سه‌رۆك !
Monday, 06/04/2009, 12:00
1262 بینراوە
سه‌رۆك که‌مێ به خامۆشی له‌گه‌ڵ هه‌نگاوه‌کانم پێهه‌ڵگره
وه‌ك دادوه‌رێ پێـم بڵێ کێ له تۆ باشتره
پێـم خۆشه چه‌ند پرسیارێ بکه‌م
پاشان بدوێین به بێخه‌م
سه‌رۆك
چی ده‌ڵێی کاتێ بێخانه خوێ و دایکانی ڕه‌ش پۆش ده‌بینی ؟
هه‌ست ناکه‌ی تاوانێ ، زریکه‌ی کفن و زریانێ
خه‌ونه‌کانت لێبێزار ده‌که‌ن
چی ده‌ڵێی کاتێ ڕوو له ئاوێنه ده‌که‌ی؟
یان مێژوو به خوێن سوور ده‌که‌ی
هه‌زاران ڕۆح به نووکی پێنوسێ
له ماوه‌ی چرکه‌یه‌کدا به پووش و په‌ڵاش ده‌که‌ی
ئێسته خوشحاڵی
سه‌رۆك
چۆن سه‌ر له‌سه‌ر بالیف ده‌نێی کاتێ ئێمه هه‌موو ده‌گرین؟
چۆن ده‌توانی خه‌ون ببینی کاتێ ئێمه فرمێسک ناسڕین
شیواز‌و شێوه‌و شیوه‌نێ
له ژێر ده‌واروبن ده‌وه‌نێ
له برسانا ناڵه‌یان دێ
لوله‌ی تفه‌نگ و حه‌س حه‌سی سه‌ر کوچه‌کان
هه‌زاران لاشه‌یان پێکا
به فه‌رمان و عه‌رشی به‌ڕێزتان
ئیمڕۆ ئێوه ئازاد‌و ئه‌وان نان خۆری سه‌ر سفره‌تان
ئێسته خۆشحاڵی
سه‌رۆك
چۆن ده‌توانی بڵیی هیچ نهێنیه‌ك نییه
نه ئێمه کوێرو نه ئه‌وه‌یشین بڵێین گوێمان لێی نییه
ئێسته هه‌ر خۆت ببه دادوه‌ر
کێ تاونباره بیده ده‌ست کوڕ گه‌ل
ده‌نا توڕه‌یی و شیڕه‌و هاوارێ
له به‌ینتان ده‌با لافاوی شارێ