ئەوەی هێشتا نەوتراوە سەبارەت بە تەقینەوەکانی هەولێر
Thursday, 03/10/2013, 12:00
پارتی دیموكراتی كوردستانیش هەق نیە زۆر دڵی بە سەركەوتنەكەی خۆش بێت. حیلەی درێژكردنەوەی ماوەی سەرۆكایەتی مەسعود بارزانی بەشێوەیەكی نایاسایی، پارتی دیموكراتی نزیكتر كردەوە لە پارتێكی دیكتاتۆری وەك دیموكراسی. لەهەمان كاتدا مەسعود بارزانی نابێت وابزانێت كە هێشتنەوەی دەسەڵات لەناو بنەماڵەكەیدا ئارامی بۆ هەرێمەكە دەهێنێت. كێبركێ نێوان مەسروری كوڕی و نێچیرڤان بارزانی برازای دەنگی داوەتەوە.
رەنگە هێڵی نێوان خزمەتكردنی گشتی و خۆدەوڵەمەندكردن بۆ هەردوكیان كەمێك ناڕۆشن بێت، بەڵام نێچیرڤان بارزانی لێهاتوترەو زیاتر كاری بۆ خزمەتی گشتی كردوە. لەگەڵ خێرایی وتوێژەكان لە بەغدا و تاران لەبارەی جێگرتنەوەی جەلال تاڵەبانی سەرۆك كۆماری عێراق لەلایەن مەسعود بارزانیەوە كێبڕكێی نێوان نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی رەنگە ئاسایشی هەرێم تێكبدات، نێچیرڤان شەعبیەتی زیاترە لە واشنتن، لەوەش سەیروسەمەرە تر رژێمی ئێرانە و بەتایبەتی قاسم سلێمانیی سەركردەی سوپای قودس پێی باشە نێچیرڤان پیاوی تاران بێت لە كوردستان، بەڵام مەسعود بارزانی وادیارە كە پێی باشترە كوڕە كەم شارەزا ناستراتیژیەكەی جێگەی بگرێتەوە لەبەر چەند هۆكارێكی سانای لەناو خێزانەكەی.
مەسعود بارزانی ئەگەر بیەوێت بەم شێوەیە بەردەوام بێت، رەنگە وەبەرهێنە بینانیەكان لەخۆی بكات و كوردستان بخاتە ژێر هەڕەشەی كورێكەوە كە زیاتر لە مۆدێلی بەشارە ئەسەدەوە نزیكترە بەڵام بەبێ كاریزماكەی. بەڵام هیچ كام لە كوڕەكانی مەسعود بارزانی ریسك ناكات بەداهاتوی خۆیەوە لەپێناو كوردستاندا. هەوڵەكانیانشیان لەپێناو بەدەستهێنانی رەگەزنامەی ئەمریكیە.
ئەگەر مەسرور، مەنسور، مستەفا (بابۆ) بارزانی خۆیان بۆ داهاتووی كوردستان تەرخان بكەن پێویستە پاسپۆرتو گرین كاردەكانیان رەتبكەنەوە. كورد شایەنی سیاسەتمەداری وایە كە كوردستان لەلای ئەو بە پلە یەكەم بێت. سەرۆك بارزانی رەنگە خۆی وەك سەرۆكێكیی مەزنی نەتەوەیی كورد ببینێت، بەڵام كێشەكەی ئەوەیە كە دیدگای تا خانەوادەكەی بڕدەكات كە كاریگەریەكەی لە یەك دوو پارێزگایەكی كوردستاندا سنوردارە. بەراورد بەم، واتە بە مەسعود، سەرۆكی پارتی كرێكارانی كوردستان عەبدوڵا ئوجەلان توانیوویەتی خۆی بگۆرێت بە سەركەردەیەك كە كاریگەریەكەی گەورەی هەبێت لەهەر چوار پارچەی كوردستاندا.
ئەوەی سەرەوە بەشێکە لەووتارێکی مایکل ڕۆبن لەڕۆژنامەی هاوڵاتی بڵاوکرابۆوە.
حەزم کرد خوێنەر ئاشنا بێ بە ناوەڕۆکی ئەو ووتارەی مایکل ڕۆبن پاشان بزانێ کەوا چ پەیوەندەیەك هەیە بە ڕووداوەکانی ٢٩ سێپتمەبەر کەوا بەچەند تەقینەوەیەك شاری هەولێر کرایە ئامانجی تیرۆریستان ، لەڕاستیدا ئەم کارە تیرۆریستیە یارییەکی نێوان هەردوو باڵەکەی پارتیە(مەسرور و نێچیرڤان) هەروەك چۆن ماوەیەك لەمەو پێش باڵەکەی مەسرور لەڕێگای گرتە ڤیدیۆییکەدا توانیان کەسە نزیکەکەی باڵی نێچیر ڕسوا بکەن(فازیل میرانی) ئاوهاش نێچێرڤان تۆڵەی خۆی لە مەسرور کردەوەو سەلماندی کەوا مەسرور کەسێکی نەشارەزاو ئەو پۆستە گرنگەی پێی دراوە شایەنی نیەو لەهەولێر ناتوانێ ئاسایشی خەڵکی و حکومەت بپارێزێ.
گاندی ئەڵێ(گەر دوو بۆق لەژێر ئاودا بەشەڕ بێن، ئەوا دەستی ئیگلیزی لەپشتە)، ئەوڕۆش هەر تەقینەوەو کارێکی تیرۆریست بکرێ، دەستی ئەمریکای لەپشتە.ئەمریکا لەڕێگای چەندین ڕێکخراوی تیرۆریستیەوە ئەتوانێ کاریگەری خۆی لەسەر هەر گروپ و کۆمەڵ و دەوڵەتێك بسەپێنێ و ڕازی بکا بەمەرجەکانی خۆی. ئەو کارە تیرۆریستیەی شاری هەولێر مەبەست تیایدا هەژموونی ئەمریکایە لەسەر لایەنی مەسعود و مەسرور کەوا زیاد لەپێوست پێیان لەبەڕەکە درێژ کردوە. وەك ئاشکرایە بۆ ئەوەی زیاتر ئەمریکا دەسەڵاتی بەسەر لایەنەکانی نێو ماڵی بارزانی هەبێ،ئەوا پێوستی بەوە هەیە دەلاقەیەکی کاتی دروست بکاو لەو ڕێگایەوە ئامانجەکانی خۆی بهێنێتە دی، لێرەوە ئەمریکا ستایشی نێچیرڤان ئەدا بەسەر مەسرور و پەیامێکی وایان ئەداتێ کەوا دهاتووی ناوچەکەو ماڵی بارزانی تەنها وتەنها لای ئەمریکیەکانە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست