بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، کە لە رۆژی دەنگداندا کەس نەچیتە دەرێ، چونکە ئەوان بۆ ساختەکاری پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە.


لە دوای هاتنی" داعشەوە " وێنەکان چیرۆکی خۆیان دەگێڕنەوە

Friday, 05/09/2014, 12:00


ئەو وێنەیەی سەرەوە دایک و کچێکی کوبانییە
دەگێڕنەوە لە شێخان یەکێک لە پیاوەکانی خێڵی بارزان کچێکی گەنجی شەڕڤانی یەپەکە دەبینێ و لێی دەپرسێ: ئەی کوانێ مێینەی تۆ؟ ئەویش دەڵێ چووە بەدوای پیاوەتی ئێوەدا بگەڕێت.
ئەم دایک و کچە پێمان دەڵێن کە خۆیان بۆ سەرکەوتن ئامادەکردووە، ئەمانە لە نەقیب و عەمیدە خانەنشینکراوەکانی لای خۆمان ناچن، لەپاڵەوانەکانی ناو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی وەک فەیسبوک ناچن، ئەمە هەرچەندە وێنەیە سبەینی مێژوومان بۆ دەگێڕێتەوە، دەڵێن مێژوو هەموو کاتێک لە جێگەیەکەوە دەست پێدەکات، خۆ شبەختانە ئەمڕۆ ئێمە لەسەردەمێکی وەک دەڵێن دیگیتاڵدا دەژین و گەر ئەم سەردەمە بنووسرێتەوە، تەنها باسی سەرە قەبەکان ناکەن، ناتوانن ئەمانە فەرامۆش بکەن.


بەرەو شەڕگەی شەنگار:
ئەو جێگەیەی کە بە پلانی تورکیا و جێبەجێکردنی مەسعود بارزانی گەلی ئێمەی تێدا ئەتککرا دنیا چاوی خۆی لێنوقاندووە، بەڵام کاتێک ئەم کچە قارەمانانە دەبینی، کە چۆن دەچن بۆ شەڕگەکان ئیتر سەرو سمێڵ بۆیاخکراوەکان دەبێت تەنها بۆ مۆزەخانەکان یەک دوانێکیان لێهەڵگرین و ئەوانی تر دەبێت مەڕداریان پێبکەن، ئیتر سەردەمی پیاو بەسەرچوو ئەو پیاوانەی خۆیان لێکردبووین بە هەموو شتێک و ڕازی نین بەوەی، کەهەیانەو ئامادەن هەموو نیشتمانەکەمەن هەراج بکەن . ئیتر ئەم کچانە
ناسنامەی ئێمەن وەک نەتەوە نەک ئەوانەی لەتەلەفیزۆنەکانەوە درۆمان بۆ دەکەن .


ئەم وێنەیە پڕێتی لە ئازایەتی، پێمان دەڵێت ئیتر ئاسایشی ئەم ووڵاتەی ئێمە لەمەترسی دەرچوو. ئەوەتانێ ئێمە کچەکانمان لەپیاوەکانمان ئازاترن، ئەوان وەک پێشمەرگەکانی جەزائیر قاچی خۆیان نابەستنەوە نەک ختورەی هەڵهاتن بێت بەهزریاندا، بەڵکو ئەوان دڵنیان کە سەنگەرەکانیان وەک ماڵەکانیان وایە، ژن لەهەر جێگەیەک بوو ئەخلاق ئازایەتی جوانی دایکایەتی لەوێیە، ئەم کچانە چاویان لە گوڵی چوالە دەچێت، دەڵێ هۆنراوەیەکی (تاگور)ن کە پڕێتی لە ئازایەتی . پیاو کە لەم وێنەیە دەڕوانێ شەرم دەکات تێکەڵ بەدۆڕاوەکان بێت، ئیتر بۆ هەرگیز و هەرهیز وەک دۆڕاوەکان واز لە کوردبوونی خۆی ناهێنێت.




هەرچی لەشکرە شمشێر بەدەستەکانی ئیسلام هەیە بەدرێژایی مێژوو ە خوێناوییەکەیان کە زیاترە ١٤٠٠ ساڵ، هەموویان بێن بەرەو "لالش" و بیانەوێت نەتەوەیەک سەربڕن و نەیان هێڵن، ناتوانن نیگای ئەم چاوانە ئەم خەندە و واق وڕمانە ئەم ڕەشاییەی سەر گۆنای ئەم کچانە داگیربکەن. ئەمانە هەرچەندە وێنەیەکن بۆ ڕاگرتنی چرکەساتێک، بەڵام تاوانەکانی داعشمان بۆ دەگێڕێتەوە و پێمان دەڵێن ئێوە کە خۆتان کردۆتە نمایندەی خوا چیتان لێکردین؟ ئەم دووکچە سبەینێ سەرکردایەتی ئازادیی گەلێک دەکەن. قوڕ بەسەرتان ئێوە، ئەی بەرپرس و سەرکردە ناپاکەکان گۆڕی خۆتان بە دەستی خۆتان هەڵکەندووە، ئێوە شەرمەزاری مێژوو بوون، ئێوە چ دڵێکتان هەبوو کە ئەمانەتان بە تەنیا جێ هێشت؟


باوکێک منداڵە گیان لەدەستچوەکەی ماچ دەکات

من نازانم خوا کاتێک ئەم دیمەنەی دی، چی کرد؟ چاوی نوقاند؟ یان لەم وێنەیە خراپتری دیوە؟ خوا چۆن بەرگەی ئەو هەموو ئازارە دەگرێت!؟ ئەو وێنەیە پێمان دەڵێت: کوردینە شەرم بکەن چۆن ناتانەوێت نیشتمانی خۆتان ڕزگار بکەن؟ چۆن بە عەرەب دەڵێن ئێوە برای ئێمەن!؟


داعشەکان دەڵێن : سەیرە ئەمانە بۆ بێتەقەکردن ڕایان کرد!؟، ئەوە نییە نوسیویانە بەردەوام خەبات و تێکۆشان .
داعشەکان دەڵێت خۆزگە ئەمانە لە ڕۆژئاواش دەسەڵاتیان دەبوو ئەودەم دەوڵەتەکەمان بەرفراوانتر دەکرد، دەستکاریان نەکەن تا ئەوان بەدیوارەکەوە بمێنن ئێمە سەلامەتین، ئێمە و ئەوان یەک ئامانجمان هەیە و لەسەر هەمان هێڵێ تەریب بەڕێوەیەن، لەڕاستیدا هەردوولامان یەک پەڕە دەخوێنینەوە . پارتییەکان هێندە بێغیرەت بوون هەر بۆ خاتری ئابڕووچونیان، نەیان توانیوە وێنەی باوکە ڕۆحییەکەیان و سەرکردە قەزمەکەیان لەگەڵ خۆیاندا بەرن، ئەو وێنەیە گومانمان ناهێڵێتەوە کە میوانداری داعش دەستی پارتی تێدایە .


کە لەم وێنەیە دەڕوانم شەرم دەمگرێت و هەناسەسارد دەبم، دەڵێم ببینە لەماوەی ئەم ٢٣ساڵەدا دەسەڵاتی کوردی چەندە مرۆڤی سووک و قەزمیان دروست کردووە ؟
دەگێڕنەوە دەڵێن: جارێک چەند کەسێک دەچنە لای نەوشیروان مستەفا و لێی دەپرسن هەندێک باسی گلوبالیزمان بۆ بکە، ئەو وشيیە تازە هاتبووە ناو فەرهەنگی زمانی سیاسی کوردییەوە، ئەویش دەڵێ من هیچی لێ نازانم بەڵام بچن بۆ لای مەلا بەختیار، ئەویش نایزانێ بەڵام دەتوانێ دوو دەمژمێر لە سەری قسەتان بۆ بکات. سەیری ئەم هەموو نەخشەیە بکە ن لە دیوارەکەی داوە من لە ووتارێکمدا باسی مستەفای سەید قادرم کردبوو، کە دەوتگوت بانگوشە لە مەخمور لەسەر شەقامێک نان و چای دەخوارد ووتم دەبوو نەخشەی لەبەر دەمدا بوایە، مەلا بەختیار یەکسەر بە شاگردەکانی ووتوە ئەم ماوەیە لە کوێ مامەوە پڕی بکەن لە نەخشە و دوربین . ئەمە دوا فرسەتە بۆ مەلا بەختیارو نمونەکانی کورد دەڵێ:"ئەوەی بە بێوەژنی دەیکەیت، بەکچێنی بتکردایە" ئێمە هەموو ئەم پیاوە دەناسین هەر ئەوەی بەحیمایەکەی خۆی ووتبوو گوللەیەک بنێن بە ئۆتۆمۆبیلەکەوە، دوایی دەڵێین داعش بوو، بەسە بۆ ئەوەی بزانین قسەکانی لە کردارەکانی جودایە، پاشان تۆ ئەگەر کوردستانیش وەک گراندایزەر پاک بکەیتەوە هەرگیز ناتوانی لەو وێنەیە خۆش بین کۆیلەیەک تەلەفۆنت بۆ بگرێت، داخۆ لە ماڵەوە چیت بۆ بکەن ڕەنگە خەڵکت دانابێت بە ناوی پێشمەرگەوە بێت و دەستێ لە پشتت بدات لە حەمامدا ناوی ناترت لێ نەناوە بەڵکو ناویت بە عەمید یان نەقیب تۆمار کردوە. چەند خۆشە ئێمە لەسەردەمێکدا دەژین، کەس ناتوانێت لەهەڵەکان ببورێت، چونکە کامێراکان هێندە تیژن هەر مەپرسە، خۆ دیسان ناڵێیت ئەمەش کوردستانپۆست بە فۆتۆ شۆپ دروستی کردووە، وەک تەماتە بارانەکەی نەرویجتان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە