کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


فه‌رهاد پيرباڵ بۆ دووه‌م جار(٥) پێنج مليۆن ديناری له‌ فه‌رمانده‌ی زيره‌ڤانی وه‌رده‌گرێت

Sunday, 25/09/2011, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنيری هه‌ولێر
به‌ پێه‌ سه‌رچاوه‌يه‌كی نزيك له‌ ليوا دڵشاد له‌ فه‌رمانده‌يی و به‌شی دارايی له‌ زيره‌ڤانی پارتی هه‌ولێر ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه‌، كه‌ بۆ دووه‌مين جار (فه‌رهاد پيرباڵ) كه‌ به‌ يه‌كێك له‌ نووسه‌ره‌ شێتۆکە و ده‌رباره‌كانی ده‌سته‌لات ناسراوه‌، بری (٥) ملێۆن ديناری له‌ زيره‌ڤانی بۆ خه‌رج كراوه‌ وه‌ك پاداشت به‌رامبه‌ر به‌ دوو هه‌ڵويست وه‌ك خۆيان ناويان ناوه‌: ئه‌ويش..وه‌ڵامدانه‌وه‌ی كه‌ناله‌كان به‌رامبه‌ر به‌ تاوانه‌كه‌ی ٣١ی ئاب كه‌ به‌ وه‌رچه‌رخانی سياسی ناوی بردبوو، له‌گه‌ڵ سوكايه‌تی پێكردن به‌ رۆشنبيرانی ئۆپۆزيسۆن له‌ گشت ناوه‌نده‌كاندا، به‌تايبه‌تی له‌ كۆڕ و سميناره‌كان.
ئه‌وه‌ی جيگای باسکردنە، ئه‌و دووجاره‌ پيربال له‌لايه‌ن عه‌ميد غازی بارزانیيه‌وه‌ ئه‌و پاداشته‌ كراوه‌، وابرياره‌ هه‌ر به‌ راسپارده‌ی غازی بارزانی، فەرهاد پیرپاڵ چه‌ند كۆرێك ببەستێت له‌ شاره‌كانی سنوری پاريزگای سليمانی و هه‌وليرو قه‌زای سۆران و دهۆك بۆ پشتيوانیكردنی بنه‌ماله‌ی بارزانی .
هه‌ر بۆ زانين.. غازی بارزانی ئه‌و فه‌رمانده‌يه‌يه‌، كه‌ ماوه‌كانی رابردوو به‌شه‌و به‌ خۆی و فه‌وجيكی زيره‌ڤانی هه‌ليان كوتابووه‌ سه‌ر ژماره‌يه‌ ك تانكه‌ری پرسووته‌مه‌نی له‌ سنوری موسل و بيجی!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە