ئازاد جووندیانى لەسەركردایەتیەوە بۆ مەزەى سەر مێز

Friday, 23/04/2010, 12:00


ئەو دەمانەى نووسینێكى تازەم لە داییك ئەبێ غەدرێك ، داوێن پیسیەك ، دزییەك ، گەندەڵییەك ، تەكەتوولبازییەك ، سیاحەت و ڕابواردنێك ، بڕیارێكى مەزاجیى ئازاد جووندیانیم بیردەكەوێتەوە و لەمێشكمدا سیناریۆیەكى بۆ دادەڕێژم ناهێڵم لەناخى پەنگ خوواردووى خۆمدا قەتیس ببێت ڕەئسەن دەیخەمە سەر كاغەز ... جیللى ئێمە كەفەوتاوى دەستى زۆردارى یەكێتى و پارتین نۆزدە ساڵە بە ڕاست و چەپدا ئەمان هێنن و ئەمان بەن ئیتر نۆرەى ئەوەیە هیچ تاوانێكى ئەم بەناو سەركردە دزانەى میللەتەكەم نەپۆشم و وەك مەسیجێك بەهەرچوار دەوورى خۆمدا پەخشى بكەم و بڵاوویان بكەمەوە بۆئەوەى گەلەكەم بزانێت ئەمانە چ ماهییەتێكیان هەیە و چییان بۆ كوورد كردووە و چیشیان بۆ گەلى كوورد پێدەكرێت ، ئەم ئازاد جووندیانییە داوێن پیس و بێمۆڕاڵە ئەوەندەى لە دەزگاى ڕاگەیاندندا زووڵم و ستەمم لێبینى لەجاش و ڕەفیق حزبى و نەسیر و عوزو شوعبەو عوزو فەرع و ئەمن و ئیسخباراتەكانى زەمانى بەعسم نەدى ... هەرچەندە ئەوە ڕۆژگارێك بوو كەس ئاوات بەهاتنەوەى ناخوازێت بەڵام كاتێك حەق و حساب دێتە پێشەوە پێویست بەبەراوورد كردن لەنێوان ئەوساو ئێستادا ئەكات جارێكیان برادەرێك كەئەندامى مەكتەبى ئیعلامى یەكێتیەو ژوورەكەى بستێك لە ئۆفیسەكەى جووندیانیەوە دوورە لەنادى مۆزەفیین پێكەوە سەرێكمان گەرم ئەكرد لەیەكەم پێكدا بە ئازاد جووندیانیەوە گرتى و لەكاتى خەیاڵ بوونیدا ووتى : (ئەم ئازاد جووندیانییە لە خزر شەوكەتى مدیرى تەربیەى سلێمانى زەمانى سەددام ئەچێت ئەو لەپڕ خۆى ئەكرد بە سانەوییەكى كچاندا و ئافرەتێكى تەلەبەى ئەكردە نێچیر و پاشان ئەوەنەت ئەبیست كە نامووسى بردووە ئازاد جووندیانیش هەموو كەناڵەكانى یەكێتى پڕ كردووە لەئافرەت و لەپڕ خۆى ئەكات بە كەناڵێكدا و یەكێكیان ئەكاتە ئامانج پاشان ئەبیستیتەوە بردى بۆ ئەستەنبووڵ بردى بۆ ئەنقەرە بردى بۆ چین ئەگەر نەشچێتە ژێر بارییەوە شتێكى بۆ درووست دەكا و دەرى ئەكات) پاشان لە دووهەم پێكدا سەرى گەرم تر بوو خەیاڵەكەى بەرەو مەست بوون ئەڕۆى ووتى (بەشەرەفم ئەم مەكتەبى ئیعلامەم بەفشە گرتووە باوەڕم هەر پێى نەماوە تەنها بە ڕووخسار لەوێم دڵم هەرلاى گۆڕانە ئەمانە كەى پیاوون تاخزمەتیان بكەى لەبەرچاوییان ڕیسوا ئەبیت لەپێیان بكەیت باشە گاڵتەت بەعەقڵیان بێت باشە هیچیان بۆنەكەیت چاكە هەرلێیان بخۆیت ئەمانە پیاوى وەكوو جەمال حسێن و سەربەست جیهادییان قابیلە هەرچییەكیان پێدەڵێن دەڵێن بەسەرچاوو) پاشان كابراى ساقیى هات و ووتى كاك (....) تۆ لەحەجەكەوە نزیكى دەنگووباس چییە ئەمیش پێى ووت زۆرباشە یەكێتى فت ووتى چۆن ووتى گۆڕان یەكەمە ووتى بەڕاست ئەمیش ووتى بەتەئكیدى ساقیش لە خۆشیا ووتى سبەى دەعوەتى منن بەماسییەوە ئینجا ئەو برادەرەى ئەندامى مەكتەبى ئیعلام چارەكێك ڕۆشت ووتى حەزم لەپێكێكى ترە پێكێكى ترم بۆ بانگ كرد بە پەرداخێك ئاووى نۆكەوە ، پێكەكەى كرد و هەمدیسان هاتەوە سەر ئازاد جووندیانى ووتى (ئەزانیت ئەمڕۆ جەلال جەوهەر هاتووە بۆ مەكتەب و پۆرتى ئازاد جووندیانى و شوانەى كەریم كابانى شكاندووە داواى وسوڵاتى سەرف و ئەوپارانەیان لێئەكات كەمام جەلال داویەتى پێیان و دزیویانە منیش هەر گوێم هەڵئەخست گوێم بۆ ئەگرت چوونكە ئەمزانى هەموو ئەو حاڵ و مەسەلانە ڕَاستەو ئازاد جووندیانى لێى ئەوەشێتەوە هەرچەندە ئەم بەسەر هاتە نۆ مانگى بەسەردا تێپەڕیووە بەڵام بەباشم زانى بڵاوى بكەمەوە و تینوێتى خوێنەرانى پێ بشكێنم

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە