کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، کە بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


لە(ئەزمەر)ەوە بۆ کوردستانپۆست و خوێنەرەکانی

Friday, 24/08/2012, 12:00


هاوڕێکانم: سەرمایەیەکی جوانی ژیانمن و شیرپاکن و دەرون خاوێن و دڵسافن، لەبەر خاتری ئێوە و خوێنەرەکانمان دەبێ باس لەوە بکەم کە ماوەیەکە بۆ گەشتێک و سەردانی حەزرەتەکانی کوردم کردووە، لای ئەو کەسە جوانانەم، کە مانای ژیان و ئازادیی و کەسایەتیمانیان بۆ فەراهەم دەکەن، پێمان دەڵێن با وەک مرۆڤ، وەک کورد بەڕێزەوە لە خۆمان بڕوانین.

گەرچی لەم گەشتەدا زۆر بەوریایەوە لەچپەی ناپاکی خۆم لاداوە، بەڵام لەقوتابخانەی ئەو سوڵتانانەدا هەستم بە ژیانەوەی خۆم و میللەتەکەم کردووە، هەمیشە سێبەرێک لەخەم بەدڵما گوزەر دەکات، ئەسەف بۆ ئەو کەسانە دەخوازم کە یاری بەکەسایەتی خۆیان دەکەن و لە پێناو مادە و دەسکەوتێکی کاتیدا خۆیان هەراج دەکەن، بەڵام هاوارێکی کێویانە بە ئاگام دێنێتەوە و دەڵێ ئەزمڕ، تۆ کە قاڵبووی ئەو هەموو ڕۆژە سەختەی، تۆ لە بەرگریکردنی ئەنفالدا لەوێ بووی، چۆنە قێز لە هەموو لاڵانەوەیەک ناکەیتەوە؟
پێتان دەڵێم خوێنەران و هاوڕێکانم لە کوردستانپۆست دێمە لاتان، مۆڵەتی پشویەکم بدەن چونکە لە جەنەڕاڵە ژاپۆنێکەوە وانەیەک فێربووم، کە لە شەڕی ڕوسیاو ژاپۆندا بە سەربازەکانی ووت (من بۆ مردنێکی مسۆگەرتان نانێرم، بەڵکو بۆ سه‌رکه‌وتنێکی مسۆگەرتان دەنێرم) چەند شەرم دەکەم لەحەزرەتی هاوڕێ شەهیدەکانما کە تا ئیستا ماومەتەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە