سیاسەت بە گوتن پێک نایە
Tuesday, 11/03/2014, 12:00
لە سەموونخانەی دەسەڵاتی دیکتاتۆڕی خۆماڵیدا لە هەولێرو سڵیمانی خەڵکیان وێنەی هەویرێک شێلاوە کە بە هەر شێوەو شکڵێک کە بخوازن دروستی دەکەن. ئەوانە دەڵێن تا تەندوورەکەمان سارد نەبۆتەوە با نانی خۆمان پێوە دەین! هۆی خوڵقاندنی ئەو بارودۆخە فەراوانن.لە ژێر سێبەری رژیمێکی بێ ڕەحمو بێ بەزەیی وەکو کۆماری ئیسلامی جار جار کەسانێک دەردەکەون کە دژی ئەو دەسەڵاتە هەم دەنوسن وهەمیش بە توندی دەئاخفن کە لە رابوردووی گەلێک لە حیزبەکانی رۆژهەڵاتدا بەدەگمەن بەدی دەکرێ. دەبێ جیاوازی لە نێوان کاربەدەستی کوردوداگیرکار هەبێ. مرۆوی کورد چاوەڕوانی لە نەیارەکانی ناکا کە لەجیاتی قوڕقوشم هەنگوینی بەزاردا کا. بەڵام خۆ دەبێ چاواڕوانی دەسەڵاتی خۆماڵی بین وپێی بڵێن: بۆ چی سیاسەتەکەتان وێنەی سێشەشەی بەهاری لێهاتووە وهەر تاوێک رووتان لە شوێنێکە!
دەسەڵاتێک کە بۆ دابینکردنی مووچەی مانگانە / سەفین دزەیی / بکاتە دمڕاستی خۆی تا هانا بەرێ بۆ سەرۆکۆماری ئامریکا بۆ ئەوەی بە بەغدا بڵێ پارە بۆ خەڵکی داماو بەندکراوی ژێر دەستی سەرکردەی کورد بنێرێ دەبێ داهاتووی ئەو دەسەڵاتە بەرە وکام هەڵدێر بڕوا. بێ گومان هەموو تاکێکی کورد خاوەنی تایبەتمەندی وکەسایەتی خۆیەتی. هیچ کەس لە ژیاندا بێ کەموکورتی ناژی.بەڵام مرۆوی سەرکردەو وبەرپرس لە ناو ئێمەدا هەتا رادەیەک دەبێ جیاواز بێ لە گەڵ خەڵکی ئاسایی.چون سروشتی ژیانی سیاسی وی ئەوە دەخوازێ ئەدی بۆ پێی دەڵێن سەرکردە؟
کەس حاشا لەوە ناکا کە مەڕحومی مستەفا بارزانی خەباتی نەکردووە، تێکۆشانی بەڕێوە نەبردووە، بەڵان پرسی مەزن لە پێگەیاندنی بەرهەمی شەهیدانە، بەرهەمی تێکۆشانە، جووتیارێک کە بەڕەنجی شانو باڵی خۆی زەوەی دەکێڵێ وئارەقە دەڕێژێ لە کۆتاییدا رەنجبەخەسار بێ ،هەڵبەتە لە شوێنێک هەڵەی کردووە وحەولدەدا دووپاتی نەکاتەوە. بەداخەوە سەرهەڵدانەکای ئەو دوو بنە ماڵەیە ئەو ئەزمونەیان نەکردە سەردێری ژیانی سیاسی خۆیان.لایەنی خووخدەی رەفتاریو کەسایەتی باوکی کاک مەسعود لە مێژووی مهاباددا ئاوا باسی لێ کراو: مرۆوێکی خۆویست،، هەلپەرست،، کورتەبیر،،سەرهیشک،،پێداگر،، هەڵسوکەوت نادیار،،(م.م.س،، سەمەدی). کە ئەو تایبەتمەندیانە هاندەرێک بون بۆ ئەو کەسانەی کە / دەبوایە / کاری لە گەڵدا بکەن!
گوتم لایەنی ئەرێنیش لە کەسایەتی ئەو مەڕحومەدا هەبووە. مرۆوی هوشیاری کورد ئەگەرلەم سەردەمەدا بڕوانێتە کەسایەتی سیاسی کاک مەسعود لایەنی وێچووی ئەو رەفتارە سیاسیانەی وێنەی باوکی دەچێ یانژی بۆی بە میرات ماوەتەوە.کاریگەری / ژنێتیکی / لەسەر داهاتووی منداڵ رۆڵی سەرەکی دەبینێ کە من ناخوازم لەسەری بڕۆم چون کاری من نییە. ئەگەر لەبیرمان بێ چەند ساڵی رابوردوو هێدی هێدی بەردی بناغەی دۆستایەتی (بەڕواڵەت) لە گەڵ کاک مەسعود ورەجەب ئەردۆغان بەرەو پێش دەڕۆیی یەکەم هەنگاوی ئەو دۆستایەتیەش ئەوە بووکە کاکە بە ،پ، ک، ک، بڵێ ترۆریست ! ئەو قسە ناحەزەش دەبوایە لەسەر مێدیاکان بگوترایە. جەلال تاڵەبانی ئەو هەلەی قواستەوەو لەگەڵ هوشیار زێباری و بێ دەنگ بونی کاکیان ویردی سەر زاریان ببو بەو قسەیە: کە ،پ،ک،ک، ترۆریستن!؟
ئەوسەردەم سەروبەندی دەستپێکی مامڵەی نەفتو تێکەڵ بون بە وزەی جیهانی (دیمان چۆن تێکەڵ بون)لە رێگای تورکیە خەریک بوو شاگەشکەیان کا. کار گەیشتە ئاستێکی کە دەسەڵاتی بەغدا مووچەی مانگانە ببڕن سیاسەتی: چەقەڵ لە باغی بتۆرێ قازانجی باغەوانە ، بوو بە سەردێڕی کارەکانیان کە خەڵکی هەژار لە نێوان دووبەرداشدا جیقیان دەرێو چاور لەدەست بن کەی ،پارە دەگاتە هەولێر!
ئەو تایبەتمەندیانەی کە لەلایان مەلامستەفا نەرینی بون ئەوڕۆکە بۆ گاڵتە رۆژگار رێک لە سیاسەتو قسەو کردەوەکانی کاک مەسعودا دەردەکەون! بەوواتایە سەردەمانێک شەورۆژ ئەوەیان دووپات دەکردەوە کە: پ،ک،ک، دەبێ دەست لە شەڕی چەکداری هەڵگرێ ، سەردەمی جیهانگیری نەماوە، سەردەمی چەک بەسەر چووە،......ئێستێ کە بارەکەیان خواری هێناوە تووشی چەرمەسەری بون لە چەنگ ئامریکاو بەغدا دەفەرموی، نەوەیەک دروست بووە کە مل بۆ دیکتاتۆڕی کەج ناکا،،گەنجەکانمان سەرشۆڕی قەبوڵ ناکەن،،نەورۆزی ئەوساڵ دەکەینە نەورۆزی سەربەستی،،خوێنی شەهید بە فیڕۆ نادەین،،..... کەس هەیە بپرسێ سەرۆکی زۆرە ملی ،ئەو قسانە بەتەمای کێ دەفەمووی؟ بە چی پشتئەستوری؟ نانت نییە بیدەی بە پێشمەرگە (ئەگەر هەبێ) ، زیندانی نەهێنیت هەیە، هەر کەس رەخنەت لێدەگرێ پێێ دەڵێی ، جاش قەڵەم ! هەزاران ئاسۆی نادیارو لەسەر ڕێی خەڵک راخستووە، ئەو بەردەزلانە چییە دەیانهاوێژی. حیزبەکانی رۆژهەڵاتو ئەوا خەساند وخەریکن گەلیش بەو پەندە بەرن.
لە پاش پەیمانی / ئەلجەزاییر / مەڕحومی مەلا مستەفای باوکت زانی شوڵەی خەباتەکەی چۆن کوژاوەتەوە چرای سیاسەتەکەی بەرەو کزی دەڕواوبەرگەی فوویەک ناگرێ.ئەگەر جەنابت سەر لە نوێ روولە خەڵک نەکەیەوە وکۆمەڵگا بەرەو وەکهەوی هەنگاو نەنێ بێ گومان ئێوەش تەزووی ساردی مێژوو دەتانگرێتەوە لە ناوتان دەبا.سەردەمی کۆڕەو خەڵک توانی لەسەر حیسابی هەژاری خۆی روو لە هەندەران کا ودیتمان چیان بەسەر هێناین . ئێستێ ئەو سەردەم نەماوە داگیرکاری تەڵەکاباز باش دەزانێ چتان لەباران دا نییە وەها زەمین گیرمان دەکەن کە دەگای هیچ سنورێکمان بۆ ناکرێتەو. داهاتوی هەمووی ئەو بێبەختیانە وەباڵی بە ئەستۆی ئەو جووتە حیزبە دەبێ.چون جوابی مێژوو دەدەنەوە من نازانم .
جەعفەر کەریمی
١١/٣/٢٠١٤
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست