کوردستانپۆست ده‌ستی گه‌وره‌ترین مافیا له‌نێو که‌ناڵی (زاگرۆس تیڤی) و (کوردستان تیڤی) ئاشکرا ده‌کات
Sunday, 09/01/2011, 12:00
په‌یامنیری کوردستانپۆست/ ههولێرئەم زانیارییانه‌ی خواره‌وه له سه‌ر دزیی و گه‌نده‌ڵیی هه‌ردوو که‌ناڵی تەلەفیزیۆنی (کوردستان تیڤی و زاگرۆس تیڤی)یه، کە بۆ یەکەم جارە لە دوو ده‌زگای که‌ناڵی ئاسمانی ته‌له‌فیزیۆنی سه‌ر به پارتیی ئاشکرا بکرێت و زانیاریی ئاوا ببرێته دەرەوە. ئه‌م زانیاریانه له لایه‌ن چه‌ند کارمه‌ندێکی ئه‌و دوو ده‌زگایه وه‌رمان گرتووه، که ماوه‌یه‌کی زۆره به دواداچوونی له‌سه‌ر ده‌کرێت، ئێمه‌ش به پێویستمانزانی ده‌قی ئه‌و راپۆرته‌ی خواره‌وه‌ی له‌سه‌ر بنووسین، ئه‌وانه‌ی که زانیارییه‌کانیان پێمان داوه، ده‌ڵێن ئێمه متمانه‌ی ته‌واومان به یاسا و پۆلیس و دادگا نییه، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر ده‌زگای پاراستنیشمان لێ ئاگادار بکردایه‌ته‌وه، هیچیان به‌رامبه‌ر به‌و که‌سانه نه‌ده‌کرد، چونکه خودی سکرتێری مه‌سعود بارزانی ده‌ستیی تێدا هه‌یه، ئه‌گه‌ر بشمان کردایه به ماوه‌یه‌ک دوای ئه‌مه به نهێنی ده‌یانشارده‌وه و لێپرسینه‌وه‌ی له‌سه‌ر نه‌ده‌کرا.
ئه‌و که‌سانه ده‌ڵێن، ئێمه بۆ مێژوو ئه‌مانه ده‌گێڕینه‌وه، تا خه‌ڵکی کوردستان بزانن، چۆن پاره‌ی خه‌ڵکی کوردستان به هه‌ده‌ر ده‌برێت و ئه‌م لێپرسراوانه‌ش چی لێده‌که‌ن و چۆنی ده‌دزن؟!. با هیچ که‌س له‌وانه‌ی که ئه‌مڕۆ له ده‌سه‌ڵاته‌وه نزیکن له نمونه‌ی ئه‌وانه‌ی له خواره‌وه ناویان هاتووه، شانازیی به هێزی بازووی خۆیان و ئاره‌قی نێوچه‌وانیان نه‌که‌ن، ئه‌وه‌ی هه‌یانه و ده‌ستیان ده‌که‌وێت هه‌مووی پاره‌ی دزییه، ده‌بێت ئه‌مانه‌ش له پاشه‌رۆژدا وه‌ک که‌سانی ناپاک و بێ ئه‌مه‌ک لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بکرێت و له‌به‌رده‌م دادگایه‌کی یاساپه‌روه‌رانه‌دا دادگایی بکرێن.
1- کوردستان تیڤی
کوردستان تیڤی بەڕێوبەرەکه‌ی ناوی کاروان ئاکره‌ییە. کاروان راسته‌وخۆ پەیوەندی لەگەڵ مەسعود بارزانییدا هەیە، به‌رپرسی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کوردستان تیڤی دلێر عیسایه، گوایه کاتی خۆی باوکی دلێر ئاشنایه‌تیی له‌گه‌ڵ مەلا مستەفادا هه‌بووە، ئێستا ئه‌میش له لای مه‌سعود بارزانی خۆشه‌ویسته و دەستی ئەڕ‌وات.
بودجەی کوردستان تیڤی مانگانە یه‌ک ملیۆن دۆلار (100) دەفتەر دۆلارە، بیجگە له تێکچوونی بەنزین و سوتەمەنی، که هه‌موو ئه‌مانه‌ش به جیا، پاره‌که‌یان بۆ سه‌رف ده‌کرێت، ئه‌و پاره‌یه‌ش لە سەر حکومەتی هه‌رێمی کوردستان پێیان ده‌درێت.
لێرە کەسە نزیکەکان و نوێنەر خۆشه‌ویسته‌کانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانیی ده‌ستکراوه‌ن بۆ دزیکردن له‌و هه‌موو پاره‌یه‌ی، که رۆژانه و مانگانه ده‌که‌وێته ده‌ستییان.
کاروان ئاکرەیی و دلێر عیسا ماوه‌یەکی زۆره کۆمپانیایەکیان داناوە بە ناوی ئاژانسی ۆپت (OPT) بۆ ریکلامکردن، له‌مه‌دا درۆیان لەگەڵ پارتییدا کردووە، لە بنه‌ڕه‌تدا هی کاروان ئاکرەییە، کۆمپانییاکه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌کار ده‌هێنن، داهاتی ئەم کۆمپانیایە خەیاڵییە و پاره‌که‌ی ده‌چێته گیرفانی خۆیانه‌وه، جگە لە بودجەی مانگانەی تەلەفیزۆنی کوردستان تیڤی، کە به‌شێک له‌و پاره زۆره راسته‌وخۆ دەیخەنە گیرفانی خۆیان، ئه‌و بەشه زیاترە لە نیوەی.
کاروان ئاکرەیی خاوەنی %65 ی ئاژانسی ۆپت (OPT)ه. ئەو کۆمپانیا‌یه بە هاوباشی لەگەڵ دلێر عیسادا سه‌رپه‌رشتی ده‌که‌ن. کۆمپانیاکه لەسەر ناوی ئیبراهیم بەرواریی تۆمارکراوه. ئیبراهیم به‌رواری خەزووری ، کەریم جوما سکرتێری مەسعودە. کەریم جوما نەیتوانیوە خۆی بە ئاشکرا شەریکە دزی ئه‌و کۆمپانیا‌یه بێت، بۆیه خەزوری داناوە و هەموویان شەریکن. ئیبراهیم به‌رواری خاوەنی %35ی کۆمپانیاکەیە و بە هاوباشی ئەم شتانە دەکەن، ئه‌مه‌ش تەنها بۆ ئەوەشە، که کەریم جومای زاوای، ئیشەکان له لای مەسعودەوە به‌ڕێ ده‌کات.
داهاتی مانگانەی کۆمپانیای ۆپت (OPT) بۆ ریکلامکردن پانزه ده‌فته‌ر دۆلاره (150)هه‌زار دۆلاره. ئەم ستافە مانگانە راپۆرت دەنێرێت لە ناو ڕاپۆرتەکەدا ڕێژەیەکی زۆر کەم پارە دەنووسن و دەیدەن بە سەرەوە، ئەو ڕێژەیەش دەخەنە بری مەسروفات، واته ئه‌و پاره‌یه‌ش بۆ خۆیان هه‌ڵده‌گرن، لە سەرەوەش کەریم جوما، که سکرتێری مه‌سعود بارزانییه، بە ئەملا و ئەولا ئه‌و ساخته‌کارییه‌یان بۆ داده‌پۆشێت، چونکە وه‌ک وتمان خۆی شەریکە بەشە!
جگه له‌م دزیی و بازرگانییکردنه، ئەم ستافە بە ناوی کڕینی جیهاز و پێداویستی ئەلکترۆنی لە %50ی بودجەی کوردستان تیڤی دەخۆن، کە تەواویی ئەم شتانە لە تورکیا کەسێک بە ناوی بایران بە وەسڵی تەزویر چەند ساڵە ئیشەکانیان بۆ دەکات و 10 قات نرخ له سه‌ر که‌لوپه‌کان داده‌نێت و حسابی دەکات، بە شەریکی هەموویان ئاگاداری ئه‌مه‌ن، هەموو وەسڵەکان گروپێکی مافیای تورکی، کە بایرام هاوکاریانە دروستی دەکات و جیهاز و شتەکانیش به هەرزان خۆی بۆیان پەیدا دەکات. هه‌ر یه‌که‌یان تا ئیستا بە مەلاین دۆلاریان له‌م ساخته‌کارییه‌ش خواردووه.
2- زاگرۆس تیڤی
بودجەی زاگرۆس تیڤی 500 ملیۆن دیناره، لەلایان پارتییەوە دابینکراوە، کاتێک ئەو پارەیە دەچیتە بەر دەستیان، هیچ لیژنەیەک بەسەر ئەم ستافەوە نییە، تا لێپرسینه‌وه و به‌دواداچوون له‌سه‌ر سه‌رفکردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه بکات.
بەڕیوبەری زاگرۆس نیاز لاجانی و زاهاوی جێگری نیازە ،
ئەمانیش کۆمپانیایەکیان داناوە بە ناوی ڕیکلام 24، بەم شێوەیەی خواره‌وه له کۆمپانیه‌که‌دا هاوبه‌شن:
- له %70 ی کۆمپانیای (ریکلام 24) هی نیاز و زاهاوییە، ئه‌مه‌یان شاردۆته‌وه و کەس نازانێت ئه‌و کۆمپانیا‌یه هی ئەوانە.
- ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه، که له %30 کۆمپانیاکه‌یه، بۆ خزمیكی نیاز لاجانییه و کەس نازانێت خزمی نیازە، بەڵام نیاز ئاقڵانە هێناوێتی و بۆ ئەوەی لە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆی بێت و تەواویی کۆمپانیەکە بە ڕەسمی لەسەر ناوی ئەم کەسەیە، کە خزمی نیازە.
داهاتی کۆمپانیای ڕیکلام 24 مانگانە به مه‌لایین دۆلاره، بیجگە لە بودجەی زاگرۆس تیڤی 50 ملیۆن دینار وه‌رگرت
، کە حیزب دابینی کردووە، بیجگە لە سووتەمەنی و سەیارە کە هه‌ر وه‌ک کوردستان تیڤی لەسەر حکومەتە، بەڵام لە ڕاستیدا مەسروفاتی مانگانە لە هیچکامی ئەم کەناڵانە نە گەیشتۆتە |%50 ی ئه‌و بڕه پاره‌یه که پارتی بۆی ته‌رخان کردوون.
(
سه‌رنجی کوردستانپۆست: له کاتی په‌یوه‌ندییکردندا بڕی ئه‌و پاره‌یه که به ته‌له‌فون بۆیان خوێندینه‌وه، ده‌نگه‌که تێکچوو، بۆیه به ته‌واویی له‌و بڕه‌یه دڵنیا نیین، ئه‌گه‌ر په‌یوندییمان پیوه کرایه‌وه و بڕه پاره‌که ته‌واو نه‌بوو راستی ده‌که‌ینه‌وه)
پارتی 20 ملیۆن دۆلاری پێدان بۆ کردنه‌وه‌ی ستۆدیوێک، پاره‌که خورا، که‌چی هیشتا ده‌م ده‌که‌نه‌وه داوای پاره‌ی دیکه ده‌که‌ن
زانیاری گرنگ:- ساڵی 2006 پارتیی 2 ملیۆن دۆلاری دابین کرد بۆ دروستکردنی ستۆدیو لە ناو هەولێردا، بەڵام تا ئێستا نە ستۆدیۆ دیارە نەپارەکە گەڕاوەتەوە، ئەم باندە له ژێره‌وه بە شەراکەت 2 ملیۆن دۆلاره‌که‌یان خوارد، (کەریم جووما)ی سکرتێرەکەی مەسعود بارزانی خۆشی شەریک بوو.
- پارتی بڕیاری دا که میدیایه‌ک دروست بکات به ناوی (میدیا سەنتەر) بۆ دروستکردنی ئه‌م میدیایه 25 ملیۆن دۆلاریان ته‌رخان کرد وا بڕیار بوو بە ماوه‌یەکی کەم بە هەمان نرخ میدیا سەنتەر تەواو بێت، بەڵام ئه‌و که‌سانه‌ی، که له سه‌ره‌وه ناومان هێنان بە شەریکی ئه‌و پارەیەشیان خوارد و میدیا سەنتەریان بە ناته‌واویی جێ هێشت، دواتر پێشنیاریان بۆ پارتی کرد، که‌وا پێویستییان به 180 هه‌زار دۆلاری دیکه‌یه، چونکە پارەکە بەشی ناکردووە، پارتیش کەوتتە گومانەوە، تا ئێستا پڕۆژه‌که وەستاوە.
- دزی کردنێکی تر، کە تا ئیستا باسی لیوه نه‌کراوه، ئەوەیە ، ئەم ستافە بە پارەیەکی کەم دراما و فلیمە بیانییەکان دەکڕنەوە و ساڵانە لە ڕاپۆرتدا بە وەسڵی تەزویر زیاتر لە 2 ملیۆن دۆلار حساب دەکەن.
تێبینی:
له‌سه‌ر هه‌ندێ دزیی و گه‌نده‌ڵیی دیکه که له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و دوو که‌ناڵه، ئه‌م که‌سایه‌تییانه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن:
- ئیبراهیم بەرواری ئەو کەسە بوو لە ڕێگەی حەسەنی گۆرانیبێژ پارەی تەزویری نارد بۆ ئەوروپا، دواتر لە فڕۆکەخانەی هەولێر حەسەن گیرا، دوای ماوەیەک کێشەکە لە دادگای هەولێر ون کرا بە حووکمی ئەوەی ئیبراهیم بەرواری خەزووری کەریم جوومایە، کەریم جووماش سکرتێری مەسعوودە.- دلێریش که بەڕیوبەری ئیدارەی کوردستان تیڤیە، پارەیەکی خەیاڵی له کوردستان تیڤی خستۆتە ئیشی مەعرەزەوە، لە دەرەوە بە شەحن سەیارە ئەهێنێت و دەیفڕۆشێتەوە بێ ئەوەی کەس بزانێت ئەو پارەیە هی ئیدارەی کوردستان تیڤییە.
تێبینی: ئه‌م هه‌واڵه له رێگای ته‌له‌فونه‌وه وه‌رگیراوه و هه‌ندێکیشی به پیتی لاتینی نووسرابوو، ئه‌گه‌ر له ژماره و بڕی پاره‌کاندا هه‌ڵه بوو، ئه‌وه به هۆی ده‌نگه‌که و نووسینه‌وه‌ی هه‌واڵه‌که بووه، که به په‌له نووسراوه‌ته‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست