سه‌رم سوڕماوه خودایه چۆن بوو جه‌لال تاڵه‌بانی گورگ نه‌یخوارد!!!؟
Tuesday, 23/11/2010, 12:00
جه‌لال تاڵه‌بانی که ئێستا سکرتێری یه‌کێتی نشتمانی عێراق و یاخود له‌وانه‌یه سکرتێری یه‌کێتی نیشتمانی هه‌موو وڵاتانی عه‌ره‌ب و تورکیا وئێرانیش بێ، هه‌ڵبه‌ته ئه‌وه له دڵی جه‌لال خۆیدا، ئه‌گه‌ر ئه‌وان قبوڵیان بێ، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه ئه‌وان هیچ حسابێکی بۆ ناکه‌ن، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی که ته‌نها کاره دژی کوردانه‌کانی پێ بکه‌ن، به تایبه‌تیش دوای ڕووخانی ڕژێمی به‌عس له لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاو هاوپه‌یمانه‌کانی یه‌وه. وه له لایه‌کی تریشه‌وه سه‌رۆک کۆماری عه‌ره‌بی عێراقه، ئه‌گه‌رچی پله‌که‌ی ئه‌وه‌نده‌ی نۆکه‌رایه‌تی یه ئه‌وه‌نده سه‌رۆک کۆماری نی یه.
جه‌لال تاڵه‌بانی له دوای ڕووخانی به‌عسه‌وه قسه‌کانی زۆر ناخۆشن بۆ کورد و زۆریش خۆشن بۆ دووژمنان، له ناو کورد دا به ته‌واوه‌تی خۆی سووک و چرووک کردووه، له به‌کارهێنانی ده‌سته‌واژه‌ی ده‌وڵه‌تی کوردی خه‌یاڵی شاعیرانه‌یه‌و، عێراق ده‌وڵه‌تێکی عه‌ره‌بی یه‌و زۆر شتی تریش خۆ با له‌وه‌ش هه‌ر گه‌ڕێین که نیزیکه‌ی چوار ساڵ پێش ئێستا له تورکیا تورکه شۆڤێنیسته‌کان مه‌سه‌له‌ی پشیله‌که‌یان پێ کرده قورزه‌ڵقۆڕت و ژه‌هری مار و وایان لێکرد ئیدی جارێکی تر غه‌ڵه‌تی وا نه‌کاته‌وه (هه‌ڵبه‌ته مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه که له دیدی تورکه‌کان غه‌ڵه‌ته، نه‌ک له دیدی کوردان وه من خۆم به قسه‌کانی جه‌لال تاله‌بانی کاتی خۆی زۆر خۆشحاڵ بووم و هه‌زار ئافه‌رینیشم بۆ نارد).
نه‌ک هه‌ر جه‌لال تاڵه‌بانی بۆ خۆی به‌ڵکو بۆ هه‌موو ده‌روێش و عه‌بده‌کانی خۆشی له ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌وه بیگره تا چاوه‌ش و کاسه لێسه‌کانی له میدیاکان وای ڕاهێنابوون و ڕایان ده‌هێنێ، که له به‌رامبه‌ر تورک و عه‌ره‌ب و فارسه‌کان زمانێکی نه‌رمی نۆکه‌رانه و به‌که‌یفی ئه‌وان ته‌پڵ لێده‌ن دژی کورد. هه‌تا ته‌نانه‌ت له میدیاکانی یه‌کێتی نیشتمانی عه‌ره‌بستان و تورکستان به ڕێبه‌رایه‌تی جه‌لال تاڵه‌بانی کوردستانی نوێ وه‌ک نموونه چه‌ندین جار ناوی سنووری کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات و باشوور ناهێنن و ئه‌و سنوورانه به ناوی سنووری عێراق و کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌هێنن، وه‌ک سنووره‌کانی بانه و چوارتا پێنجوین، هه‌ڵه‌بجه- پاوه، مه‌ریوان، قه‌ڵادزێ سه‌رده‌شت، پیرانشار چۆمان، وه هه‌روه‌ها ....هتد.
جه‌لال به جۆرێ زه‌نده‌قی چووبوو له به‌رگری کردن له کورد که مرۆڤی کورد لێ ی ده‌رشانه‌وه له قسه‌کانی هه‌ر ده‌تگووت ئێستا نا ئێستا گورگ ده‌یخوا. له هه‌ر سه‌فه‌رێکی ئه‌و جه‌لاله ده‌یکرد بۆ ده‌ره‌وه، دڵم له سه‌رووی سه‌ده‌وه لێ ی ده‌دا له ترسی ئه‌وه‌ی که ده‌مزانی چ قسه‌یه‌کی دیکه دژی کورد ده‌کا به که‌یفی دووژمنان.
تازه به تازه دوای ئه‌وه‌ی که له هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی بۆ ده‌وره‌ی دووه‌می سه‌رۆکایه‌تی کۆماری عێراقی عه‌ره‌بی ترس و خه‌ته‌ری نه‌بوونه‌وه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی گه‌یشتبووه سه‌ر لووتی له لایه‌ن شۆڤێنیسته عه‌ره‌ب و تورکومانه‌کانی لیستی العراقیه به پشتیوانی تورکی دڕنده‌ی تورکیای داخ له دڵی دژی کورد، ویستیان هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی په‌ک بخه‌ن به تایبه‌تی که له‌و کاته‌دا تورکه‌کان به‌رده‌وام ده‌قه به ده‌قه له په‌یوه‌ندی دابوون بۆ پیلان دژی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی و له‌و کاته‌شدا ئه‌ندامانی گۆڕان فریای که‌وتن و ڕووی ڕه‌شی جه‌لال تاڵه‌بانی یان که‌مێ سپی کردوه.
هه‌ر دوای ئه‌وه‌ش بوو که جه‌لال ئیدی ووتی سه‌رم سووڕماوه وه‌ک خۆی ده‌ڵێ، له‌وه‌ی که بۆچی ده‌وڵه‌تی تورک ئه‌وه‌نده دژایه‌تی جه‌لال تاڵه‌بانی ده‌کات، وه باس له کاره نۆکه‌رایه‌تی یه‌کانی خۆی ده‌کا که چۆن په‌یوه‌ندی تورکیا و عێراقی باش کردووه و سوریا‌و مالیکی ئاشت کردۆته‌وه، له کاتێکدا ئه‌و دووژمنانی کوردی ئاشت کردۆته‌وه، وه تا دووژمنانی کورد نێوانیان ناخۆش بێ، ئه‌وه به قازانجی کورده، وه به پێچه‌وانه‌وه تا وه‌کوو ئه‌وان لێک نزیک بن و ئاشت بن وه‌ک ئه‌وه‌ی جه‌لال ئاشتی کردوونه‌ته‌وه، ئه‌وا به دژی کورد ته‌واو ده‌بێ. له راستیدا دژایه‌تی کردنی تورکی نه‌ته‌وه‌په‌رست دژی هه‌ر کوردێک هیچ جێگای سه‌رسووڕمان نی یه‌و به‌ڵکو ئه‌وه ته‌نها جه‌لاله که سه‌ری سووڕماوه، چوونکه تورک و عه‌ره‌ب و فارس له وه‌ته‌ی هه‌ن دژی کوردن، خۆ ئه‌گه‌ر سه‌ر زاره‌کیش قسه‌ی درۆیینانه‌ی دۆستانه‌یان کردبێ له گه‌ڵ کورد، ئه‌وه هه‌ر بۆ له خشته بردنی ئه‌و کوردانه بووه، که بتوانن له خشته‌یان به‌رن، به‌ڵام هه‌ر دوای ئه‌وه‌ی که کاتی فریو دانه‌که‌یان ته‌واو بوو یان سه‌ری نه‌گرت ئیدی، ده‌ست له هاریکاری ئه‌و نۆکه‌رە کوردانه‌ی وه‌ک جه‌لال تاڵه‌بانیش هه‌ڵده‌گرن.
له به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و کاره نه‌خوازراوانه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی له لایه‌ن کورده‌وه، که‌چی که‌سێکی وه‌ک مه‌سعود بارزانی که موهه‌ندیسی جاشایه‌تی نێو ده‌وڵه‌تی یه‌و هیچ که‌سێک له کورد دا ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و نۆکه‌رایه‌تی بۆ داگیرکه‌ران نه‌کردووه، دزی و تاڵانی نه‌کردووه وه ده‌وڵه‌مه‌ندترین که‌سی کورده، ده‌سه‌ڵات و نفوس و خۆشه‌ویستیشی ده‌چێته سه‌رێ، به کوردی کورد ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر له گوندێکدا مه‌لا نه‌بوو به که‌ڵه‌باب (که‌ڵه‌شێر)ی ده‌ڵێن بڵقاسم واته مه‌سعود بارزانی ئێستا بۆته بڵقاسم. جه‌لالیش وه‌ک ترسنۆکێک هه‌ر قسه‌ی بێ نرخی دژی کورد ده‌کرد هه‌ر ده‌تگووت ئێستا نا ئێستا گورگ ده‌یخوا. به ڕاستی ئه‌منیش وه‌ک جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رم سووڕماوه به‌ڵام نه‌ک که بۆچی ده‌وڵه‌تی تورک دژایه‌تی جه‌لال تاڵه‌بانی ده‌کا، به‌ڵکو له به‌ر ئه‌وه‌ی که خودایه چۆن بوو جه‌لال تاڵه‌بانی زاتی کرد قسه‌یه‌ک دژی تورکان بکاو گورگیش نه‌یخوا، خودایه زۆر شوکر ئه‌مجاره‌ش جەلال (گورگ نه‌یخوارد)! به‌ڵام ئامۆژگاری یه‌کم بۆ جه‌لال ئه‌گه‌ر گوێی هه‌بێ؟ ئه‌ویش به بیر هێنانه‌وه‌ی ئه‌و په‌نده کوردی یه به نرخه‌یه که ده‌ڵێ "هه‌زار ساڵ بکه‌ی بێگانه په‌رستی، دوای هه‌ر ئه‌هێنی نووشووستی".
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست