کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هاوڵاتیه‌كی میسری له‌به‌رده‌م په‌رله‌ماندائاگر له‌خۆی‌ به‌رده‌دات

Monday, 17/01/2011, 12:00


به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ له‌شاری‌ قاهیره‌ی‌ پایته‌ختی‌ میسر هاوڵاتیه‌ك له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی‌ میسریدا ئاگر له‌خۆی‌ به‌رده‌داتو،به‌په‌له‌ ده‌گێنرێته‌ نه‌خۆشخانه‌،ئه‌مه‌ش دوای‌ ئه‌وه‌هات كه‌گه‌نجێكی‌ تونسی‌ خۆی‌ سوتاندو بوه‌ هۆی‌ له‌ناوچونی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ زین العابدین سه‌رۆكی‌ ئه‌و وڵاته‌.
سه‌رچاوه‌كانی‌ هه‌واڵ‌ ئه‌مڕۆ بڵاویان كردوه‌ هاوڵاتی‌ عه‌بد عبدالمنعم له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی‌ میسریدا له‌ناوه‌ڕاستی‌ شاری‌ قاهیره‌،بڕێك به‌نزینی‌ كردوه‌ به‌خۆیداپاشان ئاگری‌ تێ‌ به‌رداوه‌،ئاگركوژێنه‌وه‌كانی‌ به‌رده‌م په‌رله‌مانیش هه‌ستاون به‌ ‌كوژاندنه‌وه‌یو گه‌یانده‌ویانه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌.
ناوبراو پێش ئه‌وه‌ی‌ خۆی‌ بسوتێنیت وتافی‌ دژی‌ پۆلیسو ده‌زگای ئه‌منی‌ میسری‌ وتوه‌ته‌وه‌،سه‌رچاوه‌كان له‌نه‌خۆشخانه‌وه‌ رایان گه‌یاند كه‌عبدالمنعم سوتاویه‌كه‌ی‌ زۆره‌وله‌حاڵه‌تێكی‌ خه‌ته‌ردایه‌.
ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ دێت كه‌ هاوڵاتیه‌ك له‌تونس خۆی سوتاندو بوه‌ هۆی‌ له‌ناوچونی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ ئه‌و وڵاته‌و،به‌هه‌مان شێوه‌ش له‌ جه‌زائیرهاوڵاتیه‌كی‌ تر خۆس سوتاند،پێشبینیش ده‌كرێت له‌م جۆره‌ كردانه‌ له‌زۆربه‌ی‌ وڵاتانی‌ عه‌ره‌بیو ناوچه‌كه‌ دوباره‌ ببێته‌وه‌.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە