ڕێكخستنە دێرینەكان لەنێوان بێ ئیمتیازى ومنەتى پێشمەرگە دێرینەكاندا
Friday, 08/03/2013, 12:00
گرنگە پێ بزانین وبەڕەواى ببینین ئەگەربڵێین ماندووبون وشەوونخونى وژیان كەوتنە مەترسى ڕێكخستنە نهێنیەكان لەسەردەمى شۆڕشى شاخ دائەگەر هاوشان نەبوبێت ئەوازۆر كەمتر نەبوە لە تێكۆشان وماندووبونى (پێشمەرگە) كانمان بەوودەلیلەى دەیڵێم كە من بۆخۆم لە بیرم دێت پاش هەموو خزمەت ورێنوێنى (دەلیل) كردنێك لەم گوندبۆئەووگوندى پێشمەرگەكان وهەڵواسین وبڵاوو كردنەوەى بەیانە ناوخۆیەكان وپۆستەرى شەهید لە گوندەوە بۆشارو لە نێوشاریشدا بڵاووكردنەوەیان هەمووئەركى ڕێكخستنە كانى ئەوكاتى هەر لایەنێك بوە ...سەربارى ئەمانەیش جل شۆر وبەرگ درو و چێشت لێنەریشیان بون لەگەڵ هەمووئەمانەیشدا ..كاتێك مەفرەزەیەكى پێشمەرگە دەستێكیان لەڕەبایەى نزیك گوندێك یان مەفرەزەیەكى جوڵاوى ڕژێم لەگەڕەكێكى شار دەوەشاند دەست بەجێ لەلایەن ڕێكخستنەكانەوە ڕینمونى دەربازبون دەكران ئیتر شەق خۆر وبەركەوتەى ڕەشبگیرى ڕژێم ڕێكخستنەكان وخێزانەكانیان دەبون كەوابوو هیچ كەس ناتوانێت حاشا لەم ڕاستیانە بكات ...لێرەوولەم نوسینەم كوردە واتەنى خوانەخواست مەبەستم نیە لە بوێرى وماندووبون وبەرخوودانى (پێشمەرگە) دێرینەكان كەم بكەمەوە بەڵام پێیشم وایە ناكرێت هەمووكۆششى ڕێكخستنە دێرینەكانیش لە ئێستە دا پێنەزانراووبێ بایەخ بێت كە ئەوكات وەك سەربازێكى بەئەمەك تێكۆشاون تا ڕپەڕینە مەزنەكەى گەلەكەمان وئێستەیش وەك سەربازێكى ون فەرامۆش بكرێن ..كە ئەوكات هەم پێشمەرگەو هەم ڕێكخستنەكانیش چاوەڕێی ئیمتیازو پاداشت نەبون بەڵام كاتێكیش ئیمتیاز هاتە ئاراوە دەبێت ودەكرێت هەموان پێكەوە پشكیان هەبێت دوورلەمنەتكردنى ئەمیان بەسەر ئەویانەوە كە لەئێستەدا بەوو شەرعیەتەى كە (پێشمەرگە) كۆمەڵەى خۆى هەیە وحزبەكانیش بۆ سوك كردنى بارى داراى ڕێكخراوەكانیان هەوڵدەدەن كادیرەدێرین ونوێكانیان لە نێوولیستى پێشمەرگە دێرینەكان جێ بكەنەوە بۆ خانەنشینكردن ووەرگرتنى زەوى بۆیان زۆرجاڕێكخستنە دێرینەكان دەكەونە بەر منەت وكەم سەیركردن لەلایەن پێشمەرگە دێرینەكانەوە كە تۆپێشمەرگەنەبویت ئەمەت بۆكراوەولەبرى دەبێ هەزاروو یەك بۆڵە وخورتە قبوڵ بكات كە ئەمە لەنێووپێشمەرگە وڕێكخستنە دێرینەكاندا حاڵەتى تێ پەڕاندوە بۆوەتە دیاردە بەتایبەت لەنێوو حزبە بچوكەكاندا زۆر ڕەنگدانەوەى هەیەووئەوومل ملانێ نادروستە بەزەقى بەدى دەكرێت لەگەڵ ئەوەشدا هەرلەوو دەرگایەوە زۆركەس بوەتە خاوەن خانەنشینى پلەى سەربازى بەرزكە نە ئەوكات وئێستەیش لەدوورونزیك پەیوەندى نەبە پێشمەرگەونەڕێكخستنەوە نەبوە كەئەمەشیان جۆرێكە لە میزاجیەتى هەندێك كەس كەلەووبوارە دا دەوردەگێڕن بەڵام بۆهەندێكیش میزاجى لەگەڵى نایەتەوە هیچى پێ ڕەوانابینن وحزبەكەشى لەگەڵ كاكى پێشمەرگەى دێرین یان بێدەنگە یان هیچى پێناكرێت یاخود لێپێچینەوەشى لەگەڵ دەكرێت زۆر سەراحەت دەڵێت ئەوە حەقى پێشمەرگەى دێرینەوهیچ كەسى ترئیتر بێگوئ دانە ماندوبون وهاوكاریەكان كە لەەكاتى خۆیدا لەگەرماوسەرماو برسیەتى ومەرگ ڕزگارى كردون ..لێرەوە داوالە تەواوى ڕێكخستنە دێرینەكان دەكەم كە منەت بەسەرداكردنى هیچ كەس ولایەك قبوڵ مەكەن وئەوەى بۆتان كراوە بەمنەتەوە وەری مەگرن چونكە ئێوە هاوبەشى سەركى بون لە شۆڕش وهێنانەدى ئەم دەستكەوتو ئیمتیازانەن ومافى تەواوى خۆتانە كەلە ئیمتیازەكانیش هاوبەش بن .
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست