ئه‌وه‌ی له ڕۆژی 17ی شوبات دا، به BKC كه‌ی لقی 4 ته‌قه‌ی له گه‌نجانی سلێمانی كرد، پاداشتی مه‌سرۆری تیرۆرستی وه‌رگرت!
Monday, 28/02/2011, 12:00
له رۆژی ١٧ی شوباتی ٢٠١١ دا، له كاتی ده‌ربڕینی خۆپیشانده‌رانی شاری سلێمانی شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی و شاری خه‌باتی مه‌ده‌نی، بۆ گوزارشت كردن له كیشه‌و خه‌مه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانی زیاتر له ٢٠ سال، به شێوه‌یه‌كی ئاشتی و مه‌ده‌نی و هێمنی و، به سود وه‌رگرتن له بنه‌ماكانی دیموكراسیه‌ت، خه‌ڵكی ئه‌و شاره خیر له خۆنه‌دیوه، خۆپیشاندانێكی هێمنانه‌یان سازكرد، به‌داخه‌وه پیاوه هه‌زیل و ترسنۆك جاشه‌كانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی خاوه‌نی ٣١ی ئاب و پاڵه‌وانی ١٧ی شوبات، له وه‌ڵامی چه‌ند به‌ردێكی میرمنداڵه‌كانی ئه‌و شاره‌دا، گوله‌یان به رووی ته‌واوی خۆپیشانده‌راندا ته‌قاندو، هه‌موو جۆره چه‌كیكی سوك و نیمچه قورسیان به‌كارهێنا و، له ئه‌نجامندا به شه‌هید كردنی كاكه ڕێژوانه‌وه زیاتر له ٥٧ گه‌نج و پیاو پیره‌میردو مێرمنداڵی ئه‌وشاره‌یان بریندار كرد...
ئه‌وه‌ی پیاوه‌كانی ملازم موحسین و رائید ته‌ها و عه‌لاو چه‌لوب و عه‌له‌لوت ماسی و شه‌ماڵی ته‌واری به گه‌نجانی سلێمانیان نه‌كرد، ئه‌وا ئه‌مرۆ پیاوه خائین و خۆفرشه‌كان و جاشه‌كانی مه‌سعود مه‌سرۆری تیرۆرست به ماڤخوراو هه‌ژار و نه‌دارو سیڤیلی شاره‌كه‌ی شێخی نه‌مریان كرد!!!
خه‌ڵكی شاره‌كه‌ی هه‌ڵمه‌ت و قوربانی ته‌نها ئه‌وه‌نده‌یان ووتووه: به‌سه گه‌نده‌ڵی به‌سه دزی و تالانی و به‌سه خیانه‌تو به‌سه داگیركاری سه‌روه‌ت و سامانی كورد‌و ستان و گشتی و خه‌ڵكی كوردستان، به‌سه پاوه‌نخوازی ده‌سته‌لات له‌لایه‌ن تاڵه‌بانی و بارزانی و بنه‌ماڵه‌كانیانه‌وه....
خوێنه‌رانی ئازیز و كوردپه‌روه‌ری كوردستانپۆست
ئه‌ی خه‌ڵكی شاری سلیمانی
ئه‌ی كوردانی هه‌نده‌ران
ئه‌ی ڕێكخراوه ناحكومی و كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی
ئه‌ی قوربانیانی رۆژی ١٧ی شوبات
.......بروانن به‌م شێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه پیاوه جاش و ته‌واری وكۆنه ئه‌من و به‌عسیه‌كانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی شاری سلێمانیان خڵتانی خۆین كرد، به بریاری مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكه ته‌زویره‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان و، مه‌سرۆری تیرۆرست، كه هه‌ریه‌كه له هیوا ئه‌حمه‌د مسته‌فا بكوژی شه‌هیدی رۆژنامه‌نووس سۆرانی مامه حه‌مه‌و، شه‌ماڵ عه‌لی ناسراو به‌شه‌ماڵی گۆمرگ و، كۆنه ئیستیخباراته‌كه‌ی فیرقه‌ی عه‌سكه‌ری سلێمانی و پیاوه‌كه‌ی رائید غانم،ئه‌م شه‌ماڵه‌ی هیچی له‌و شه‌ماله‌ی كۆنه ته‌واری كه‌متر نیه، چونكه هه‌ردووكیان له‌كاتی خۆپیشاندانه‌كان و راپه‌رینه‌كاندا ته‌قه‌یان له هاوڵاتیانی سیڤیلی سلێمانی كرد‌و، شه‌مالی كۆنه ته‌واری له‌به‌رده‌م سه‌رای سلێمانی له ساڵی ١٩٩١ دا هه‌ڵواسراو، ئه‌م شه‌ماله‌ش ته‌نها كاتی ماوه......
به‌داخه‌وه له‌م سایته خۆشه‌ویسته سه‌ره‌تا ناوی چه‌ند كه‌سێك بڵاو كرایه‌وه، كه له لقی ٤ دۆراو ئه‌منه زه‌رده‌كه‌ی پارتی و بنه‌ماڵه ته‌قه‌یان له خه‌ڵكی كردبوو، به‌لام ناوی زۆر خائینیان له‌یاد كردبوو، ئه‌وا ئیمه به بوێری و ڕاستگۆی و بێلایه‌نیه‌وه به سودوه‌رگرتن له وانه‌ی خۆیان ته‌قه‌یان كردووه، ناوی ته‌واویان بلاو ده‌كه‌ینه‌وه به‌رابردووشیانه‌وه....
1. هیوا ئه‌حمه‌د مسته‌فا بكوژی سۆرانی مامه حه‌مه شه‌هیدی قه‌له‌م و، باوكی جاش بووه له‌لای عه‌باس بایز ئاغا وخۆیشی جاش خه‌فیفه بووه‌له‌لای عه‌باس ئاغا به ده‌مانچه‌ی كۆلدی ئه‌مریكی ته‌قه‌ی كردووه
2. شه‌ماڵ عه‌لی ناسراو به شه‌ماڵی گومرگ كۆنه ئیستیخباراتی به‌عس بووه و له‌كاتیكدات له شانه نهینیه‌كانی حزبی شوعیی بووه و، دواجار ئاشكرابووه‌و بۆته پارتی و سه‌ربه ئیستیخبارتی فیرقه‌ی سلێمانی به كڵاشینكۆڤ به چاكه‌ته ڕه‌شه‌كه‌وه له گرته ڤیدیۆیه‌كان دیاره كه ته‌قه له ناو خۆپیشانده‌ران ده‌كات
3. به‌هادینی شێخ عه‌لی كارگیری لق و كۆنه جاش له‌لای شێخ محه‌مه‌د باساكی و دوای ڕاپه‌رین یه‌كگرتوو دواتریش پارتی و به كلاشینكۆڤ له سه‌ربانه‌وه ته‌قه له خهۆپیشانده‌ران ده‌كات
4. سه‌روه‌ری فه‌تاحی سه‌مه‌د كۆنه ئه‌منی عامه‌و به كلاشینكۆڤ ته‌قه‌ی كردووه
5. عه‌قید حه‌سه‌ن قادر ناسراو به حه‌سه‌نی قاله ئه‌له‌ی سه‌ید سادقی و سه‌به ئاسایشی سلێمانی به چاكه‌تی ره‌شه‌وه به كلاشینكۆڤ له‌به‌رده‌م لقه‌وه ته‌قه‌ی له خه‌ڵك كردووه
6. محه‌مه‌دی شێخ حسین ئه‌ندامی لق له په‌یوه‌ندیه‌كان و كۆنه جاشی خه‌فیفه‌و به كلاشینكۆڤ ته‌قه‌ی كرۆدووه
7. به‌ختیاری شێخ ساڵح به كلاشینكۆڤ ته‌قه‌ی كردووه
8. به‌كر قه‌ویله‌یی له گۆمرگی سلێمانی و كۆنه جاشی خه‌فیفه‌و مه‌فره‌زه خاسه به‌كلاشینكۆڤ و پاشانیش به ویزی ته‌قه‌ی له خه‌ڵكی شاری سلێمانی كردووه‌و، دوو برای پاسه‌وانی دكتۆر به‌رهه‌مه... و شه‌ماڵ پاراستن پێی گووتووه بۆ هه‌ولێر بگه‌ڕێره‌وه تا نه‌تناسنه‌وه
9. ئاری ئه‌حمه‌د سه‌لامی نووسه‌روئاری مام عارف و مامۆستا محه‌مه‌د و محیدین وماجیدی حاجی حه‌سه‌نی چنگیانی به ده‌مانچه ته‌قه‌یان كردووه چونكه هه‌ر هه‌موویان پاراستنی لقی ٤ و ته‌نها ماجیدی حاجی حه‌سه‌نی چنگیانی ئاسایشی سلێمانی و كار بۆ پاراستن و شه‌ماڵ ده‌كات..
10. شه‌ماڵی قاله منه‌وه‌رو خالد عه‌بدولا و ره‌حمانی برای و و بیستون قه‌لادزێی وه‌ك پاسه‌وانی هیوا وجودیان هه‌بووه‌و به كلاشینكۆڤ ته‌قه‌یان كردووه..
11. فارس نه‌وڕۆڵی كۆنه جاشی خه‌فیفه‌و به ده‌مانچه ته‌قه‌ی كردووه
12. حه‌سه‌ن جه‌باری كۆنه معته‌میدی ئه‌منی به‌غداد و كارگیری لق به ده‌مانچه ته‌قه‌ی كردووه
13. شێخ فازیل كۆنه جاش و پاشانیش یه‌كیتی و ئیستاش به‌ریوه‌به‌ری ئاسایش سلێمانی به كلاشینكۆڤ ته‌قه‌ی كردووه
14. عه‌مید سه‌رحه‌د قادر كۆنه جاش و مه‌فره‌زه‌خاسه‌ی له‌لای ئه‌نوه‌ری حه‌سۆلی و عه‌یدی ته‌زویری قه‌زاو ناحیه‌كانی كه‌ركوك به كلاشینكۆڤ ته‌قه‌ی كردووه
15. ڕزگار حه‌مه‌د به‌گ كۆنه ئیستیخبارتی شارباژێرو معته‌میدی پاراستن كه به ده‌مانچه ته‌قه‌ی كردووه
16. نه‌ژاد ئاغای كۆنه جاشه‌كه‌ی نۆرك و سیوه‌یل كه زیاتر له ١٠ له خزمه كۆنه جاشه‌كانی كه‌له‌لای مه‌حمود به‌گی گۆلی جاش بوونه هه‌موویان له‌ناو لقی ٤ خۆیان به‌ستبوو ته‌قه‌یان له خه‌ڵكی سلێمانی ده‌كرد
17. سه‌رهه‌د شێخ جواد كۆنه ئه‌فسه‌ری حه‌ره‌س جمهوری وكاگێری لق و به ده‌مانچه ته‌قه‌ی كردووه‌و ٤ شه‌و نانی ٣٠ جاشی بارزانی دابینكردووه له‌وانه‌ی زێره‌ڤانی
18. سیروانی به‌كری سابیر‌و میرانی بله‌ی ڕه‌شه‌به‌حری كۆنه جاش به بیكه‌ی سیی ته‌قه‌یان كردووه و هه‌روه‌كو سیروان وتبووی زیاتر له ٢٠٠ فیشه‌كی ته‌قاندووه، دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن شه‌مالی كۆنه جاش و هیوای كۆنه جاش و به‌رپرسی لقی ٤وه ناوی هه‌موو ئه‌وانه‌ی ته‌قه‌یان كردووه بۆ ده‌زگای پاراستن به‌رزكراوه‌ته‌وه‌و، هه‌ریه‌كه‌یان كه ته‌قه‌كه‌ره‌كان ٢٥ كه‌س بوونه هه‌ریه‌كه‌یان ٥٠٠٠ دۆلاریان وه‌رگرتووه هه‌ریه‌كه له سیروانی به‌كری سابیر‌و میرانی بله‌ی ڕه‌شه‌به‌حری هه‌ریه‌كه‌یان ده‌مانچه‌یه‌كی كۆلدی ئه‌مریكی و ١٠٠٠٠ ده‌هه‌زار دۆلاریان وه‌رگرتووه چونكه ئه‌وانه به چه‌كی بیكه‌یسی ته‌قه‌یان له خه‌ڵكی كردووه‌و، له‌لایه‌ن فه‌ریق شیروانی كۆنه به‌عسی و یاریده‌ده‌ری مه‌سعود بارزانی یه‌وه سیروان به‌كری سابیر به پله‌ی ملازمی ٢ نه‌جه‌و میران یش به ملازمی یه‌ك نه‌جمه له‌سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه مووچه‌یان بۆ براوه‌ته‌وه..
19. هیوا ئه‌حمه‌د مسته‌فای كۆنه‌جاش و شه‌ماڵی عه‌لی كۆنه جاش سه‌یاره‌یه‌كیان وه‌رگرتووه ه جۆری وه‌نه‌شه‌ی ره‌ش و، وابڕیاره هه‌رچۆن هیوای به‌رپرسی لق له لقی ٤ لادرا به هه‌مانشێوه شه‌مالی عه‌لی بۆ هه‌ولێر بگوازرێته‌وه، شه‌ماڵ ئیعازی ته‌قه‌ی داوه به گشت چه‌كداره‌جاشه‌كانی لقی ٤، تا خه‌ڵكی شاری سلێمانی قه‌تلوعام بكه‌ن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست