مافى پەنابەرێتى لەپەژاك وەربگرن
Friday, 23/04/2010, 12:00
پارتى ژیانى ئازادى كوردستان(PJAK)یەكێكە لەو پارتە كوردیانەى كەبەشێوەى سیاسى و دیبلۆماسى و چەكدارى خەبات دەكات بۆ بەدەستهێنانى مافەكانى گەلى كورد لەڕۆژهەڵاتى كوردستان ئەو پارتە حاجى ئەحمدى سەرۆكیەتى و زۆرجار خۆم گوێبیستى ناوبراو بوومە كەداوا دەكات بەرەیەكى هاوبەشى كوردستانى دروست بكرێت لەنێوان پارتە كوردیەكانى ڕۆژهەڵاتدا بەڵام ئەوەى زۆر سەرنجى ڕاكێشام بۆ نوسینى ڕوونكردنەوەیەك بۆ پارتە كوردیەكانى ڕۆژهەڵات بڵاوكردنەوەى بەیاننامەك بوو لەنێوان پارتە كوردیەكانى ڕۆژهەڵات لەسایتى كوردستان نیوز كەئەمە كۆپى هەواڵەكەیە بەڵام من نازانم تاچەند ئەمە ڕاستە یان هەر هەواڵێكى ڕاگەیاندن ئەگەر وابێت من خۆشحاڵم بەڵام ترسم هەیە وەكو بەسەرهاتى كابراى گوندەكەى خۆمانى لێهاتبێت جارێكیان لەگوندەكەى ئێمە هاووڵاتیەك نوێژى نەدەكردن ئەویش یەكێك لەمەلاكان دەچێت بۆ لاى كابرا دەڵێت لەبەرئەوە نوێژ ناكەم چونكە بەیانیان درەنگ لەخەو هەڵدەستم مەلاش پێى دەڵێت كاكە تۆ لەنوێژى بەیانى بگەڕێ بەس ئەوەكانى تر بكە ئەم قسەیەى مەلا دەبێتە بابەت لاى مەلاكانى تر‌ى گوندەكەى ئێمە بەڵام مەلاكە چالاكانە وەڵامى هاوپیشەكانى تر‌ى خۆى دەداتەوە و دەڵێت من توانیومە بەتەنیا چوارنوێژى پێبكەم ئێوەش بەچواران بڕۆن یەك نوێژى بەیانى پێبكەن بەڵام منیش دەڵێم بەڕێزەكانم لەپارتە كوردیەكانى ڕۆژهەڵات ئەگەر پەژاكیشتان بیرچووە خوا بكات كارە مێ بێت و سوێند لەشوان بكەوێت گرینگ ئەوەیە ئێوە ڕاستگۆبن لەگەڵ یەكتریدا باپەژاك بەتەنیا لەسەرى ئەم شاخە بخورێت بەهەڵە نەچن پەژاك تەنیا لەسەرى شاخەكانى كوردستان نیە بەڵكو لەهەرشوێنێك پەژاك هەیە ئەگەر ئێوە بتانەوێت بۆیە من نابم بەپارێزەرى پەژاك بەڵام خۆشحاڵیش دەبووم بەوەى كەناوى پارتى ژیانى ئازادى كوردستان‌م لەڕیزبەندى پارتە كوردیەكان ئامادەیى هەبوایە بەڵام من لینكى هەواڵێكتان بۆ دادەنێم بەوهیوایەى كلیكى لەسەر بكەن ئەگەر ئێوەش پەژاك نەخوێننەوە زۆر كەس و لایەنى تر بوونیان هەیە كەپەژاك دەخوێننەوە من ترسى ئەوەم هەیە دواتر ئێوەش پەیوەندى بكەن و داواى مافى پەنارێتى لەپەژاك بكەن چونكە بەبڕواى زۆربەى چاودێرانى سیاسى بەگوێرەى دیدو بۆچونى یەكێك لەڕۆژنامەنووسانى بیانى پەژاك دەتوانێت وەكو پەكەكە تەنگ بەئێران هەڵبچنێت و نەك بەتەنیا مافى كورد بەڵكو مافى سەرجەم نەتەوەكانى تر‌ى ژێر دەستە لەئێران بەدەست بهێنێت.
دەقى بەیاننامەى پارتە كوردیەكانى ڕۆژهەڵاتى كوردستان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكی کۆمیته‌ی هاوبه‌شی هێزه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له نۆروێژ كه وێنه‌یه‌كی بۆ كوردستانیوز نێردراوه ، تیایدا هاتووه"ئێستا خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی گه‌له‌که‌مان له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به قۆناغێکی ناسک و هه‌ستیار دا تێده‌په‌رێ و له هه‌موو کاتێک زیاتر پێویستی به یه‌کده‌نگی هه‌یه. ڕاگهیهنداوهكه ئاماژه به‌وه‌شده‌كات" ماوه‌یه‌کی به‌رچاوه زه‌رووره‌تی هاوکاری و هاوخه‌باتی و بیری دامه‌زرانی به‌ره، کۆده‌نگی یان لانیکه‌م دیالۆگی نێوان حیزب و رێکخراوه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان باسی ناو میدیاکان و ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌کانه و به ده‌یان لێکدانه‌وه و پێشنیار و وتاری دڵسۆزانه له‌م بواره‌دا چاپ و بڵاو بوونه‌ته‌وه. له‌به‌شێكی تری به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو" له‌م روانگه‌یه‌وه پارت و رێکخراوه سیاسیه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له وڵاتی نۆروێژ، هه‌وڵدان بۆ دامه‌زرانی کۆمیته‌یه‌کی هاوبه‌شی هێزه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، به مه‌به‌ستی لێکنزیکبوونه‌وه و هاوکاری و هاوخه‌باتی له پێناو پشتگیریی خه‌باتی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، له‌قاودانی تاوانه‌کانی رێژیمی دیکتاتۆر و داگیرکه‌ری ئێران و هه‌روه‌ها هه‌رچی زیاتر ناساندنی دۆزی کوردی به کۆڕ و کۆمه‌ڵی نێونه‌ته‌وه‌یی، به پێویستیه‌کی هه‌نووکه‌یی زانی. هه‌ر بۆیه پاش زنجیره کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له چه‌ند مانگی رابردوودا و، ئاڵوگۆڕی بیروڕا و تاوتوێکردنێکی هه‌مه‌لایه‌نه، له رۆژی 16/04/2010 به‌و ئاکامه گه‌یشتن که دامه‌زراندنی (کۆمیته‌ی هاوبه‌شی هێزه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له نۆروێژ) رابگه‌یه‌نن. حیزب و رێکخراوهكان كه پرۆتۆکۆڵی کاری هاوبه‌شیان واژۆ کردووه: - کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان - رێکخراوی خه‌بات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان - پارتی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان - بزوتنه‌وه‌ی دیموکراتیکی یارسان - پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان - کۆنگره‌ی نیشتمانیی کوردستان - حیزبی دیموکراتی کوردستان لینكى هەواڵى ئیمزاكردنى جاڕنامەى جنێف بۆ لەناوى مینى دژە مرۆڤ لەلایەن پەژاكەوە،
http://www.rojhelat.info/index.php?option=com_content&view=article&id=331:pjak-&catid=30:rojhelat&Itemid=78
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست