کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەمە فەرهودە.. پرۆگرام و چاپەمەنیەكانى وەزارەتى پەروەردە(133)ملیون دینار پاداشت دەبەخشێتە بەرپرسەكانى..!!

Thursday, 17/12/2009, 12:00


بەپێى دوو نوسراوى جیاداكە ئیستا لەبەردەستماندایە و ئمزاى (لوتفى ێدیق محمد)ى بەرێوبەرى گشتى دیوانى وەزارەتى پەروەردەى لەسەرە بە ژمارەى (16788 لە 3/11/2009)بڕى (480,2500)ملیون سەرف كراوە لە پاداشتى چاپ كردنى كتاب،هەروەها بەژمارەى (18345 لە 25/11/2005)،بڕى (850,230))ملیون دیناربۆ هەریەك لە (ئاراس نەجمەدین)بەرێوبەرى گشتى پرۆگرام و چاپەمەنیەكانى وەزارەتى پەروەردەى هەرێم (مهدى عباس)بەرێوبەرى چاپەمەنیەكان،(ێباح سعید عبدللە)بەرێوبەرى تجهیزاتى،لەگەڵ عوسمان پیرداود كوازى نەخشەساز سەرف كراوە وەكو پاداشتێك لە بڕى سەرپەرشتیكردنى كتاب بۆ قوتابیان.
بێ ویژدانیە ئەگەر ئەمە ناوى بنرێت گەندەڵى یان رۆتینات یان دزى،ئەمە فەرهودێكە و كۆمەڵێك مافیا دەیانەوێت تاڵانى بكەن و دەسەڵاتى سیاسیش خەشیمانە بۆیان چەماوەتەوە بۆ ئەوەى درێژە بە دەسەڵاتى خۆى بدات و لاشەى مردوى خۆى رابكێشێت و كەسى نەخۆشى وەكو ئەو بەرێزانەى سەرەوە دورست بكات.
بێ هۆنیە پارتى و یەكێتى بە هەزارەها دۆلار بۆ بێدەنگ كردنى نوسەران و رۆژنامەنوسان و روناكبیران سەرف دەكەن، دامودەزگاى سیخوڕى و نهێنى بەسەر جموجۆڵە تایبەتیەكانى تاكەكان دادەنێن،رێكخراو و دەستە و كۆمەڵەى جۆراو جۆریان لەناوەندەكاندا دورست كردووە بۆ كۆنترۆڵ كردنى وەزعیەتەكە،چونكە دەزانن و لایان رۆشنە چ دز و مافیایەكیان پەروەدە كردوە و ئەگەر فریا نەكەون بەعس ئاسا گۆڕیان گوم دەكەن.
بەدرێژایى مێژوو زۆر بوونە ئەو كەسانەى كە دەوڵەمەند و سەرمایەدار و بەرپرس و دەسەڵاتدار بونە لە دنیا،بەڵام ئیستا كەسێك لە كولەكەى تەڕیش ناویان نابات،بەڵام زۆرێك لە ئازادیخواز و ئینسان دۆستى دونیا بونەتە شاكار و خەڵكى بەدوایى شاكارەكانیان و ژیانى تایبەتیان وێڵ و عەوداڵن.راستە ژیانیان قورس كردووە و هەر شەش لامان كۆنترۆڵ كراوە ،بەڵام دەرفەتى ئەوەى تیا ماوە وەكو ئینسانێكى خاوەن بڕیار و ئیعتبار بژین و بیگوزەرێنین،ئەوانەى ئیمزایان لەسەر ئەم بڕە پارە خەیاڵیە كرد و ئەوانەشى وەریانگرت،دوژمنى سەرسەختى ئاو و خاكى ئەو وڵاتەن نەك ئێمە كە دەمانەوێت ئەو سەروەت و سمانە بەپێى سیستەمێك بەیەكسانى ببەخشرێتەوە و هەموان سوودى لێوەرگرن.
هەولێر

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە