کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆبەغداچارەسەرین به‌ڵام بۆ هەرێم دەردى سەرین

Saturday, 21/01/2012, 12:00





ماوەیەكەدەنگۆناى بەستنى كۆنگرەیەكى نیشتمانى هەیە بۆچارەسەرى ئەو كێشەو ململانیانەى كەلەنێوان لایەنە عێراقیەكاندا دروست بووە خەریكە عێراق ڕووبەڕووى قەیرانێك ئەبێتەوە كە هەموولایەك توشى گرفت بكات وە ئەو دەسكەوتانەى كەچەندان ساڵە شانازى پێوەئەكەن خەریكە هەمووى لەبارئەچێت وەنازانرێت ئایندە بەرەو كۆێ هەنگاو ئەنێت بەڵام ڕووداوگۆڕانكاریەكان ئەوە بەهەموومان ئەڵێن ئەم ووڵاتە ڕوەو ئاسۆیەكى ترسناكى نادیارهەنگاو ئەنێت كەكەس نازانێت ئەم كێشەو گرفتانە ئەم ووڵاتەبەرەو چ كارەساتێك ئەبات كە دواجارهەموومان باجەكەى ئەدەین بەڵام ئەوەى مایەى خۆشحاڵیە ئەم جارەش كورد دەست پێشخەرە وەهەوڵ ئەدات بۆبەستنى كۆنگرەیەكى نیشتمانى بۆچارەسەركردنى كێشەكان ئەمە خۆى لەخۆیدا ڕۆڵێكى باشە بەڵكو ئەم جارەش ئەم ووڵاتەلەم قەیارنە ڕزگاربكات بەڵام وەك ئەزانین ئەوە یەكەم جارنیە كەسەركردەسیاسیە كوردەكان هەوڵى میانەگەرى ئەدەن لەنێوان لایەنە سیاسیەعێراقیەكان و عەرەبیەكان ئەگەر سەیرى رَێكەوتنامەى هەولێربكەین بۆپێكهێنانى حكومەتى عێراق دواى ئەوەى كە كێشەكە لەنێوان لیستى عێراقیەو لیستى دەوڵەتى یاسا بەبن بەست گەیشت بوو ئەوەبوو ئەوان حكومەتیان دروست كرد وەهەریەكەیان بەشێك لەمەرجەكانیان هاتەدى بەڵام ئەوەى كەهیچ دەست كەوتێكى نەبوو لایەنەكوردیەكان بوون وەئەتوانین بڵێن نەك كێشەكانمان لەگەڵ حكومەتى ناوەندى دا بەرەو چارەسەرنەچوون بەڵكە گرفتى زیاتیاریان بۆكێشە هەڵواسراوەكان نێوان كورد و حكومەتى عێراقى دروست كرد ئایا لێرەدا ئەم جارەش كەكورد دەست پێشخەرى ئەكات بۆئاساى بوونەوەى كێشەكانى نێوان ئەو دولیستەى عێراق كەئێستا خەریكە مململانێكان بەرەو مەزهەبى سەرئەنێن لەنێوان شیعەو سونەداكە ئەتوانین بڵێن ئەم جۆرە لەناكۆكى زەنگێكى خەتەرناكەو وابەئاسانیش ئاسەوارە خراپەكانى بن بڕناكرێت وە عێراق بەرە وجەنگێكى ماڵوێران كەرئەبات ئایا لایەنى كوردى چ پرَۆژەیەكى ئامادەكردووە بۆئەوەى سود لەم هەل ومەرجە نوێیە وەربگرێت وەپرسیارێكى تریش كە دێتە ئاراوە ئەوەیە ئایا كەسەركردایەتى سیاسى كورد وە لایەنەكوردیەكان ئەبن بەكلیلى چارەسەركردنى كێشەكانى عێراق بەڵام بۆلەبەرانبەر كێشە ناو خۆیە كانى هەرێم نەك هەرچارەسەریان پێ نیە بەڵكو زۆرجارقەیرانى ناوخۆى هەرێمیش ڕۆژلەدواى ڕۆژ ڕوولەزیادبوونە قەیرانەكەش لەوەدایە كەتاكى كوردى متمانەى نەماوەبەرانبەربەدەسەڵات كەبتوانێت چاكسازى بكات ئەوەبۆماوەى نزیكەى یەك ساڵ ئەچێت نەتووانراوە چەند داواكراوێك تەسلیمى دادگا بكەن كەدادگاكەش هى خۆیانە وە ئەوەچەندان بڕیاردەركران لەلایەن پەڕلەمان وسەرۆكى هەرێم و سەرۆكى حكومەتەوە بەڵام بەداخەوە نەچوونەبوارى جێ بەجێ كردنەوە ئەوەى كەمایەى سەر سوڕمانە ئەوەیە بۆئەم سەركردانەى خۆمان ئامادەن كە بۆحكومەتى عێراق ولایەنەسیاسیە عێراقیەكان هەموو هەوڵێك بدەن بۆئەوەى كێشەكانیان چارەسەربكەن بەڵام بۆناوخۆى هەرێم ئیرادەى چاكسازى بەدى ناكرێت نەك بەدى ناكرێت بەڵكو ڕۆژ بەڕۆژ قەیرانەكان بەرەو خراپتر ئەڕۆن خەریكە هەموومان ئەگەینە ئەو قەناعەتەى كە نەك حكومەت و دەسەڵاتى كوردستان نایانەوێت چاكسازى بكەن وەهەرئەیانەوێت تەواوى داهات و دەسەڵاتى ئەم هەرێمە بۆبەرژەوەنى حیزبى و دەسەڵات بەكاربێت كە ئەمەش وائەكات متمانە لەنێوان هاووڵاتیاندا نەمێنێت بەجاكسازى و گۆڕانكارى كەبەداخەوە لەهەرشوێنێكەوەسەیر ئەكەیت نەك هەر دڵ خۆشت ناكات بەڵكو نائومێد ترت ئەكات بۆئەو پرسیارە لەلاى هەموومان دێتە ئاراوە بۆ بۆبەغدا چارەسەرین بەڵام بۆجاكسازى ڕێ گرینباشە خۆهەر ئەو سەركردەو سەرۆكانەن نەخشەى ڕزگاركردنى عێراق لەكێشەكان ئەكێشن بەڵام بۆبۆناوخۆى هەرێم هەوڵى چارەسەركردنى كێشەكان نادەن بەڵكو كێشەو گرفتەكان زیاتر ئەبن.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە