هیزەكنى پەكەكە بریاریدا هاوشانى گەریلاكانى پژاك بەرامبەر ئیران بجەنگیت
Saturday, 03/09/2011, 12:00
لەبەرامبەر ئەوهیرشانەى كۆمارى ئیسلامى ئیران بۆناوچەسنوریەكانو شەركردن لەگەل كەریلاكانى پزاك هیزى پاراستنى كەل هەپەگە بریاریدا بچیتە پال كەریلاكانى پزاك و لەبەرامبەر شەرى ئیراندا بجەنكیت.
لەمبارەیەوە (دۆزدار حەمۆ) لیپرسراوى ناوەندى راگەیاندنى هیزى پاراستنى گەل (هەپەگە) بە(چەترپریس)ى راگەیاند: وەك لاى هەموان ئاشكرایە كۆمارى ئیسلامى ئیران لەبەرامبەر گەریلاكانى پژاك هیزیكى زۆرى لەرادەبەدەرى وەك و تۆپى دوورهاویژو چەندان چەكى قورسەوە هەولدەدەنلەهەریمى زەلى و كوتمانە سنورى كوردستان داگیربكەنو بینە ناوهەریمى قەندیل.
گوتیشى : لەماوەى رابردوشدا هەپەگە رایگەیاندبوو ئەگەر هیرشى ئیران لەبەرامبەر گەریلاكانى پژاك لەشەر بەردەوامبن و رانەوەستن ئەوا وەك هەپەگەو پاراستنى گەلى كورد لەهەرپارچەیەك پیویست بكات ئەوا لەوپارچەیە بەرگرى لەگەلى خۆمان دەكەین.
ئاماژەى بەوەشكرد، ئەمرۆش كارگەیشتۆتە ئەوەى هەپەگە بریارى خۆیدا بچیتە پال گەریلاكانى پژاك و لەبەرامبەر شەرى داپلۆسەرى كۆمارى ئیسلامى ئیراندا بجەنگیت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست