بۆچی (ڕێکخستن ، ڕێکخراوهدیموکراتیهکان وپه‌یوه‌ندیه‌کان)ی ینک شکستیهێنا ؟
Sunday, 04/10/2009, 12:00
سوئێد
سه‌ره‌تایه‌کی کورت ! ئه‌م حیزبه نیمچه به‌ره‌یه ڕۆژ دوای ڕۆژ له ئه‌گه‌ری تووشبوون به ئه‌نفلۆنزای بێپرنسیپی نزیکده‌بووه‌وه .له مه‌بده‌ئی چۆنایه‌تی ئه‌ندامانی سه‌ره‌تای شۆڕشی نوێوه به‌ره‌و سیاسه‌تی چه‌وتی چه‌ندایه‌تی ژماره هه‌ڵخلیسکا. ده‌یان و سه‌دان خه‌ڵکی خراپ و گومان‌لێکراو بێلێپرسینهوه به‌ئاسانی ڕژانه ناو ڕێکخستنه‌کانی ناوشار و شاخ .(له‌شکرێکی بێ‌شومار به‌که‌مترین سیفاتی شۆڕشگێرانه‌یان)
دواتر(دڕندهتربوونی ڕژێمی به‌عس ،درێژه‌کێشانی شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی عێراق ئێران ، هه‌ڵهاتنی به لێشاوی کورد له سه‌ربازی، به‌رده‌وامی شه‌ڕی ناوخۆی حیزبه‌کان له‌گه‌ڵ یه‌ک و کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و....تاد).ئه‌مانه هانده‌ری سه‌ره‌کی فراوان بوونی ئه‌و هێزه‌ی ینک بوون نه‌ک یه‌ک بیروباوه‌ڕی وئامانجی هاوبه‌شی نه‌ته‌وه‌یی .
له دوای مفاوه‌زاتی حیزبی به‌عس ویه‌کێتی (1984) ساڵ به ساڵ ژماره‌ی ئه‌ندامان که‌می کرد .کاره‌ساتی ئه‌نفال ،عافواتهکانی 1988، 1989 و 1990 تا سه‌ره‌تای ڕاپه‌ڕین سه‌دان و هه‌زاران پێشمه‌رگه‌یان ته‌سلیم کرده‌وه .له‌به‌رامبه‌ردا ژماره‌ی ئه‌فواج خه‌فیفه وجاش و سیخوڕی ڕژێم ته‌شه‌نه‌ی سه‌ند.
مه‌ڵبه‌ندی ده‌ره‌وه !
زۆربه‌ی ڵاتانی ئه‌وروپای خۆرئاوا وخۆرهه‌ڵات کۆمیته یاخود که‌رتی ڕێکخستنی تیادابووه .ئه‌ندام ولایه‌نگرانیان زیاتر له‌وانه پێکدێن ، پێشوه‌خت ڕێكخستنی ناوشار ،پێشمه‌رگه‌ی دێرین یان که‌سوکاری شه‌هیدان بوون .له‌دوای ڕاپه‌ڕین هۆکاری (ئابوری و شه‌ڕی ناوخۆی خوێناوی بێئه‌نجام ،31 ی ئاب و دوورکه‌وتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له خه‌ڵک به‌گشتی وله گه‌نج به‌تایبه‌تی) کوردێکی هێجگار زۆری ناچارکرد کوردستان به دڵشکاوی بهجێبهێڵن.به‌شێک له‌مانه‌ش هه‌رچه‌نده بڕوایه‌کی ئه‌وتۆی به حیزبایه‌تی نه‌مابوو به‌هه‌ر هۆکارێک له هۆکاره تایبه‌تی وگشتیهکان بێت ڕژانه ناو ڕێکخستنه‌کانه‌وه.
بۆچی ڕێکخستنه‌کانی ده‌ره‌وه شکستیهێنا ؟ 1/ سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی به‌گشتی و مه‌کته‌بی ڕێکخستن به تایبه‌تی هیچ ئه‌جیندایه‌کی کارکردن وچۆنێتی ڕێکخستنی کوردانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی نه‌بووه و به‌ته‌واوی فه‌رامۆشی کردوون . ته‌نها مانگانه یان چه‌ند مانگ جارێک به شتێک نه‌سرییه ڕایگرتوون .
2/ نه‌کردنه‌وه‌ی خولی ڕۆشنبیری ، هۆشیاری بۆ پێگه‌یاندنی کادێری نوێ .ئه‌وه‌ی درووست بووه ، به‌هه‌موو کهموکورتیهکانیهوه خۆی خۆی پێگه‌یاندووه و سه‌رکردایه‌تیش هیچ حیساباتێک بۆ خه‌باته‌که‌ی ناکات .
3/ سه‌رکردایه‌تی و لێپرسراوانی حیزبی سه‌دان وده‌یان سه‌فه‌ری ئه‌وروپایان کردووه . زۆرجار خۆیان له ڕێکخستنه‌کانیان شاردۆته‌وه و ئه‌سڵه‌ن بۆ ئه‌وه نه‌هاتوون له‌خه‌می چاره‌سه‌ری کێشهههڵپهسێردراوهکاندا بن . زیاتر ئیشیان به که‌یف وسه‌فا، ڕابواردن ، چاره‌سه‌ری پزیشکی و کڕێنی شت ومه‌کی مارکه و کاری بازرگانی و ..... تاد هه‌بووه .
4/ له (وه‌رگرتنی زه‌وی ، خانه‌نشینی ، دامه‌زراندن له سه‌فاره‌تی عێراق و بردنه‌وه‌یان بۆ خزمه‌تی وڵات) غه‌درێکی گه‌وره‌یان لێکراوه . هه‌یه یه‌ک ده‌قیقه پێشمه‌رگه نه‌بووه زه‌وی باشی پێدراوه ، به پله‌ی باش خانه‌نشینکراوه ، که‌مئه‌ندامی سه‌نگه‌ر نیه و پاداشتی باش ئه‌کرێت . ئه‌وانه‌ی له سه‌فاره‌تی عێراق دامه‌زران زۆرینه‌یان له‌سه‌ر مه‌حسوبیه‌ت و ته‌که‌تول بووه نه‌ک دڵسۆزی وخاوه‌ن شه‌هاده . ئه‌وانه‌ی بۆ کوردستانیش ده‌برێنه‌وه به‌هه‌مان شێوه‌یه . به‌گشتی کورده‌کانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات به خه‌ڵکی ڕاکردوو له واقیع ونامۆ سه‌یرده‌کران .
5/ مامۆستا جه‌مال پیاوێکی ماندوو بوو به ڕێکخستنه‌کانه‌وه ، سه‌ردانی ده‌کردن . زۆربه‌ی ئیش و کاری ڕێکخستنه‌کان له ڕێگه‌ی کارگێڕانی مه‌ڵبه‌نده‌وه ڕایی ده‌کران . له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ته‌که‌تولی باڵی ڕیفۆرم بردیانه‌وه بۆ کوردستان و کۆمیته‌کانی بێ خاوه‌ن مانه‌وه .
6/ شێخ شه‌ماڵ (هۆڵاند) کرابوو به نوێنه‌ری تاڵه‌بانی . ئه‌م کابرایه پێشمه‌رگه‌یه‌کی ماندوونه‌ناس بووه ، به‌ڵام زمانی هۆڵه‌ندی یان ئینگلیزی نازانێت و ئاستی ڕۆشنبیری و فیکری نزمه و ئه‌وه‌ی ئه‌یڵێت و ئه‌یڵێته‌وه هه‌ر ئه‌ده‌بیاته کۆنه‌که‌ی حیزبه ،که ته‌نها بۆ قه‌ناعه‌تپێکردنی نه‌خوێنده‌وار و خه‌ڵکی ساده ده‌ست ده‌دات .
7/ شازانی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د کرابوو به که‌ڵه‌گا به‌سه‌ر ڕێکخستنه‌کانی به‌ریتانیا و په‌یامنێرانی کوردسات و (ملیۆنه‌ها دۆلار)ی له‌به‌رده‌سته . چه‌قۆکێش و سه‌رسه‌ری له‌خۆی کۆکردۆته‌وه بۆ سوکایه‌تی به پێشمه‌رگه وڕێکخستنهتێکۆشهرهکان و دژایه‌تکردنی ئه‌وانه‌ی ڕه‌خنه ده‌گرن .
8/ ڕه‌وتی گۆڕینی دیموکراسی (ڕه‌گ) ته‌نها چوار که‌س نه‌بوون . له زۆربه‌ی ڕێکخستنه‌کانی ده‌ره‌وه‌دا لایه‌نگریان هه‌بوو . ده‌رکردن و به خائین ناوبردنیان عاقیبه‌ته‌که‌ی باش نه‌که‌وته‌وه .
9/ باڵی ڕیفۆرم له ڕێکخستنه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌هێز بوو . زۆربه‌یان کادێری سیاسی وڕۆشنبیر یاخود که‌سایه‌تی به‌ئه‌زموونی زمان زان و ئه‌کادیمی بوون . خه‌ڵکێکی زۆری ده‌ره‌وه‌ی ڕێکخستنه‌کان ،که زۆربه‌شیان بێلایه‌ن بوون له درووست‌کردنی پشتیوانانی لیستی (گۆڕان)دا هاتنه‌پێشه‌وه و ئه‌وه‌نده‌ی تر ڕێکخستنه‌کانی ی.ن.ک به‌رامبه‌ر به به‌رفراوانبوونی (ڕه‌گ ، ڕیفۆرم و سه‌رهه‌ڵدانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان) شکستیان هێنا.
10/ نانبڕین وده‌رکردنی خه‌ڵک له پۆسته حیزبی وحکومیه‌کانی کوردستان . ئه‌م حاڵه‌ته نادیموکراسیه له نه‌ریتی حیزبی شۆڤێنیزم و دیکتاتۆر ئه‌چێت نه‌ک حیزبێک (سۆسیال دیموکرات).
11/ ڕاگه‌یاندنی یه‌کێتی زیاتر چه‌واشه‌کاری بووه و ڕۆڵی ته‌شریفاتی بینیوه . ده‌زگایه‌کی مێدیا بهئهرکهئهخلاقیهکانی ڕۆژنامه‌وانیه‌وه نیه تاوه‌کو سه‌کۆی گه‌یاندنی ره‌خنه و گله‌یی وگازنده‌ی هاوڵاتیان بێت.
12/ لێخۆشبوو‌ن ،پاشان پاداشتکردنی فایلداره‌کان .
13/ هێنانه‌پێشه‌وه‌ی چه‌ند که‌سایه‌تیه‌کی نه‌خوازراو بۆ دژایه‌تی نه‌وشیروان مسته‌فا و کۆمپانیای ووشه (سه‌عدی پیره ، ئازاد جوندیانی ،مسته‌فا چاوڕه‌ش ، شێخ جه‌عفه‌ر، عارف ڕوشدی ،مه‌حمود سه‌نگاوی ، شۆڕش ئیسماعیل ،ئاسۆ شێخ نوری و چه‌ند به‌ناو نووسه‌ر وڕۆژنامهنووسێکیش)
بۆچی ڕێکخراوهدیموکراتیهکان شکستیهێنا ؟ 1/ کۆپیکراوی ڕێکخستنهشکستخواردوهکهی ناوه‌وه وده‌ره‌وه‌ی ینک و.هه‌مان بێسه‌روبه‌ری پێوه‌دیاره وبه‌ئاشکرا خۆیان به ئۆرگانێک له ئۆرگانه‌کانی ی.ن.ک داده‌نێن. ئه‌مه‌ش ده‌ستتێوه‌ردانی حیزبی فه‌رزی کردووه نه‌ک سه‌ربه‌خۆیی له کار وجموجۆڵ ،که ده‌بێت ئه‌دای ئه‌خلاقی ومرۆڤدۆستی ڕێکخراوه مه‌ده‌نیه‌کان بێت.
2/ له‌سه‌ر ئه‌ساسی ناسیاوی ،ناوچه‌گه‌رێتی ،ماستاوچێتی و به‌ڵێنی ده‌مکوتی هه‌ڵبژاردن (ڕێکخراو و کۆمه‌ڵه) درووست ده‌کات .
3/ ئه‌ندام وه‌رگرتن ته‌نها بۆ ئاماژه‌دان به ژماره‌یه .بۆ ئامانجی تایبه‌تی هه‌ندێک به‌رپرس.
4/ نهڕۆڵی چاو‌دێر ده‌بینێت ،نه‌وه‌کو هیچ گوشارێکی دیموکراسی به‌رچاوی بۆسه‌ر ده‌سه‌ڵات ،حیزب و.... تاد درووستکردووه . سه‌دان خروقات ،دزی ،تاڵانی ،کوشتنی ژنان و .... تاد له کوردستان ڕوو ده‌ده‌ن ، یه‌ک به‌یاننامه‌ی له‌سه‌ر بڵاوناکه‌نه‌وه.
5/ پاره‌یه‌کی خه‌یاڵی سه‌رف ئه‌کرێت بێ ئه‌وه‌ی هیچ جێگه‌یه‌ک بگرێت.
6/ په‌یڕه‌وپرۆگرامی نیه .به‌هه‌ڵبژاردن پێکنه‌هاتوه . ده‌سه‌ڵاته‌کانی دیارینه‌کراوه و شه‌فافیه‌تی تیا نیه ومه‌زاجی تایبه‌تی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات.
7/ له‌هه‌موو ده‌ره‌وه‌ی وڵات 10 که‌سی ناحیزبی به‌توانای خاوه‌ن بڕوانامه و ئه‌کادیمی لێیان نزیک نانبێتهوه.
8/ کۆنفراسه یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کان ته‌نها بۆ خۆده‌رخستن وته‌خشان و پهخشانپێکردنه به پاره. نوێنه‌ری تاله‌بانی ،په‌یوه‌ندیه‌کان وکۆمیته‌ی ڕێکخستنه‌کان به تایبه‌تی بانگهێشت ده‌کرێن وڕیزی پێشه‌وایان داگیرکردووه .هه‌موو کۆنفراسێک ده‌یان ده‌فته‌ر حه‌په‌لوش ئه‌کرێت .
9/ ڕۆژ به ڕۆژ ئه‌ندامیان که‌م ئه‌کات و سیقه‌یان لای کوردانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات لاوازتر بووه.
10/ لێپرسراوی ڕێکخراوهدیموکراتیهکانی ده‌ره‌وه ناوی شه‌وقی ناسراو حهمهزیاد ه . ئه‌م کابرایه قاچێکی له ئه‌ڵمانیایه و قاچه‌که‌ی تری له کوردستان . هه‌ندێک سه‌رچاوه‌ی باوه‌ڕپێکراو ده‌ڵێن ئه‌و ناوبراوه ئاڵمانی نازانێت و له‌و وڵاته کار ناکات .به کوردیه‌که‌ی له‌سه‌ر حسابی حیزب وڕێکخراوهدیموکراتیهکان ده‌ژی . چونکه کۆنه ئاڵای شۆڕشه به بڕیاری مه‌لا به‌ختیار دانراوه و ئێستاش پۆستی لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی شه‌قڵاوه‌ی وه‌رگرتوه. که‌وابوو دوو پۆستی باشی هه‌یه ،یه‌کێکیان له کیشوه‌ری ئاسیا و ئه‌وه‌ی تریان له ئه‌وروپای عه‌وله‌مه و شه‌فافیه‌ت و دیموکراسی و مه‌ده‌نی ،که ڕێکخراوهدیموکراتیهکان ئیش له‌سه‌ر هیچ یه‌کێک له‌و ئامانجانه ناکات.
11/ ناوه‌ندی ڕێکخراوه‌کانی ده‌ره‌وه ماڵپه‌ڕێکی هه‌یه به‌ناوی ok-europe.com . به دوو سێ مانگ جارێ نوێ ناکرێته‌وه .
بۆچی په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه شکستیهێنا ؟ 1/ به‌هه‌ڵبژاردن دیاریناکرێن .. له‌سه‌ر ئه‌ساسی شاره‌زایی وزمانزانی وئهمهکداری نیه. به‌گشتی له که‌سایه‌تی سیاسی وڕۆشنبیری و ئه‌کادیمی پێکنه‌هاتوون.
2/ ئه‌رکی سه‌ره‌کی په‌یوه‌ندیه‌کان کار‌و چالاکی دیپلۆماسیه . ئه‌وه‌ی که ناکرێت ئه‌و ئیش وکارانهن.
3/ حساب بۆ کۆمیته وڕێکخستنهکان ناکه‌ن و تائه‌مڕۆ ڕاسته‌وخۆ له‌ژێر ئه‌مری ته‌که‌تولاتی (تاڵه‌بانی ،کۆسره‌ت ،د.به‌رهه‌م ، ئه‌رسه‌لان باییزو مه‌لا به‌ختیار) به‌ڕێوه‌ده‌برێن.
3/مه‌کته‌بی په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه کاتی حه‌مه‌تۆفیق ڕه‌حیم و شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا ده‌سه‌ڵاته‌کانی بچوکرابوونهوه و دابه‌شکرابوو به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی تاڵه‌بانی .بۆنموونه (په‌یوه‌ندیه‌کانی ئێران ، تورکیا ،سوریا ،میسر ،به‌ریتانیا و ئه‌مریکا)
4/ ماف وئه‌رکی ئه‌ندام مه‌کته‌بی په‌یوه‌ندیه‌کان وه‌ک یه‌ک نیه . قوباد تاڵه‌بانی پێشتر په‌یوه‌ندیه‌کانی ئه‌کرد به ملیۆنه‌ها دۆلاری له چنگ بوو، شانازئیبراهیم به‌ریتانیای قۆرخکردووه . یه‌ک ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسیی به‌قه‌ده‌ر ئه‌و دوو زاته ده‌سه‌ڵاتیان نیه.
5/ له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌ندام مه‌کته‌بی په‌یوه‌ندیه‌کان که‌مترین خزمه‌تیان به دۆزی سیاسی گه‌یاندووه.
6/ به شه‌فافی کارناکرێت و گومانی تێوه‌گلان له زۆربه‌ی ئه‌ندام مه‌کته‌به‌کان ده‌کرێت به کاری بازرگانی و خۆده‌وڵه‌مه‌ندکردنی نایاساییه‌وه.
7/ نوێکردنه‌وه و ئاڵوگۆڕ لایه‌نی په‌یوه‌ندیه‌کان ناگرێته‌وه و وه‌ک تاپۆی لێهاتووه.
8/ له‌نێو ناوه‌ندی کوردی‌دا پێگه‌یان لاوازه و زۆر به که‌می به‌شداری له چالاکی وکۆڕ وکۆبوونه‌وه حیزبی وکۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا ده‌که‌ن .
جێگه‌ی شه‌رمه‌زاریه له‌م سێ بواره شکستخواردووه‌دا ساڵانه به ملیۆنه‌ها دۆلاری موڵکی خه‌ڵکی کوردستان له‌سه‌ر ده‌ستی مشه‌خۆر و گه‌نده‌ڵی سیاسی به‌هه‌ده‌ر ده‌ڕۆن . ئایا سه‌رانی یه‌کێتی که‌ی دان به شکست ودۆڕاندندا ده‌نێن ؟.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست