کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


ڕایە ڵی شە و

Friday, 20/12/2013, 12:00



ئەو شۆ ئامێزی ئاسمان
پڕن لە هەوری ڕەشی نەزۆک
ئەستێرەکان دەتارێن
مانگە شەویش تەنیا ، غەریب ، غەریب
کزومات و لەرزۆک
حەیرانی تاڵ بە تاڵ و تاڵی
ڕایەڵەی نەتەوەیەک دەهۆنێتەوە
کە رابودووی
لێواو لێون لە بێ بەختی
رۆژگار
لە دەردوژانی
دیرۆک
ئەو شۆ کانیاو وشکە
چیا بێ دەنگە
با، وەستاوە
شۆڕە بیش مات و حەیران
یەکە یەکە پرچی دەوەرێ و
چاوەکان بونە بارانی ڕندۆک
ئەو شۆ نە ، مەم ، دیارە نە ، زین ،!
سیامەندیش ، زیزە لە ، خەج ،!
خەجیش لە ئەوین
باڵندە باڵ بەستەو
سور گوڵ سیس ولاوازو خەمۆک
لە زامستانی وڵاتی پێنوس
فیشەکی نامەردان،، سەر،،
دەنگێون ؟
پەڕ پەڕی پەڕاویش
تەنیا ژان و
تەنیا جودایی لێ دەبارێ
لە بەر دەرگای منداڵی دەستی
ئەنفال
رایەڵی دایکی ئەنفال
جارێکی دیکەش ئەنفال دەکرێتەوە
بەدەستی خۆ فرۆشی
زمان پیس وگزیرو ترسنۆک
لە گەرمیان ،گەرمیانی ، ئەو و وڵاتە سوتاوەدا
تا دەگاتە کوێستانی شیرینی ئەو خاکە
وێنەی دەشتی تراویلکەیە و
راوی مرۆوی زاناو نە ترسە
بۆیە بۆتە لانەی کەمتیارو
گوێ لە مستی
کوردی خوێڕی و چاو چنۆک .
جەعفەر کەریمی/ ٢١/١٢/ ٢٠١٣
کات : ١و ٤٥ خولەکی شەو .



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە