کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


جه‌لال تاڵه‌بانی فرمانی گرتنی چه‌ند پێشمه‌رگه‌ی دێرینی داوه‌!

Sunday, 24/04/2011, 12:00


سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌ سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی نیشتمانی به ‌کوردستانپۆستی ڕاگه‌یاند که‌ ئه‌مڕۆ ئه‌مڕۆ فه‌رمانێکی ده‌رکردوه‌، که‌ ئه‌و پێشمه‌رگه‌ کۆنانه‌ی که‌ له‌ڕیزه‌کانی یه‌کێتیدا نه‌ماون و بوونه‌ته‌ گۆران و خاڵکانی به‌ر چاوو هه‌ڵسوراوی ئه‌کتیڤی ناو گۆڕانن، راوه‌دوویان بکه‌ون و بیانگرن، هه‌مان سه‌رچاوه‌ وتی من خۆم ئه‌مڕۆ یانزده‌ پێشمه‌رگه‌ی دێرینم ئاگادار کرده‌وه‌، له‌به‌ر هه‌ندێک هۆی تایبه‌تیی، نامه‌وێت ناوه‌کانیان ئاشکرا بکه‌م، یه‌کێک له‌و که‌سانه‌ پێی وتووه‌ تاڵه‌بانی عه‌قڵی له‌ ده‌ست داوه‌، ناچارمان ده‌کات بیر له‌ توندو تیژی بکه‌ینه‌وه‌ و ئێمه‌ دژی سیاسه‌تیی نه‌رمی گۆڕانین، خۆمان هانا بۆ شێوه‌چاره‌سه‌رێکی دیکه‌ ده‌به‌ین، ده‌بێت ده‌ست و دائیره‌که‌ی لێپرسیارێتی مێژووی هه‌موو ڕووداوه‌ هه‌ڵگرن، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی په‌یوه‌ندی پێوه‌ کردین ئاشکرای کرد، ئه‌و که‌سانه‌ له‌ڕۆژه‌ سه‌خته‌کانی شۆڕشدا که‌سانی ناسراوم و به‌کرده‌وه‌ش دژی هه‌موو زوڵم و زۆرێک دژ به‌داگیرکه‌رانی به‌عس خه‌باتیان کردووه‌.
په‌یامنێری کوردستانپۆست

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە