هۆکاره‌کانی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی نێوان کوردانی ڕۆژئاوا (سوریا) و چه‌کدارانی سه‌له‌فی و وه‌هابی سه‌ر به ئۆپۆزسیۆنی سوری
Saturday, 03/11/2012, 12:00
سه‌رچاوه: سه‌رچاوه‌یه‌کی تایبه‌ت بۆ مه‌نار (وه‌رگێڕراوه له زمانی عه‌ره‌بیه‌وه به تایبه‌ت بۆ کوردستانپۆست)
له کۆتایدا ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوان ده‌کرا ڕوبدات ڕوی دا و شه‌ڕ له نێوان شۆڕشگێڕانی کوردی سوری له باکوری سوریا (به‌پێی وه‌سفی مه‌نار) و چه‌کداره سه‌له‌فیه توندڕه‌وه‌کانی سه‌ر به ئۆپۆزسیۆنی سوری ناوچه‌ی ئیدلب و حه‌له‌ب هه‌ڵگیرسا ، به‌شێوه‌یه‌کی زۆر خۆێناوی و خێرا شه‌ڕه‌که ته‌شه‌نه‌ی کرد و به‌ره‌و ئه‌وه چو هاوکێشه‌کان به خێرای گۆڕانکاریان به‌سه‌ردا بێت ، ئه‌مه‌ش وای کرد تورکه‌کان که ڕێبه‌ر و فه‌رمانداری ڕاسته‌قینه‌ی چه‌کداره سه‌له‌فیه‌کانن بێنه سه‌ر خه‌ت بۆ له‌ناوبردنی هێزه‌کانی پارتی یه‌کێتی ئازادی کوردی ، ئه‌مه‌ش بۆ ڕێ گرتن له دروستبونی سێگۆشه‌یه‌کی به‌هێزی کوردی له سه‌ر سنوری تورکیا - عێراق-سوریا که ئه‌کرێت سه‌ره‌تایه‌ك بێت بۆ کۆتایی تورکیا له‌م شه‌وه و قاڵبه‌ی ئێستایدا.
پیلانه تورکیه‌که چیه ؟
چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی کوردی ئاگادر و نزیك له پارتی کرێکارانی کوردستان ده‌ڵێن که دوو مانگ پێش ئێستا تورکه‌کان له ڕێگای مه‌سعود به‌رزانیه‌وه نه‌خشه‌یه‌کی 4 خاڵییان خستوه‌ته به‌رده‌م کوردانی سوریا (ڕۆژئاوا) که به پێی ئه‌و نه‌خشه‌یه جۆرێك له ئۆتۆنۆمی ده‌درێت به کوردانی ڕۆژئاوا له به‌رامبه‌ر پابه‌ندبونی کوردان به‌م 4 خاڵه :
یه‌که‌م: ڕێ دان به کردنه‌وه‌ی بنه‌که‌یه‌کی سه‌ربازی گه‌وره‌ی سوپای تورکیا له (کۆبانی) له نزیك عه‌فرین.
دووهه‌م: کردنه‌وه‌ی بنکه‌یه‌کی سه‌ربازی گه‌وره له قامیشلی (هاوشێوه‌ی کۆبانی).
سێهه‌م: کردنه‌وه‌ی بنکه‌یه‌کی سه‌ربازی گه‌وره له ناو عه‌فرین خۆی ، دیاره ئه‌م بنکانه فڕۆکه‌خانه‌ی سه‌ربازیش له خۆ ده‌گرێت !
چوارهه‌م: ده‌بێت په‌یوه‌ندی و چالاکی بازرگانی و سیاسی کوردانی ڕۆژئاوا ته‌نها له‌گه‌ڵ تورکیادا بێت (هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی ئێستا به‌رزانی له هه‌رێمی کوردستان ده‌یکات و کوردستانی کردۆته پاشکۆی تورکیای ئه‌ردۆغانی !)
پارتی یه‌کێتی ئازادی ئه‌م داوایه‌ی تورکیا و به‌رزانی ڕه‌تکردۆته‌وه و قبوڵی نه‌کردوه ، بۆیه تورکه‌کان فه‌رمانیان داوه به تاقمه تیرۆریستیه سه‌له‌فیه‌کان بۆ کارکردن له‌سه‌ر ده‌رکردنی په‌یه‌ده له ناوچه کوردیه‌کانی ڕۆژئاوای کوردستان، شایه‌نی باسه به پێی ڕاپۆرته‌که تورکیا ده‌یه‌وێت بنکه‌ی سه‌ربازی و هه‌میشه‌یی له و سێ ناوچه گرنگه بکاته‌وه بۆ ته‌وق دانی کوردان له سێ پارچه‌ی کوردستاندا له هه‌مو لایه‌که‌وه و پاشان بۆ ته‌وقدانی شاری موسڵی ده‌وڵه‌مه‌ند به نه‌وت که تورکیا تا ئه‌م ساته به به‌شێك له خاکی تورکیای له قه‌ڵه‌م ده‌دات و له بوجه‌ی ساڵانه‌دا یه‌ك لیره‌ی تورکی ڕه‌مزی وه‌ك بوجه بۆ موسڵ داده‌نێت !
سه‌رچاوه‌که ده‌ڵێت : تاقمه سه‌له‌فیه‌کان ئاگادار کردنه‌وه‌یه‌کیان ناردوه بۆ که‌سانی دیاری کورد له ناوچه کوردیه‌کان و فه‌رمانیان پێکردون که ده‌بێت په‌یه‌ده ده‌ربکه‌ن له‌و ناوچانه ، یه‌کسه‌ر پاش ده ڕۆژ له‌و ئاگادارکردنه‌وه‌یه هێرشیان کردۆته سه‌ر گه‌ڕه‌کی ئه‌شره‌فیه‌ی کوردی له شاری حه‌له‌ب ، تیرۆریستان له دوو ڕێگاوه توانیویانه بچنه ناو ئه‌شره‌فیه :
1- له ڕێگای کوردێکی به‌کرێ گیراوی میتی تورکی به ناوی (عه‌دنان به‌دره‌دین) که تاقمێك چه‌کداری جاشی کوردی له‌ژێر ده‌ستدایه و به فه‌رمانی تورکیا کار ده‌که‌ن.
2- له ڕێگای ناردنی ژماره‌یه‌کی زۆر تیرۆریست به ناوی هه‌ڵهاتو له شه‌ڕ ! که سودیان له دڵ سافی کورد وه‌رگرتوه و وه‌ك په‌ناهه‌نده ڕیگایان پێدراوه بڕۆنه ناوچه کوردیه‌کان.
ده‌ستپێکردنی شه‌ڕ :
له پڕێکدا زیاد له 200 تیرۆریستی سه‌له‌فی هێرش ده‌که‌نه سه‌ر چه‌ند بنکه‌یه‌کی پۆلیس و ئاسایشی تاوانی سوری نزیك له ئه‌شره‌فیه له ناو ئه‌شره‌فیه‌وه که ئه‌مه‌ش پێشێل کردنی ڕێکه‌وتنی کوردان و سوپای سوریایه که هیچیان ڕێ ناده‌ن له سنوری هیچیانه‌وه هێرش بکرێته سه‌ر ئه‌وی دی ، بۆیه وه‌ك به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هێرش سوپای سوریا ده‌ست ده‌کات به وه‌ڵامدانه‌وه و له‌م که‌ین و به‌ینه‌دا ئه‌شره‌فیه‌ی کوردیش ده‌که‌وێته به‌ر هێرشی تۆپ و گوله و چه‌ندین کوردی بێ تاوان شه‌هید و بریندار ده‌بن. ئه‌مه‌ش وا ده‌کات کوردانی دانیشتوی ئه‌شره‌فیه ڕێپێوانێکی مه‌ده‌نیانه‌ی هێمن بکه‌ن و داوا له تیرۆریستانی سوپای به‌ناو ئازاد بکه‌ن ناوچه‌کانیان نه‌کاته گۆڕه‌پانی شه‌ڕ و خوێن ڕشتن ، له‌به‌رامبه‌ر داوای مه‌ده‌نیانه‌ی کوردان‌دا تیرۆریستان به زمانی چه‌ك و گوله وه‌ڵام ئه‌ده‌نه‌وه و زیاد له 15 کورد شه‌هید و بریندار ده‌که‌ن ! بۆیه یه‌کسه‌ر هێزه‌کانی په‌یه‌ده ته‌ده‌خول ده‌که‌ن و نزیکی 20 تیرۆریس ده‌کوژن و له ئه‌شره‌فیه‌ش ده‌ریان ده‌که‌ن ، به‌داخه‌وه گه‌ریلایه‌کی کچ به ناوی (نۆژین) به دیلی ده‌که‌وێته ده‌ست تیرۆریستان و پاش هه‌وڵی زۆر بۆ ئازاد کردنی ، تیرۆریستان هه‌ڵده‌ستن به شه‌هید کردنی (نۆژین) ئه‌مڕۆ سایته‌کانی پارتی کرێکاران و په‌یه‌ده ئه‌م هه‌واڵه‌یان پشت ڕاستکرده‌وه
شه‌ڕی قه‌سته‌ڵ جه‌ندۆ
قه‌سته‌ڵ جه‌ندۆ گوندێکی کوردانی ئێزدیه که تیرۆریستان پاش حه‌ڵه‌ب بڕیاریاندا به‌ختی خۆیانی لێ تاقی بکه‌نه‌وه ، زیاتریش بۆیه ئه‌م گونده‌یان هه‌ڵبژارد به‌هۆی ئینتیمای ئاینی خه‌ڵکه‌که‌یه‌وه که ئێزدین ، تیرۆریستان بانگی جیهادیان داوه و وا ڕا ئه‌گه‌یه‌نن که ده‌یانه‌وێت خه‌ڵکی ئه‌م دێی که به وته‌ی تیرۆریستان کافرن ده‌بێ بکرێنه ئیسلام یان بکوژرێن (تۆ ته‌ماشای بیر کردنه‌وه‌ی ئه‌م تاقمه تیرۆریستیانه که به‌داخه‌وه زۆربه‌ی حزب و ڕاگه‌یاندنه کوردیه‌کان به شۆڕشگێڕیان له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن تا ئه‌م ساته و ئیسلامیه‌کان دۆعای سه‌رکه‌وتنیشیان بۆ ده‌که‌ن !) ، له چوارده‌وری گونده‌که هێزه‌کانی په‌یه‌ده به‌ره‌نگاری تیرۆریستان ده‌بنه‌وه و ناچاری پاشه‌کشه‌یان ده‌که‌ن ، به‌ڵام پاش کاتژمێرێك تیرۆریستان به هێزێکی گه‌وره‌تره‌وه دێنه‌وه و شه‌ڕێکی ئێجگار توند به‌رپا ده‌بێت و دیسان تیرۆریستان ده‌شکێن ، به‌ڵام بۆچونی هێزه‌کانی په‌یه‌ده وا ده‌بێ که تیرۆریستان کۆڵ ناده‌ن و دیسان دێنه‌وه ، بۆیه هێزه‌کانی په‌یه‌ده که‌مێك پاشه کشه ده‌که‌ن له خاڵه‌کانی پشکنینی پێشه‌وه و که‌مینێکی باش له ناوچه‌یه‌کی سه‌ختدا ده‌نێنه‌وه ، کاتێك تیرۆریستانی سوپای به‌ناو ئازاد هێرش دێننه‌وه ده‌که‌ونه بۆسه‌که‌ی په‌یه‌ده و 6 که‌سیان ده‌م و ده‌ست لێ ده‌کوژرێت و ژماره‌یه‌کی زۆریشیان به برینداری هه‌ڵدێن.
شه‌ڕی عه‌فرین
پاش شکستی تیرۆریستان له ئه‌شره‌فیه‌ی حه‌له‌ب و قه‌سته‌ڵ جه‌ندۆ ، تیرۆریستانی سوپای به‌ناو ئازاد خۆیان ئاماده کردوه بۆ هێرش کردن بۆ سه‌ر عه‌فرین ، به پێی زانیاری تایبه‌ت تیرۆریستان له دیوی تورکیای سنور خه‌ریکی له‌شکرکێشین و نیازیان خراپه ، له به‌رامبه‌ریشدا هێزێکی گه‌وره‌ی په‌یه‌ده که زۆربه‌ی شه‌ڕکه‌ری به ئه‌زمونن خۆیان ئاماده کردوه بۆ ڕوو به‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆریستان.
بۆچونی وه‌رگێڕ : به‌داخه‌وه تا ئه‌م ساته ڕاگه‌یاندنی کوردی زۆر شه‌رمنانه باسی ئه‌م شه‌ڕانه‌وه و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌و تاقمه تیرۆریستانه له کورد ده‌که‌ن ، نا و بگره ئه‌وان به شۆڕشگێڕانی سوپای ئازاد ناو ده‌به‌ن که‌چی به شۆڕشگێڕانی په‌که‌که و په‌یه‌ده ده‌ڵێن چه‌کدار ! به‌ڕاستی زۆر شه‌رمه هه‌ڵوێستی کوردی باشور ئاوا بێت ، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی ئۆپۆزسیۆن و هه‌ندێ که‌ناڵی به‌ناو سه‌ربه‌خۆی وه‌ك نالیا و هاوڵاتی ! که شه‌و و ڕۆژ بونه‌ته پێگه‌ی ڕیکلام بۆ ئه‌ردۆغان و تورك ، هیوادارین به خۆیاندا بچنه‌وه و نه‌بنه زوڕناژه‌ن بۆ دوژمنانی کورد .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست