ئازاد جووندیانی له‌ وه‌همی سه‌ركرده‌وه‌ بۆ ده‌واری دووای ڕه‌شه‌با !

Sunday, 16/05/2010, 12:00



یه‌كێتی نیشتمانی ئه‌و حزبه‌ی هه‌موومان تێیدا تێده‌كۆشاین و خوێنی خۆمان له‌پێناودا ده‌ڕشت ئه‌مڕۆ بۆته‌ جیَگای له‌وه‌ڕاندنی چه‌ند به‌ناوو سه‌كرده‌یه‌كی (دز ، گه‌نده‌ڵ ، ته‌كه‌توولچی ، مه‌زاجیی ، هه‌لپه‌رست ، بنه‌ماڵه‌ په‌رست ، گیرفان پڕكه‌ر) ئه‌وا كۆنگره‌ی سێی یه‌كێتی به‌ڕێوه‌یه‌و هه‌مووان چاوه‌ڕێی گۆڕانی لێده‌كه‌ین ، هه‌رچه‌نده‌ گۆڕان له‌ناو ئه‌م یه‌كێتیه‌ی ئێستادا مه‌حاڵه‌ به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕه‌مزیش بێت پێویسته‌ بكرێت كۆنگره‌كه‌ش هه‌رله‌ئێستاوه‌ ئاكامه‌كانی ڕوون و دیاره‌و ده‌رده‌كه‌وێت كه‌كۆنگره‌یه‌كی خاوێن و پاكژ نییه‌ ، ئه‌و سه‌ركردانه‌ی كه‌له‌ناو یه‌كێتیدا بوونه‌ته‌ ڕه‌مزی داوێن پیسی و بێمۆڕاڵی ، له‌ناو خه‌ڵكدا ناشرین بوون ، پێویسته‌ بگۆڕدرێن !! جاران شانازیمان به‌یه‌كێتیه‌وه‌ ئه‌كردو خۆمان به‌ئه‌ندامێكی كارای ئه‌زانی و به‌رگریمان لێده‌كرد لێ‌ به‌ڵام ئه‌مڕۆ نه‌ك به‌رگریكارنین به‌ڵكوو پێشمان عه‌یبه‌ بڵێین یه‌كێتیش بووین ! له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌یان سه‌كرده‌ی ئاوه‌ها هه‌ر خه‌ریكی گیرفان پڕكردن و زه‌وی كڕین و درووستكردنی كۆمپانیای تیجاره‌ت و ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی بنه‌ماڵه‌و كه‌سوكاری خۆیانن، یه‌كێتیشیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان به‌كارهێناوه‌و ده‌یان كه‌سی خاوه‌ن شه‌هید و ئه‌نفالیان نانبڕاوو كردووه‌ ئێستا یه‌كێتی ئه‌و یه‌كێتیه‌ی جاران نییه‌ ئه‌وكه‌سه‌ش گه‌وجه‌ كه‌وا بیرده‌كاته‌وه‌و كاریگه‌ری مه‌نسووله‌ دزه‌كانی له‌سه‌ره‌ ... جاران پێشمه‌رگه‌و ڕێكخستنه‌ نهێنییه‌كانی یه‌كێتی به‌پاته‌ی لاستیك و كاله‌ی ئه‌دیداسه‌وه‌ شه‌ونخوونی و خه‌باتیان ئه‌كرد لێ‌ ئه‌مڕۆ جه‌ماعه‌تێك به‌مۆنیكاو پاترۆڵ و بیئێمه‌وه‌ ئه‌سووڕێنه‌وه‌و پۆز به‌سه‌ر ئه‌و میلله‌ته‌ قوڕ به‌سه‌ره‌دا لێئه‌ده‌ن و لاف و گه‌زاف های لایف ئه‌ژین جاران ئه‌م سه‌ركرده‌ دزانه‌ی حازری بۆ قوومێك عاره‌قی فه‌ل ئه‌چوون به‌حه‌واداو پاره‌ی یه‌ك چاره‌ك مه‌شرووبیان پێنه‌بوو لێ‌ ئه‌مڕۆ وویسكی و شه‌رابی سپێشڵ نه‌بیَِت نایخۆنه‌وه‌ ! جا ئایا ئه‌مانه‌ گه‌نه‌ڵیی و گه‌نه‌خۆریی نین ؟ ! یاخوود بووختان و درۆن بۆیان هه‌ڵئه‌به‌ستین ! ئه‌وه‌ خواو خه‌ڵك باخۆیان حه‌كه‌م بن و بڕیار له‌سه‌ر ڕاستی و ناڕاستی ئه‌م بابه‌تانه‌ بده‌ن به‌ڵگه‌كان ببینن و شایه‌دی بده‌ن كاتێك ده‌مانه‌وێت مۆدێلی باوی حوكمرانی سیاسی بگۆرین، ده‌بێت كه‌سانێك هه‌بن پرسیار له‌ سه‌ر خراپی ئه‌م مۆدێله‌ بكات و ره‌گ و ڕیشه‌كانی شیته‌ڵ بكات و ره‌هه‌نده‌ كلتوری و سایكۆلۆژیه‌كانی رونبكاته‌وه‌، ئه‌م ئاماده‌ییه‌ له‌ فكر وا ده‌كات ویستی گۆڕانگاریكردن له‌ ته‌نیا حه‌ز و پێداویستیه‌كانی زاتی و په‌رچه‌كرداری جه‌ماوه‌ری رزگار بكات و بیكاته‌ ویستێكی وشیارانه‌ی قوڵ، به‌ نمونه‌ كاتێك له‌ چوارچێوه‌ی گۆڕانكاری سیاسی قسه‌ له‌سه‌ر چه‌مكی عه‌داله‌ت ده‌كه‌ین، ئه‌وا ده‌بێت له‌سه‌ر ئاسته‌ تیۆره‌زه‌كراوه‌كه‌شی وشیاریه‌ك هه‌بێت پێمان بڵێت عه‌داله‌ت به‌ مانا قوڵه‌كه‌ی واتای چیه‌. ده‌بێت كه‌سانێكی هووشیار هه‌بن پێمان بڵێن ئه‌و مۆدێله‌ی كه‌ له‌ عه‌داله‌ت عه‌وداڵین ئه‌و نمونه‌یه‌ چیه‌؟ ئه‌م ئاماده‌ییه‌ وا ده‌كات خه‌ونی گۆڕانكاری بكاته‌ خه‌ونێكی مێژوی، به‌و مانایه‌ی كه‌ڕێكخراوێك ده‌یه‌وێت مێژویه‌كی تازه‌ دروست بكات، لێره‌دا روبه‌روی پرسیارێك ده‌بینه‌وه‌، كێ ئه‌م كاره‌ بكات؟ ئاخۆ هه‌مو ئه‌ندامێكی یه‌كێتی ئه‌و شیكردنه‌وه‌ قوڵه‌ فكریانه‌ی پێ ده‌كرێت؟ بێگومان نه‌خێر، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ هه‌وڵی كه‌سیی چه‌ند كه‌سانێكی نوخبه‌وی كه‌من، هه‌ربۆیه‌ ئاله‌م دۆخه‌یاندا كاره‌كه‌ ئه‌سته‌م تر ده‌بێت و به‌رپرسیاری فكری ده‌كه‌وێته‌ سه‌رشانی ئه‌و نوخبه‌یه‌ی كه‌ده‌یه‌وێت له‌ ڕێگای هه‌وڵه‌ عه‌قڵیه‌كانه‌وه‌ ئاڵۆزی ململانێكان و شیكاری ئه‌و دونیایه‌ی ده‌مانه‌وێت بۆی بڕۆین لێكبده‌داته‌وه‌، گرنگی ئه‌م شیكاره‌ فكریه‌ ته‌م و مژی ئه‌و نارۆشنیه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و دونیایه‌ی ده‌مانه‌وێت بۆی بڕۆین رۆشن ده‌كات گومانی تێدا نیه‌ به‌بێ گۆڕانكاریكردن له‌ بواره‌ جیاوازه‌كانی (سیاسی، ئابوری، كۆمه‌ڵایه‌تی) زیندوی ژیان و نوێبونه‌وه‌ی یه‌كێتی ده‌وه‌ستێت. هه‌ر بۆیه‌ هیچ دودڵی و مشتومڕێك له‌ سه‌ر گرنگی پێداویستی گۆڕانكاری ناكه‌ین، به‌ڵكو ده‌مانه‌وێت له‌ باره‌ی دو ره‌هه‌ندی زۆر گرنگی پرسی گۆڕانكاریكردنه‌وه‌ قسه‌ بكه‌ین، ئه‌وانیش گۆڕانكاریكردنه‌ به‌ "پاڵپشت به‌ زه‌خیره‌یه‌كی فكری قوڵی ده‌وڵه‌مه‌ند و هاوكات ئاماده‌یی و بونی ویستی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ بۆیه‌ پێویسته‌ یه‌كێتی هه‌ر له‌ئێستاوه‌ ئه‌وانه‌ی دزو گه‌نده‌ڵن لایان بدات و وه‌كوو ده‌واری شڕی دوای ڕه‌شه‌با تووڕیان بداته‌ ناو زبڵدانه‌كانه‌وه‌
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە