حزب ده‌كه‌ن، ڕۆستایی وتی: ئه‌وانه یاسایه‌كیان بۆ ده‌ركراوه له‌خولی یه‌كه‌م كه ژماره سێی هه‌رێمی كوردستانه، به‌پێی ئه‌و یاسایه ئه‌و به‌ڕێزه كراوه به به‌رپرسی ئه‌و ده‌زگایه، بڕیاره‌كه‌ش بڕیاری حكومه‌ت بووه كه حكومه‌ت ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی هه‌یه، به پێی ئه‌و یاسایه كه ده‌ركراوه مه‌سرور بارزانی پله‌ی وه‌زیریه‌كه‌ی یاسایه تاوه‌كو ئه‌و یاسایه هه‌بێ، به‌ڵام ده‌زگاكانی ئاسایش و پاراستن سه‌ر به‌حزبن و كار بۆ حزب ده‌كه‌ن له‌ژێر كۆنترۆڵی حزبدان نه‌ك حكومه‌ت.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی (مه‌سرور بارزانی) پله‌ی وه‌زیری هه‌بووه به‌بێ خواردنی سوێندی یاسایی ئارێز عه‌بدوڵا وتی: ئه‌وه هه‌ر ئه‌و نیه به‌ڵكو هه‌ندێ خه‌ڵكی تر هه‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی وه‌زیر بن پله‌و ئیمتیازاتی وه‌زیریان پێ دراوه، به بۆچونی خۆم ئه‌وه كارێكی باش نیه، به‌ڵام گومانی تێدا نیه كه ئه‌وانه وه‌زیر نین، ته‌نانه‌ت هه‌یه كه ئیمتیازاتی وه‌زیریان پێداوه‌و خۆشی به وه‌زیر ناساندووه. به‌ڕاستی ئه‌وه كارێكی نایاساییه، واته به‌بێ ئه‌وه‌ی سوێندی یاسایی بخوات به‌س ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی موچه‌ی وه‌زیری وه‌رگرتووه خۆی به وه‌زیر ناساندوه، وه‌ك ده‌زانرێ كابینه‌ی پێشوو ژماره‌ی وه‌زیره‌كان گه‌لێك زۆر بوون، ئه‌وه‌ش بارگرانیه‌كی زۆربوو بۆ سه‌ر حكومه‌ت وه‌كارێكی نایاسایش بوو، هیچ نیانویه‌ك نیه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سێك وه‌زیر نه‌بێ و پله‌و ئیمتیازاتی وه‌زیری پێ بدرێ، هه‌ركه‌سێك ئه‌گه‌ر شایسته‌ی ئه‌وه‌بێ بكرێت به وه‌زیر با له‌حكومه‌تدا بكرێت به وه‌زیر، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌زگای ئاسایش ده‌زگایه‌كی یاسایی نیه له‌ده‌ره‌وه‌ی داموده‌زگاكانی حكومه‌ته، بۆیه به‌و شێوه نهێنیه پله‌و ئیمتیازاتیان بۆ سه‌رف كراوه.
له‌وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌ی بۆچی ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان لێی بێده‌نگ بوون ئارێز عه‌بدوڵڵا وتی: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وانه بانگ نه‌كراون چونكه ده‌زگای پاراستن و ئاسایش ده‌زگایه‌كی یاسایی نین، ئه‌و كاته‌ی حكومه‌ت یه‌كیگرته‌وه ده‌بوایه هه‌ردوو ئاسایشه‌كه یه‌كیان بگرتایه‌ته‌وه كه یه‌كیان نه‌گرتۆته‌وه تاوه‌كو ئێستا سه‌ر به‌حكومه‌ت نین، به‌ڵام من ده‌پرسم ئایا ئه‌ندام په‌له‌مانه‌كانی خولی پێشوو ئێستا توانیویانه هه‌موو داموده‌زگاكانی حكومه‌ت یه‌ك پێ بگرنه‌وه؟ تاكو ئێستا بۆچی نه‌كراوه؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان ئه‌وه‌نده‌ی پێ ده‌كرێ، تاكو ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێ وه‌زاره‌تی ناوخۆ ته‌نها له‌ڕووی ده‌ره‌وه یه‌كیگرتۆته‌وه، ئه‌و كێشانه په‌یوه‌ندی به یه‌ك نه‌خستنه‌وه‌ی داموده‌زگاكانه‌وه هه‌یه، نه‌بونی ئیراده‌یه‌ك به نه‌بونی دامه‌زراندنی ده‌زگا نیشتیمانیه‌كان، زۆر به‌داخه‌وه تاكو ئێستا عه‌قڵیه‌تی حزبایه‌تیان پێ باشتره له‌عه‌قڵیه‌تی حكومه‌تداری، بێگومان زیان به‌گه‌ل و نیشتیمان ده‌گات.
(دكتۆر زانا ره‌ئوف) ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر لیستی گۆڕان وتی: له‌ڕوی یاساییه‌وه كاتێك كه باس له‌وه‌زیر ده‌كرێ ئه‌و كه‌سه‌یه كه له‌كابینه‌یه‌كی وه‌زاریدا بوونی هه‌یه، كه پشتبه‌ست به‌متانه‌ی په‌رله‌مان بێت، له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه هه‌موو ده‌ستنیشانكردنێك به‌پله‌ی وه‌زیر پێچه‌وانه ده‌بێته‌وه له‌گه‌ڵ سیسته‌می په‌رله‌مانیدا، به‌حوكمی ئه‌وه‌ی ئێستا له‌كوردستاندا سیسته‌می په‌رله‌مانیه واته ئه‌بێ ئه‌وانه‌ی كه سیفه‌تی وه‌زیر وه‌رده‌گرن ده‌بێ متمانه له‌په‌رله‌مان وه‌ربگرن، ده‌زگاكانی ئاسایش تاكو ئێستا سه‌ر به‌حكومه‌ت نین، به‌ڵكو سه‌ر به‌حزبن، بۆیه ده‌بێ ئه‌گه‌ر سیفه‌تی وه‌زیریشیان هه‌بێ له‌ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌ت ده‌بێ له‌ژێر ركێفی په‌رله‌ماندا بن، ئه‌مه كاره‌ساتی به‌دواوه‌یه، مادام سیفه‌تی وه‌زیری پێ به‌خشراوه ده‌بێ شوێنێك هه‌بێ چاودێری بكات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌زگایه په‌یوه‌ندی به‌گیانی ئه‌منی خه‌ڵكه‌وه هه‌یه، بۆیه مه‌حاڵه په‌رله‌مان سه‌رپه‌رشتی ئه‌و ده‌زگایه نه‌كا، نابێ هیچ ده‌زگایه‌كمان هه‌بێ له‌ژێر چاودێری په‌رله‌ماندا نه‌بێ.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی گۆران هیچ پرۆژه‌یاسایه‌كی هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه دكتۆر زانا ووتی: به‌ڵێ پرۆژه یاسای تایبه‌تیمان هه‌یه بۆ ده‌زگای ئاسایش و ده‌زگا ئه‌منیه‌كان كه له‌ژێر چاودێری په‌رله‌ماندا بن نه‌ك حزب.
سۆزانی خاڵه شه‌هاب ئه‌ندام په‌له‌مانی له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی كه یه‌كێتیه، له‌و باره‌وه وتی: راسته ئه‌و ئیمتیازاتی یا پله‌ی وه‌زیری هه‌یه به‌ڵام تاكو ئێستا ته‌نانه‌ت ده‌زگاكه‌شی یاسایی نیه، به پێی یاسای نوێ ده‌بێ یه‌ك بگرنه‌وه هه‌ردوو ده‌زگا ئه‌منیه‌كه‌ی حزب و وه‌زیره‌كه‌یان سوێندی یاسایی بخوات، ئه‌وانه هه‌مووی كێشه دوو ئیداره‌ی بوون، كاریگه‌ری خراپی هه‌بووه‌و هه‌یه، له‌م خوله‌دا باسه‌كانی یه‌كگرتنی پێشمه‌ركه ئه‌وله‌ویات بون و میلیشیای حزب نامێنێت له‌م خوله‌ی په‌رله‌ماندا.
(زانا رۆستایی) له‌باره‌ی وه‌زیربونی مه‌سرور بارزانی به بندیواری ووتی: ئه‌وانه وه‌زیر نین، ئه‌وانه ته‌نها پله‌یان وه‌زیره بۆ نمونه به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی گشتی و سه‌رۆكی زانكۆكان و پارێزگار، له‌ڕوی ئیمتیازاته‌وه پله‌ی وه‌زیریان هه‌یه و پێویستیان به‌وه نیه سوێندی یاسایی بخۆن له‌به‌رده‌م په‌رله‌ماندا.
له‌وه‌لاَمی ئه‌وه‌ی ئایا ئه‌وه یاسایه پله‌و ئیمتیازاتیان وه‌زیر بێ و سوێند نه‌خۆن له‌به‌رده‌م په‌رله‌ماندا؟ زانا رۆستایی ووتی: به‌ڵێ ئه‌وه شێوازێكی یاساییه و سوێندیش ناخۆن له‌به‌رده‌م په‌رله‌مان.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی بۆچی ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان ئه‌و شته نهێنیانه ئاشكرا ناكه‌ن بۆ شه‌قامی كوردی كه توانای لێپرسینه‌وه‌یان نیه، ئارێز عه‌بدوڵا وتی: له‌خولی رابردوی په‌له‌ماندا یاسای ئاسایش هاته په‌رله‌مان له‌كاتی كفتوگۆكردن له‌سه‌ری، یاساكه كێشرایه ده‌ره‌وه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت حكومه‌ت مه‌به‌ستی نیه یاسایه‌ك هه‌بێ بۆ ئاسایش كه ببێته دامه‌زراوه‌یه‌كی نیشتیمانی، ده‌توانم بڵێم په‌رله‌مان نه‌یتوانی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌ركه‌كانی خۆی جێبه‌جێ بكات، چونكه رێگریه‌كانی به‌رده‌م په‌رله‌مان ئه‌وه‌نده گه‌وره‌ن به‌و په‌رله‌مانه‌ی ئێستا كۆسپه‌كان لا نابرێ، ئه‌و به‌رێزه وه‌زیر نیه تاوه‌كو بانگ بكرێته به‌رده‌م په‌له‌مان چونكه متمانه‌ی له‌لایه‌ن په‌له‌مانه‌وه پێ نه‌دراوه.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی پله‌ی وه‌زیریان هه‌یه و سوێندیان نه‌خواردوه له‌به‌رده‌م په‌له‌ماندا ئایا ده‌توانن كار بۆ ئه‌وه بكه‌ن نه‌توانن به‌و سیفه‌ته كار بكه‌ن، عه‌دنان عوسمان ووتی: هه‌وڵ ده‌ده‌ین سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بانگێشت بكه‌ین، له‌و باره‌وه ورده‌كاریه‌كان وه‌ربگرین، هه‌ركه‌سێك پله‌ی وه‌زیری هه‌بێ ده‌بێ په‌رله‌مان متمانه‌ی بداتێ، ده‌بێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ڕونكردنه‌وه بده‌ن له‌و باره‌یه‌وه‌و بۆ خه‌ڵكی كوردستانی روون بكه‌نه‌وه، له‌ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان كه‌س بۆی نیه وه‌زیر بێ، ئه‌مانه به‌شێكن له‌كێشه‌كانی كوردستان، هه‌ركه‌سێك كه وه‌زیر بوو ده‌بێ له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كۆبێته‌وه و دیاربێ، ده‌بێ ده‌زگای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ی سه‌ر به په‌رله‌مان یان ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بێ نه‌ك حزب، له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و په‌رله‌مان نابێ هیچ ده‌سه‌ڵاتێك هه‌بێ.
رێگامه‌زین
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست