کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ده‌سه‌ڵات یان درۆزنی گه‌وره‌ یان نه‌زانی گه‌وره‌یه‌

Tuesday, 22/01/2013, 12:00





هه‌موو که‌سێ ئاگای له‌قه‌یرانه‌کانی نێوان به‌غدا وهه‌رێم هه‌یه،‌ به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ زۆر که‌س نازانێ هۆی ئه‌و قه‌یرانه‌ نه‌وتی کوردستانه‌.
هه‌ر وڵاتێ نه‌وتی هه‌بێت ده‌بێته‌ مایه‌ی پێشکه‌وتنی ئه‌و وڵاته‌ وخۆشحاڵی وخۆشگوزه‌رانی خه‌ڵکه‌که‌ی، بێجگه‌ له‌ کورد وکوردستان که‌مایه‌ی ناخۆشی ووێرانکردنه‌.
تادوێنێ حکوومه‌ته‌کانی عیراق به‌نه‌وتی کوردستان خۆمان ووڵاته‌که‌مانیان قڕده‌کرد وده‌سووتاند، ئێستاش ده‌سه‌ڵات وبنه‌ماڵه‌ ڵه‌خزمه‌تی چه‌ند تاکه‌ که‌سێک به‌کاری ده‌هێنێت ومیله‌ت که‌خاوه‌نی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و نیعمه‌ته‌یه‌ لێی بێبه‌شکراوه‌. نه‌ک ته‌نها ئه‌مه‌ ده‌سه‌ڵات به‌شێکی زۆر له‌ بودجه‌ بۆ ده‌رهێنانی نه‌وت سه‌رف ده‌کات وقازانجه‌که‌شی بۆ خۆی ده‌بات۰ که‌واته‌ به‌ماڵه‌ دووجار به‌دوو شێوه‌ وڕێگا دزی له‌ ماڵی گشتی، میله‌تی کورد ده‌کات.
له‌م ڕۆژانه‌ وه‌زیره‌ ناشه‌فافه‌که‌، ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه‌ سروشتیه‌کان، که‌ سامانی کوردستانی خستۆته‌ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی وبنه‌ماڵه‌دا وهه‌رزانفرۆشی کردووه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ندێ ڕۆژنامه‌نووس وتوویه‌تی حکوومه‌تی هه‌رێم ساڵانه‌ هه‌ژده‌ ملیار دۆلار له‌ پاره‌ی نه‌وت ده‌دات به‌حکوومه‌تی به‌غدا. به‌ڵام باسی نه‌کردووه‌ بنه‌ماڵه‌ نه‌ک وه‌زاره‌تی داریی ساڵانه‌ چه‌ندی ده‌ستده‌که‌وێت.
ئه‌وه‌ی زانراوه‌ حکوومه‌تی ناوه‌ند ساڵانه‌ به‌شێک له‌بودجه‌ی گشتی ده‌نێرێت بۆحکوومه‌تی کوردستان ئه‌وه‌ش به‌ دوازده‌ یان سێزده‌ ملیارد دۆلار ده‌خه‌ملێنرێت. که‌واته‌ به‌قسه‌ی ئاشتی هه‌ورامی حکوومه‌ت، ده‌سه‌ڵاتی کوردی هه‌ژده‌ ملیارد بۆ به‌غدا ڕه‌وانه‌ده‌کات وبه‌مننه‌ته‌وه‌ دوازده ‌ملیارد له‌گه‌ڵ ناڕازیبوونی زۆربه‌ی عه‌ره‌به‌کان وبۆڵه‌بۆڵه‌وه‌، دوازده‌ ملیارد وه‌رده‌گرێت.
ئه‌م قسانه‌ی کاکی هه‌ورامی که‌ناچێت به‌عه‌قڵه‌وه‌ هه‌ندێ پرسیار ده‌ورووژێنێت. یان ئاشتی هه‌ورامی جگه‌ له‌ ناشه‌فافی درۆزنێکی گه‌وره‌یه‌، یان ده‌سه‌ڵاتی کوردی نه‌زان وغافڵێکی گه‌وره‌یه‌ هه‌ژده ‌ده‌دات به‌دوازده‌. به‌دووریشی مه‌زانن له‌وانه‌یه‌ واشبێت.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە