کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سه‌رکرده‌.......

Sunday, 12/12/2010, 12:00


(به‌خاوه‌نشکۆ ئه‌ڵێم-پادشا-کێئه‌؟!،پاشا له‌ ناو خه‌یمه‌که‌یدا نامێنێته‌وه‌،کاتێک جه‌نگاوه‌ره‌کانی له‌ مه‌یدانی جه‌نگدا،خوێنیان له‌ به‌ر ئه‌ڕواوئه‌مرن،پاشا سفره‌ ناڕازێنێته‌وه‌ وه‌ختێک ڕه‌عیه‌ته‌که‌ی برسیانه‌ ،چاوی ناچێته‌ خه‌و کاتێک خه‌ڵک ئێشکی بۆ ئه‌گرن،پاشا دڵسۆزی و وه‌فای میلله‌ت نه‌ به‌ترس وتۆقاندن به‌ ده‌ست دێنیت، نه‌ به‌ به‌خشینه‌وه‌ی زێر مسۆگه‌ری ئه‌کات، به‌ڵکو به‌ ئاره‌قی ناو چاوانی خۆی وبه‌ ئازار چه‌ستن بۆیان وه‌دی ئه‌هینیت. به‌رچاویان ڕۆشن ئه‌کاته‌وه‌ له‌ کاته‌ تاریک وبیمه‌کاندا، له‌کاره‌سات وته‌نگوچه‌ڵه‌ماکاندا له‌ پێشه‌وه‌یه‌،له‌ شادی ولۆغان دا له‌دوای دواوه‌،پاسا داوای پاداشت و خزمه‌ت له‌ خه‌ڵکه‌که‌ی ناکات به‌ڵکو پێشکه‌شیان ئه‌کات، ئه‌و خزمه‌تکاری میلله‌ته‌ نه‌ک به‌ پێچه‌وانه‌وه‌.)*
پێش ئه‌وه‌ی له‌م نامه‌ یه‌ که‌ پێشتر له‌ چه‌ند سه‌ده‌ ئه‌بێت نوسراوه‌، ورد بینه‌وه‌و هه‌ولبده‌ین سیفه‌ته‌کانی-سه‌رکرده‌-ی لێ هه‌ڵبگۆزین، به ر‌گێکی مۆدرنی بکه‌ینه‌ به‌ر..حه‌ز ئه‌که‌م هیما بۆ چه‌ند سیفه‌تیک بکه‌م، که‌لای خۆمان وه‌ک سیفه‌ته‌کانی سه‌رکرده‌- سه‌یر ئه‌کرێت، به‌ڵکو وه‌ک مه‌رجه‌ گرنگه‌ کانی..وه‌ک؛ که‌ریزما، که‌سایه‌تیه‌کی سه‌رنج ڕاکێش وبالا به‌رزو به‌ هه‌یبه‌ت، قسه‌ خۆش ونوکته‌ باز، هه‌ر هاته‌ مجلیسه‌وه‌ ئیتر به‌ قسه‌و قسه‌لۆک و سه‌رگوزشت گێڕانه‌وه‌،نوکته‌ کردن،..ئه‌تمێسفێره‌که‌(جه‌وه‌که‌) داگیر ئه‌کات!، به‌م جۆره‌ ئه‌بێته‌ که‌سێکی ناسراو خۆشه‌ویست، ئه‌و سیفه‌تانه‌ی سه‌ره‌وه‌ له‌ناو خۆماندا بوه‌ به‌ هه‌ره‌ سیفه‌ته‌ گرنگه‌کانی- سه‌رکرده‌-،که‌چی له‌ڕاستیدائه‌وانه‌ سیفه‌تی قه‌ره‌قۆز-ن، نه‌ک سه‌رکرده‌. { ساڵانی هه‌شتا،له‌یه‌کێک له‌دێکانی-شارباژێێڕ-دا، هاورێ وکاکی ئازیزم- حاکم عومه‌ر عه‌زیز-،ئه‌وکاته‌ لێپرسراوی هێزه‌کانی-ی.ن.ک-بوو له‌و ناوچه‌یه‌دا، له‌ گه‌ڵ برای هێژا-مامۆستا ساڵح ژاژڵه‌یی دا وه‌ستابوون، کابرایه‌ک بۆ چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌یه‌کی، هانای بۆ لێپرسراو هێنابوو،چونکه‌ -مامۆستا ساڵح- پیاوێکی باڵا به‌رزی تێک سمڕاوو بوو، -حاکم عومه‌ر- یش، که‌سێکی لاوازو بچکۆله‌ بوو،یه‌‌کسه‌ر کابرا ڕووی ده‌می ئه‌کرده‌ -مامۆستا ساڵح--و به‌ قوربان..قوربان کێشه‌کی خۆی بۆ باس ئه‌کرد، چه‌ند جارێک مامۆستا کابرای ئاگادار کرده‌ وه‌ که‌ ئه‌و حاکم-نییه‌،به‌ڵکو ده‌ستی بۆ حاکم عومه‌ر- ڕائه‌کێشا ،به‌ڵام هه‌ر که‌ڵکی نه‌بوو ،ناچار مامۆستا ساڵح به‌ تووره‌بونه‌وه‌ ئه‌و ناوه‌ی به‌ جێهێشت!!} . سه‌رکرده‌ به‌قیافه‌ت ونوکته‌بازی وقۆزی..ناناسرێته‌وه‌، -ونستن چه‌رچل-ی به‌ریتانیا، پیاوێکی کورته‌باڵای ڕه‌زاگرانی مۆن بوو..که‌چی مه‌زنترین سه‌رکرده‌ی سه‌ده‌ی بیست بوو.ئه‌ی که‌واته‌ خه‌سڵه‌ت ونیشانه‌ی سه‌رکرده‌-کامانه‌نن؟ ..سه‌رکرده‌خاوه‌نی بینینێکی ڕون و ئاشکرایه‌، بینینێک که‌ سه‌رتاپا وورده‌کاریه‌ کانی له‌به‌ر چاوی ئه‌گه‌شێنه‌وه‌، تانووپۆی ئامانجه‌کانی له‌ هزروبیرو پلانی دا هینده‌ ڕونه‌ ڕێک وه‌ک نازدارانی-جاف-ی، ده‌ست ڕه‌نگینی ته‌ون که‌ری جاران! ،بوونی توانایه‌کی له‌ ڕاده‌ به‌ده‌ر به‌هێز، بۆ پراکتیزه‌ کردنی ئه‌و ڕوئیاو ئامانج و هیواو خۆزگانه‌، بۆ کردنی ئه‌و بینین وخه‌یاڵ و خه‌ونانه‌ به‌ حه‌قیقه‌ت. مه‌لا مسته‌فای به‌رزان- له‌و چاوپێکه‌وتنه‌ ته‌نهاو ڕووبه‌رو ده‌گمه‌نه‌دا،له‌ گه‌ل ڕۆژنامه‌ی-که‌یهان-ی مه‌شهوری ئێران-دا ئه‌ڵێت:(ده‌ست پێکردنی شه‌ڕ له‌ ده‌سته‌ڵاتی ئێمه‌ نه‌ بوو،نه‌مانده‌توانی خۆمانی لێ بپارێزین.وه‌کۆتای هاتنی شه‌ڕیش' قه‌زاو قه‌ده‌ر بوو'.)** . سیفه‌تێکی تری سه‌رکرده‌- هه‌ست به‌ به‌ر پرسیاری ولێپرسینه‌وه‌یه‌ له‌ گه‌ل هه‌بوونی ئامانجێکی ڕون وئاشکرادا، له‌کاتی هانته‌ کایه‌ی کۆسپ وته‌گه‌ره‌و نه‌هامه‌تیه‌کاندا، له‌ کاتی ڕووبه‌ڕو بوونه‌وه‌ی کێشه‌ ئاڵۆزه‌کاندا، ئه‌زانێت کامه‌ له‌و کۆسپ وته‌گه‌رانه‌، پێش هه‌مو رێگو ته‌نگوچڵه‌مه‌کانی تر، چاره‌سه‌ر ئه‌کات، کامانه‌ ئه‌بێته‌ ئه‌وله‌ویات بۆ پالامارو ته‌ختکردن! بۆ ڕێگه‌ خۆش کردن بۆ پراکتیزه‌کردنی ئامانجه‌کان. سه‌رکرده‌ ئه‌زانێت پرنسیبه‌کانی ئه‌و هیزه‌ی که‌ هه‌یه‌تی چییه‌؟،ئه‌زانێت بۆیه‌ هێزی پێدراوه‌ تاکو له‌ڕێگه‌ی سه‌رجاوه‌که‌یه‌وه‌ که‌-میلله‌ته‌- ،ئه‌رکاکان جێبه‌جێ بکات، سه‌رکرده‌ ئه‌زانێت ناوه‌رۆکی هێز که‌ له‌ -پاداشت وسزا- پێکهاتوه‌ که‌ی وچۆن؟؟ جێبه‌جێی ئه‌کات، بۆیه‌کا گرنگترین خاڵی سه‌رکردایه‌تی کردن، ئه‌ وه‌یه‌ ئاماده‌بێت لێپرسراوه‌تی هه‌ڵبگرێت،شکست ونوشستیه‌کان ناخاته‌ ئه‌ستۆی ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌، ئه‌زانێت که‌ هێستا زۆر شت مابوو بکرایه‌ و وه‌یان ئه‌کرا رێگه‌ی تر بگرێتره‌ به‌ر بۆ ڕوونه‌دانی نه‌هامه‌تیه‌کان، ئه‌بیت سه‌رکرده پێشبینی ڕووداوه‌کان بکات، خۆی بۆ ده‌رهاویشته‌کانی ئاماده‌ بکات، له‌ دوای هاتنی هه‌ره‌س وکاره‌سات دا، له‌ پێش هه‌موو خه‌ڵکه‌وه‌ به‌داخ وکه‌ده‌ره‌وه‌ بتلێته‌وه ویژدانی ئازاری بدات، شه‌وان بێدارو رۆژان له‌ بیری هه‌رچی زوتری هه‌ڵسناوه‌ دا بێت، نه‌ک مه‌لا مسته‌فا ئاسا بڵێت: (هیچ کاتێک له‌ژیانمدا به‌ ئه‌ندازه‌ی ئیستا هه‌ستم به‌ ئارامی و ته‌ندروستی باش نه‌کردوه‌.)*** . سه‌رکرده‌ دوایی نوشستیه‌کان پشت ناکاته‌ گه‌له‌که‌ی،هه‌موو کات له‌بیری داماوی میلله‌ته‌که‌ی دایه‌،به‌گیان و ڕۆح هه‌رچه‌نده‌دوریش بێت،هه‌ر له‌ گه‌ڵ گه‌لدایه‌، به‌ده‌وام له‌ ڕێنمایی وئامۆژگاری بێ به‌شیان ناکات، دوری ونزیکی بۆ نییه‌، چه‌نده‌ دوور بێت..زێده‌ ئه‌وه‌نده‌ بیرو هۆشی تێکه‌ڵی خه‌می میلله‌ته‌ ،مه‌لا مسته‌فای به‌رزان،دوای ئاشبه‌تاڵ ئاوا هه‌ستی خۆی ده‌ر ئه‌بڕێت : (من لێره‌م و ئه‌وان له‌ وێن ،هه‌موو شتێک په‌یوه‌ندی به‌ خۆیانه‌وه‌ هه‌یه‌،من ئیتر ڕابه‌ری ئه‌وان نیم و ئێوه‌ دڵنیا ئه‌که‌مه‌وه‌ که‌ هه‌ر گیز نامه‌وێت ببمه‌وه‌ به‌ سه‌رکرده‌ی ئه‌وان،من ته‌واو بووم.)* . سه‌رکردایه‌تیکردن ،هه‌ست به‌ لێپرسراوه‌تی بوونه‌، بڕیار له‌ ئه‌ستۆ هه‌ڵگرتنه‌، نه‌ک خۆ به‌-زولم لێکراو-به‌ -قوربانی- زانین،خۆ به‌ قوربانیکراو زولملێکراوی،هه‌ستێکی پاسه‌ڤیست-ه ، به‌پێچه‌وانه‌ی-سه‌رکردایه‌تی-کردنه‌وه‌ که‌ هه‌میشه‌ گه‌شبینینه‌، ووره‌ به‌ردان وڕه‌شبینی و به‌زه‌ی به‌ خۆدا هاتنه‌وه ..هه‌رگیزاو هه‌رگیز به‌ مێشکیدا تێپه‌ڕ ناکات، نه‌ ک وه‌ک مه‌لا مسته‌فای به‌رزان واته‌نی:(من موتڵه‌قه‌ن ته‌واو بووم، له‌ خۆم بوومه‌وه‌،ده‌مه‌وێت ناوم له‌ مێژوودا نه‌مێنێت، به‌ڵام ئێوه‌ی ڕۆژنامه‌ نوسان ناهێڵن.)* . سه‌رکرده‌ هه‌موو کات به‌ ئاگایه‌، ووریایه‌..به‌تێپه‌ڕ بوونی زه‌مه‌ن وقاڵبوونی له‌ خه‌باتدا..ئه‌زمونی که‌ڵه‌که‌ ئه‌کات...سه‌رکه‌وتنو نوشستیه‌کان تاوتێ ئه‌کات..به‌ده‌رزی ڕه‌خنه‌ هه‌ڵدێروکونجه‌ تاریکه‌کان..شی ئه‌کاته‌وه‌..به‌ ده‌رزی ئاژه‌ن کردنیان ..ڕۆشنایی هیوایان ئه‌خاته‌ سه‌ر، رووداوه‌کانی سه‌رده‌می پێشه‌وایه‌تی خۆی، به‌چاک وخراپه‌وه‌...به‌ بۆچوونی نوێوه‌..پڕ به‌ ڕه‌خنه‌ی واقیعبینانه‌ی زانستیانه‌..ئه‌خاته‌ به‌رده‌م نه‌وه‌ی نوێ..تاوه‌کو مه‌زنترو قاڵتری بکه‌ن..وانه‌ی لێ وه‌ر بگرن..هه‌تا له‌ هه‌نگاوه‌کانی داهاتووداچرایه‌ک،مۆمێک..بێت بۆ ڕۆشنکردنه‌وه‌ی..رێگا..نه‌ک مه‌لای به‌رزان ئاسا..ده‌رباره‌ی نوسینه‌وه‌ی ئه‌زمونو سه‌رنجه‌کانی بڵێت:(نه‌خیر به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک من خۆم به‌وه‌ نازانم، ئه‌وه‌نده‌ گرنگ نیم که‌ بانگه شه‌ی شتی وابکه‌م،نامه‌وێت که‌س من به‌بیری خۆی بهێنێته‌وه‌و باسم بکات، چونکه‌ به‌نده‌کانی خوا پێویسته‌ ته‌نها یادی خوا بکه‌ن.)*.
له‌سرودو گۆرانیه‌کۆنه‌کانی که‌شتیه‌وانه‌کاندا وا هاتوه‌:
(به‌هیچ جۆرێک ده‌سته‌ی کارگێڕی خراپی که‌شتیه‌وانه‌کان نییه‌...به‌ڵکو ته‌نهاو ته‌نها-سه‌رکرده‌-ی خراپ هه‌یه‌.)

په‌راوێزه‌کان :
*خییۆنیس به‌م جۆره‌ ده‌ر باره‌ی لیۆنادیس- پاشای-سیپارتا-،دوای جه‌نگی سیرمۆپییلا- ئه‌دوێت.
ئه‌ستێره‌کانی تری سه‌ر که‌وانه‌کان ،ئه‌و چاوپێکه‌وتنه‌یه‌ که‌ -ئه‌میر تاهیری- سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنامه‌ی به‌ناوبانگی ئێرانی-که‌یهان-له‌ ڕۆژی چوارشه‌مه‌4/6/ 1975
له‌گه‌ڵ مه‌لا مسته‌فای بارزاندا- سازی داوه‌،،دوای ئاشبه‌تاڵه‌که‌-
:

‌‌‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە