په‌یامێك بۆ سایتی سبه‌ی
Thursday, 18/03/2010, 12:00
هه‌واڵێکی سبه‌ی وای ڕاگه‌یاند که بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بو به ژماره دوو له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی کوردستان و دوای پارتی که‌وتوه. ئه‌مه‌ش وه‌ك شاگه‌شه بوون و دڵخۆشیه‌ك لێی دواون و جا نازانم ئه‌مه به‌ڕاست سه‌رکه‌وتنه بۆ بزووتنه‌وه‌که‌مان وه‌یان ژێر که‌وتن.
له‌ڕاستیدا ئه‌و هه‌واڵه نه‌م ئه‌زانی بگریم وه‌یان پێبکه‌نم، ئاخر کرۆکی ئه‌م هه‌واڵه دانپێنانێکی ڕاسته‌وخۆی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه به‌و هه‌موو ته‌زوویرو فرت و فێڵه‌ی پارتی که‌بۆ چه‌نده‌هه‌مین جاره له‌هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌کاندا به‌ئه‌نجامی ئه‌گه‌یه‌نێ، هه‌موان باش ئه‌زانین تا ئێستا و به‌تایبه‌تی له‌ناوچه‌ی زه‌رد ، جگه له ته‌ڵه‌که‌بازی و چاو بازێن له‌گه‌ڵ ئه‌ندامان و سه‌رۆکی به‌ناو کۆمیسێۆنی هه‌ڵبژاردن و سیخناخکردنیان به دۆلاری دزراوی ئه‌م گه‌له ، هیچی تر نه‌بوه، کێ هه‌یه نه‌زانێ که پارتی وخودی مه‌سعود جگه له‌ته‌زوویر ناتوانن ده‌نگی ته‌نها یه‌ك کورسی نایلۆنیش بێنن! ئاخر ئه‌و هه‌موو ده‌نگه‌ی پارتی له‌پێش چاوی دونیاوه ،سه‌را‌پای ته‌زوویرو گوماناوین، که‌چی بێ گوێدانه هیچ جۆره پرنسیپێکی سیاسی وکۆمه‌ڵایه‌تی ، پارتی ئه‌وڕۆ بۆته پارتی یه‌که‌م وبراوه.
به‌بڕوای هه‌موان، پارتی نه‌ك هه‌ر پێوسته ڕسواو شه‌رمه‌زار بکرێ بۆ ئه‌و هه‌مو جرت و فرت وفێڵ و ساخته‌کاری ونه‌هێشتنی حه‌مله‌ی هه‌ڵبژاردن له هه‌ریه‌که له‌دهۆك وهه‌ولێرو ئه‌و ناوچانه‌ی خۆی تیایدا باڵا ده‌ستن، ئه‌ویش به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی هیچ جۆره قورساییه‌کی تر له‌و ناوچانه نه‌بینرێن، ئه‌گینا گه‌ر پارتی بیزانیانه وه‌ك بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌و هه‌موو کیژوکوڕه خوێن گه‌رمانه‌ی لێ کۆئه‌بیته‌وه، ئه‌وا هه‌موو ڕۆژ ئه‌یهێنانه سه‌ر گۆره‌پان و جاده‌و شه‌قامه‌کان، به‌ڵام خۆیان باش ئه‌زانن که جگه له‌میلیشیاو چه‌کداره‌کانیان ، ناتوانن ته‌نها نه‌فرێکیش جۆش وخرۆش بده‌ن تا قه‌ره‌باڵغی پێ دروست بکه‌ن.
بۆیه ئه‌م جۆره هه‌واڵانه جگه له‌وه‌ی دانپێنانێکه به‌و ڕاستیه تاڵه‌ی له‌ده‌رکه‌وته‌ی(واقع) سیاسی ئه‌وڕۆی کوردوستانی باشوردا به‌دی ئه‌کرێ، ئاواش ئه‌کرێ ئه‌گه‌ر چی داتا‌و ژماره‌ی ده‌نگه‌کان له‌که‌ڵك وسوودی پارتی بشه‌کێنه‌وه، ئه‌وا پێوسته شێوازی داڕشتن وبڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌واڵی له‌و جۆره ئه‌و ڕاستیه نه‌شێونێنێ که‌ئه‌م ده‌رهاویشتانه‌ی هه‌ڵبژاردن نه‌شارێته‌وه‌و لای هه‌موان ئاشکرا بکرێ، که به‌ڵی پارتی ده‌نگی زۆری هێناوه، لێ ئه‌م ده‌نگه هه‌ڵگیراوو دزراو ساختانه ئه‌بێ له‌ده‌نگی ئه‌وانه‌ی تر جوێ بکرێنه‌وه، وه‌ك ئه‌وانه‌ی گۆڕان وئیسلامیه‌کان به‌ده‌ستیان هێناون که هه‌موان ئه‌زانین ده‌نگی ڕاست وبێ غه‌ل و غه‌شن. ئه‌م ده‌نگانه ناکرێ تێکه‌ڵ به‌ده‌نگی مردوه‌کانی پارتی بکرێن که ده‌نگیان پێدروان، ناکرێ ده‌نگه‌کانی شاری سلێمانی و دهۆك وه‌ك یه‌ك ڕه‌چاو بکرێن، ئه‌وانه‌ی دهۆك زۆربه‌یان دزراو هه‌ڵبستراو زه‌ردکراوان به به‌هاراتی پارتی.
سایتی سبه‌ی ئه‌بێ گه‌لێ ووشیارانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ڕوداوی هه‌ڵبژاردن و ده‌رئه‌نجامه‌کانی بکات، بۆیه پێوسته ئه‌و هه‌واڵه به‌و شێوه‌یه بڵاو بکرێته‌وه که له‌ڕاستیه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتوه، ئه‌شێ بووترێ ، پارتی ده‌نگی یه‌که‌می هێناوه گه‌ر ته‌زوویری نه‌کردایه، وه‌یان پارتی یه‌که‌مه چونکه کۆمیسێۆن سه‌ربه‌خۆ نیه‌و فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری له‌سه‌ر زاری خۆی ووتی من ئه‌ندامی پارتیم.
ئه‌مڕۆ هه‌ریه‌که له‌سایتی سبه‌ی ، ئاوێنه، هاوڵاتی، لڤین و کوردوستان پۆست وه‌ك میدیایه‌کی بوێر‌و ئازا‌و سه‌ربه‌خۆ پێوسته ڕێچکه‌ی کاره‌کانیان جگه له‌و داتا‌و ژمارانه‌ی که‌هه‌یه، خۆیان له‌و ده‌رکه‌وتانه نزیك بکه‌نه‌وه که‌له ڕۆژنامه‌نوسان وچاودێرانی نزیك له‌سندوقه‌کانی هه‌لبژاردن دێننه ده‌رێ، دیاره له‌مه‌شدا ئه‌کرێ نه‌ك هه‌ر پێرۆزبایی له‌پارتی نه‌کرێ، به‌ڵکه زیاتر ڕسواو بکرێ و هه‌روه‌ك کوردوستان پۆست هه‌میشه به سه‌رۆکی ته‌زویری ناساندوه‌و لۆگۆی ساخته‌چێتی و فرت وفێڵی له‌جیاتی جامانه سوره‌که‌ی له‌سه‌ر ناوه، ئاوهاش میدیاکانی تر جێ پێی ئه‌م سایته به‌رزفڕه بگرن وچاوی لێبکه‌ن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست