كۆمه‌ڵه‌ی ئۆتیزمی هه‌ولێر ئینشیقاقی تێده‌كه‌وێ
Thursday, 21/11/2013, 12:00
1119 بینراوە
كاروان هه‌ركی (به‌س تكایه به‌ناوی منه‌وه بڵاوی مه‌كه‌نه‌وه با به‌ناوی ماڵپه‌ره‌كه‌تانه‌وه بێ) چونكه سه‌رچاوه‌كه براده‌رمه و به ئاسانی ئاشكرا ده‌بێ، زۆر سپاس
به‌هۆی دوو كوتله‌یی و ته‌داخولكردنی حزبی ده‌سه‌لاتداره‌وه، كۆمه‌ڵه‌ی ئۆتیزمی هه‌ولێر ئینشیقاقی تێده‌كه‌وێ و كۆمه‌ڵه‌یه‌كی تر داده‌مه‌زرێنن.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له كۆمه‌ڵه‌ی ئۆتیزمه‌وه كه ئاگاداری ورده‌كارییه‌كانه و به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كان بووه، به كوردستان پۆستی راگه‌یاند ده‌سته‌ی كارگێڕی ئێستای كۆمه‌ڵه‌ی هه‌ولێر به پشتیوانی پارێزگای هه‌ولێر و لقی 2ی پارتی و رێكخراوه جه‌ماوه‌رییه‌كانی پارتی رۆژانه به‌رده‌وام له كۆبوونه‌وه‌دان له‌گه‌ڵ دایك و باوكان و له‌هه‌ولێ زیاتر دواخستنی كۆنگره‌كه‌دان بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌كاری بكه‌ن بۆ ئه‌و 5 كاندیده‌ی كه رای حزبی ده‌سه‌ڵاتداری له‌سه‌ره‌و له‌به‌رامبه‌ردا هه‌وڵی په‌راوێزخستنی لیسته‌كه‌ی تر ده‌كه‌ن، كه گوایه دژه پارتین و سه‌ر به یه‌كێتی و گۆڕانن.
سه‌رچاوه‌كه ناوه‌كانی ئاشكراكرد‌و هه‌ر یه‌ك له یۆسف و خسره‌و ماجد و فارس و شێروان كاندیدی كۆمه‌ڵه‌ی و پارتین و هه‌ر یه‌ك له رشاد و فریدون و شمال و كمال و هیمداد و سردار و چیمن كاندیدی لیستی ئۆپۆزیسیۆن و دژی لیسته‌كه‌ی كۆمه‌ڵه‌ن.
به‌گوێره‌ی گوته‌ی سه‌رچاوه‌كه لیسته‌كه‌ی كه به‌ناوی ئۆپۆزسیۆن ناویان ده‌ركردووه هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یانكردووه ئه‌گه‌ر خروقات و ته‌داخولكردنه‌كان رانه‌گیرێن ئه‌وا له كۆمه‌ڵه جیا ده‌بنه‌وه‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌كی تر دروست ده‌كه‌ن و دان به‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا ناهێنن.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان دواخستنی كۆنگره‌كه‌ش له 13ی مانگ ته‌داخولی ده‌سته‌ی كارگێڕی ئێستا و به هاوكاری حزبی ده‌سه‌ڵاتدار بووه، تا لیسته‌كه‌ی ئۆپۆزسیۆن ده‌ره‌چێت و حزب بۆ خۆی ناوه‌كان دابنێت.
هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌ست ئه‌مرۆكه له باره‌گای كۆمه‌ڵه‌ی ئۆتیزم نوێنه‌رانی لقی2 و جه‌ماوه‌رییه پیشه‌ییه‌كان و پارێزگای هه‌ولێر له‌گه‌ڵ دایك و باوكان كۆبوونه‌ته‌وه‌و دایك و باوكانیان ئاگادار كردۆته‌وه كه ده‌نگ به لیسته‌كه‌ی لق2 بده‌ن و دژی لیسته‌كه‌ی ئۆپۆزسیۆن بن.