کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


هه‌فته‌ی رابردوو کۆمیته و که‌رته‌کنی یه‌کێتی له‌ سوید هه‌ڵبژاردنیان کرد

Thursday, 29/09/2011, 12:00


کۆبوونه‌وه‌کان و سیمینار و هه‌ر کۆڕ و دانشتنێکی پارتیی و یه‌کێتیی ئه‌وه‌ ده‌رده‌خات که‌ ئه‌م دوو حیزبه‌ به‌ زۆر سه‌پێنراوه‌ رۆژ له‌ دوای رۆژ جه‌ماوه‌ر لێیان ده‌تره‌کێته‌وه‌ و که‌سیان له‌ ده‌ور نامێنێت، ئه‌وانه‌ی ده‌شمێنن، کۆمه‌ڵێ که‌سانی پاتاڵ و مشه‌خۆر و به‌رژه‌وه‌نده‌ی په‌رسته‌ له‌ ده‌وریان ماونه‌ته‌وه‌. له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی کۆمیته‌ و که‌رته‌کانی سوید له‌ شاری ستۆکهۆڵمی پایته‌خت هه‌فته‌ی رابردوو یه‌کێتیی به‌ هه‌زار شه‌ڕه‌شه‌قتوانی 60 که‌سێک کۆبکاته‌وه‌ ئه‌وانیش زۆربه‌یان ژن و که‌سوکاری خۆیان هێنابوو، سه‌ره‌نجام له‌ کۆی هه‌ڵبژاردنه‌که‌دا که‌سێکی کۆیله‌ی بێ ئه‌زمونییان ده‌ستنیشان کرد، ئه‌ویش ناوی شاکر هه‌ولیرییه‌، بۆ زانیاریی خوێنه‌رانی کوردستانپۆست به‌ پێویستم زانی ئه‌مه‌ وه‌کو کورته‌ هه‌واڵێک بڵاوی بکه‌مه‌وه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە