ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی "حبیبۆڵڵا له‌تیفی" ده‌ستبه‌سه‌ر کران.
Monday, 27/12/2010, 12:00
به گوێره‌ی دوایین زانیاریه‌کان ده‌یان که‌س له هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی، کاتژمێر 10.30 خوله‌کی ئه‌مشه‌و به کاتی هه‌رێمی، هێرشیان بردووه‌ته سه‌ر ماڵی باوکی خوێندکاری کورد" حه‌بیبۆڵڵا له‌تیفی".
زانراوه له کاتی هێرشی هێزه‌کانی ڕژیم میوانێکی زۆر له ماڵی ئه‌وخوێندکاره کورده ئاماده بوون؛ هێزه‌کانی ڕژیم وێڕای ده‌ستبه‌سه‌ر کردنی باوکی حبییۆڵڵا، 3 برایای حه‌بیب له‌گه‌ل 3 خوشک و براژنی ئه‌و خوێندکاره کورده و سه‌رجه‌م ئه‌و میوانانه‌ی له وێ بوون له لایه‌ن هێزه‌کانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر کراون و گوازراونه‌ته‌وه بۆ شوێنیکی نادیار
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست