کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


ده‌زگای زانياری دووه‌م پێگه‌ی خۆی بۆ هه‌ولێر ده‌گوازێته‌وه‌

Thursday, 01/03/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنێری ١ی سلێمانی
دوای ڕاگه‌ياندنی ده‌رئه‌نجامی ليژنه‌كانی هه‌ڵسه‌نگاندنی بوونی يه‌كێتی له‌ناو حكومه‌ت كه‌ به‌ كه‌مترله‌ چاو پارتيدا هه‌لسه‌نگاندنی بۆ كراوه ‌و داوا له‌ پارتی كراوه‌ ٥٠ به‌ ٥٠ ده‌بێت به‌رپرسيارێتی له‌ پۆسته‌كاندا ڕه‌چاوبكرێت.. له‌و ده‌رئه‌نجامه‌وه‌ به‌ برياری پاڤيڵ تاڵه‌بانی دووه‌مين پێگه‌ی ده‌زگای زانياری له‌ قه‌ڵاچوالانه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر ده‌گوازرێته‌وه ‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سه‌مه‌د چاوشين ده‌ستنيشان كراوه‌.
سه‌رچاوه‌يكی نزيك له‌ سه‌عدی ئه‌حمه‌د پيره‌وه‌، كه‌ بڕياره‌ بكريته‌وه‌ به‌به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی ٣ی يه‌كێتی له‌ هه‌ولێر، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ هه‌موو شێوه‌يه‌ك پشتيوانی كاديران و ئه‌ندامان و هه‌وادارانی خۆيان بكه‌ن له‌ هه‌ولير و دهۆك و خۆئاماده‌كردن بۆ واده‌ی نزيكی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌زگای زانياری به‌ كردنه‌وه‌ی پێگه‌ی دووه‌م و كردنه‌وه‌ی ١٢ بنه‌كه‌ی نهێنی له‌ هه‌ولێر و دهۆك و زاخۆ و ئاكريی و سۆران و مه‌خمورو چه‌ند شوێنيكی ديكه‌وه‌ كارو به‌رنامه‌كانی له‌ و سنورانه‌ گه‌شه‌ پێده‌دات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە