کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


جامه‌که‌ی کوردستان پۆست پڕ بووه‌ و لێی ئه‌ڕژێ

Wednesday, 18/08/2010, 12:00




کوردستان پۆست که‌ وه‌ک ماڵپه‌ڕێک له‌ساڵی 1999 دامه‌زراوه‌ سه‌ره‌تا ئه‌م ماڵپه‌ره‌ ناوی کوردستانی ئه‌مڕۆ بووه‌ دواتر ناوه‌که‌ی گۆڕاوه‌ بۆ ئه‌م ناوه‌ی ئێستا، کوردستان پۆست هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای دروست بونیه‌وه‌ ده‌ستی کردووه‌ به‌ ڕه‌خنه‌ له‌ گۆمه‌لگای کوردی سه‌رجه‌م بواره‌کانی گرتۆته‌وه‌ به‌ تایبه‌ت بواری سیاسی و هه‌وڵی داوه‌ له‌ ڕێگه‌ی تۆڕی ئینته‌رنێته‌وه‌ خواری گۆمه‌ڵگا ڕاست کاته‌وه‌ و گه‌نده‌ڵیه‌کانی کۆمه‌ڵگا ڕووماڵ بکات و ڕه‌خنه‌ی توند ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵات بکات، ئه‌م مالپه‌ڕه‌ هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دروست بونیه‌وه‌ ڕووبه‌رووی چه‌ندین ڕه‌خنه‌ بۆته‌وه‌ و هه‌روه‌ک شتێکی ئاساییه‌ له‌ هه‌موو سه‌رده‌میکدا له‌ کاتی سه‌رهه‌ڵدانی شێوازێکی نوێ هه‌موو کاتێ به‌ربه‌ست دروست ئه‌بێ له‌لایه‌ن چه‌ندین که‌س و بنه‌ماڵه‌وه‌، به‌ڵام کوردستان پۆست و که‌شتیه‌که‌ی به‌رده‌وام بووه‌ له‌ بڕینی ده‌ریای نهێنیه‌کان و هه‌رده‌م به‌ مه‌راقی ئه‌وه‌وه‌ بووه‌ که‌ نهێنیه‌کانی پشت په‌رده‌ ئاشکرا بکات، با لێره‌دا به‌س به‌ شان و باڵی کوردستان پۆستدا هه‌لنه‌یه‌ین ئه‌توانین بڵێین ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ که‌م تا زۆر زانیاری نا دروست و نا ته‌واوی گه‌یاندۆته‌ خه‌ڵک و لێره‌ و له‌وێ زانیاری نا راست و دوور له‌ ڕاستی له‌ لایه‌ن که‌سانی تره‌وه‌ بلاو کراوه‌ته‌وه‌ و بڵاویش ئه‌کرێته‌وه‌ چونکه‌ یاسای ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ بێ سنوره‌ هیچ فلته‌رێک له‌سه‌ر نوسینه‌کان نیه‌ ئه‌مه‌ش بۆته‌ هۆی ئه‌وه‌ی نوسه‌ره‌کانی کوردستان پۆست ئازادیه‌کی ته‌واویان هه‌بێت و بێ سڵکردنه‌وه‌ له‌ هیچ لایه‌نێک نوسینه‌کانیان بڵاو بکه‌نه‌وه‌ ئه‌وه‌ی لێره‌دا جێگه‌ی ئاماژه‌ بۆ کردنه‌ ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی ئاڕاسته‌ی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ و نوسه‌ره‌کانی ئه‌کرێت ته‌نها ئه‌و نوسه‌رانه‌ ئه‌گرێته‌وه‌ که‌ له‌ سنوری ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی کوردیدان و له‌ ناو هه‌رێمی کوردستاندان و جیاوازی نێوان نوسه‌رانی ده‌ره‌وه‌ و ناوه‌وه‌ی هه‌رێم له‌وه‌دایه‌ که‌ ئه‌و ئازادیه‌ی نوسه‌رانی ناوه‌وه‌ هه‌یانه‌ هه‌مان ئه‌و ئازادیه‌ی نوسه‌رانی ده‌ره‌وه‌یه‌ و بگره‌ به‌ گڕ و تێنێکی زیاتریش هه‌ر ئه‌مه‌ش بۆته‌ هۆی ئه‌وه‌ی نوسه‌رانی ناوه‌وه‌ ڕووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌ و ته‌نانه‌ت تیرۆرکردن ببنه‌وه‌. نوسه‌ران و به‌رپرسانی ئه‌م ماڵپه‌ره‌ ئێستا له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دان ئه‌م مینبه‌ره‌ ئازاده‌ به‌ره‌و ده‌زگا بوون به‌رجه‌سته‌ بکه‌ن و نوسینگه‌کانیان له‌ وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ بکه‌نه‌وه‌ به‌ڵام له‌ ناو کوردستان بڤه‌یه‌ و مه‌ترسی هه‌یه‌ و ئه‌ترسن، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ ده‌نگی یاوه‌ته‌وه‌ ئێستا له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دان چه‌کوشه‌که‌ی کوردستان پۆست به‌ هێزتر بکه‌ن و زه‌بری هێزی قه‌ڵه‌می نوسه‌ران به‌ره‌و ئاڕاسته‌یه‌کی یاسایی و قانونی گوژمبدرێت و چی تر قه‌ڵه‌م به‌ ده‌ستانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ یاری مه‌رگیان له‌گه‌ڵ نه‌کرێت و ژیانیان پارێزراوبێت.




 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە