ئه‌مجاره‌شیان هه‌ر له وێ ...له کوردستان ...له شێوه‌ی مه‌رقه‌دی سومبله‌که‌مان مه‌رقه‌دێک بۆ مۆنالیزا له ئیتاڵیا
Sunday, 22/07/2012, 12:00
نوسینێکه هه‌ر جاره‌و باسی شتیک یا له سه‌ر شتێک قسه ده‌که‌ین به زمانێکی زۆر ساده‌و ساکار ، به‌ینی خۆمان بێت باشتره له وه‌ی زه‌می خه‌ڵک بکه‌ین ، ئێمه ته‌نها عه‌یب و عاره‌کان باس ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بزانن که‌وا خه‌ڵک به ئاگایه نه خه‌وتوه.
ئێسك و پروسكی مۆنالیزا دۆزرایه‌وه
زانایانی ئاسه‌وارناسی ئیتالیا كه‌ماوه‌یک له‌مه‌وبه‌ر ده‌ستیان كردبوو به‌گه‌ڕان و پشكنین به‌دوای پاشماوه‌ی ئێسكه كۆنه‌كانی شاری(فلۆرانس) ی ئیتاڵیا، له‌دوایین گه‌ڕانیاندا چه‌ند پارچه ئێسكێكیان دۆزیوه‌ته‌وه كه پێیانوایه ئه‌مه ئێسك و پروسكی (مۆنالیزا) یه، ئه‌و ژنه‌ی كه سه‌رنجی داڤنشی وێنه‌كێشی بۆلای خۆی راكێشا‌و وێنه‌ی نه‌خشاند. هه‌ندێک له سه‌رچه‌وه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن وێنه‌ی ئه‌و ژنه‌یه كه ناوی(لیزا گرادینی) یه ، ناسراوه به ناوی (مۆنالیزا) ، خێزانی بازرگانانێکی ئاوریشم بووه به ناوی (فرانسیسكۆ دێل جیكۆنۆ) .
ئه‌م قسه‌یه‌به‌ینی خۆمان بێت ئه‌ویش هه‌ر وه‌ک بنه‌ماله‌کانی ده‌سه‌ڵاتی کوردستان بازرگان بوون به‌ڵام نه‌وه‌ک بازگانی دز ، دزی له نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆی بکات، نه خێر هه‌رگیز هه‌وڵیانداوه خێر‌و خێراتی نه‌ته‌وه‌کانی تر به نرخێکێ هه‌رزان بۆ ووڵاته‌که‌ی خۆیان بکڕن و پشتگیری ئابوری وولاته‌که‌یان بوون.
پاش دڵنیابوونی ئه‌م تیمه که وا بڕیاره پشكنینی (DNA) بۆ ئێسكه‌كان بكه‌ن تا زیاتر دڵنیابن له‌وه‌ی كه ئه‌م ئێسكانه پاشماوه‌ی ئێسكی (مۆنالیزا) یه ئه‌وكات ئێسكه‌كان له‌یه‌ك ده‌ده‌ن و به‌راوردی ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌و وێنه‌یه‌ی كه (500) ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن وێنه‌كێشی به‌ناوبانگی ئیتاڵیا(لیۆناردۆ داڤنشی) یه‌وه كێشراوه.
ئه‌گه‌ر هاتو به ته‌واوی %100 له %100 ده‌رچوو له وانه‌یه ئه‌وانیش ، یه‌عنی ئیتالیه‌کان وه‌ک بنه‌ماڵه‌ی لای خۆمان له کوردستان مه‌رقدێکی له شێوه‌ی مه‌رقه‌دی سومبله‌که‌مان بۆ بکه‌ن و مودیر عامێک و چه‌ند فه‌رمانبه‌رێکی بۆ دابمه‌زرێندرێت، تا رۆژانه پێشوازی له به‌رپرسانی ئه‌و ووڵاته و میوانان و قوتابیان و خوێندکاران و فه‌رمانبه‌ران و گه‌شتیاران و وووو.... سه‌ردانی بکه‌ن، به‌ڵام له وێ به پاره‌یه‌و پاره‌که‌ش ده‌چێته گه‌نجینه‌ی ده‌وڵه‌ت، ئه‌ی چۆۆۆۆن خۆ وه‌ک لای خۆمان نیه به پاره‌ی ده‌وڵه‌ت به سه‌یاره‌ی ده‌وڵه‌ت به به به هی ده‌وڵه‌ت ئه‌و هه‌موو خه‌ڵکه بچنه زیاره‌تی مه‌رقه‌دی حه‌زره‌تی مه‌قامی ئه‌لئه‌عزه‌م.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست