کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یەک وڵات، یەک زمان، یەک ئاڵا- یان قبوڵی بکە یان ئەم وڵاتە چۆڵ بکە

Wednesday, 12/08/2009, 12:00


ئه‌م سه‌ردێڕه‌ی سه‌ره‌وه‌ بریتییه‌ له‌ گوته‌کانی ئه‌ردۆغانی سه‌رۆکی ئاکه‌په‌ی تورکی ، که‌ کوردی به‌ تورک ناو ده‌برد و کوردستانیش به‌ خاکی تورک ، هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ کورده‌کان ده‌کرد که‌ یان خۆیان به‌ تورک بزانن و ئاڵای تورکیش پۆشاکیان بێت یاخود ده‌بێت بارکه‌ن و بڕۆن .
کاتێک گوێبیستی گوته‌کانی سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هادینی ئه‌مینداری یه‌کگرتووی ئیسلامی بووم تووشی شۆک هاتم که‌ بۆچی ده‌بێت سه‌رکرده‌ی حیزبێکی ئیسلامی به‌ناو کوردی له‌ داگیرکه‌ران زیاتر دوژمنی کوردان بێت .
له‌ کاتێکدا ئیسرائیلی گه‌وره‌ هاوپه‌یمانی ئه‌ردۆغان بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێک بۆمبارانی که‌رتی غه‌زه‌ی کرد ، که‌چی ئه‌مینداری یه‌کگرتووی ئیسلامی مه‌زنترین خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری بۆ پشتیوانیکردنی حه‌ماسی تیرۆریست ساز ده‌کات و هه‌م ماددی و مه‌عنه‌وی هاوکاری حه‌ماسی عه‌ره‌بی ده‌کرد و هه‌م هانی نه‌وجه‌وانانی کوردی ده‌دا که‌ بچن بۆ جیهاد و خۆیان به‌ ئیسرائیلدا بته‌قێننه‌وه‌ ، به‌ڵام له‌ کاتێکدا بۆ ماوه‌ی زیاتر له‌ 3 ساڵه‌ گونده‌کانی بناری قه‌ندیل بۆمبارانی تورکیا و ئێران ده‌کرێت و ته‌نانه‌ت ڕه‌حم به‌ ئاژه‌ڵ و دار و به‌ردی کوردیش ناکرێت که‌چی سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د نه‌ک هه‌ر نوزه‌ی لێوه‌نایه‌ت به‌ڵکو بۆ زیاتر نواندنی نۆکه‌رایه‌تیه‌کانی خۆی پشتیوانیش له‌ تورکیای دڕنده‌ ده‌کات و کوردانیش وه‌کو تورک پێناسه‌ ده‌کات و پارتێکی بێ چه‌کی ئاشتیخوازی کوردیش به‌ توندڕه‌و ده‌ناسێنێت .
له‌ کاتێکدا ئه‌ردۆغانی دڕنده‌ جگه‌ له‌ نه‌ژادپه‌رستانی تورک هیچ کوردێکی بۆ قبووڵ ناکرێت و به‌ کورده‌کان ده‌ڵێت :- یه‌ک نه‌ته‌وه‌ ، یه‌ک خاک و یه‌ک ده‌وڵه‌ت و یه‌ک ئاڵا یان قبووڵی بکه‌ یاخود چۆڵی بکه‌ ، هه‌روه‌ها هانی سه‌رباز و پۆلیسی تورک ده‌دات که‌ ته‌نانه‌ت ده‌ست له‌ ئافره‌ت و منداڵیش نه‌پارێزن ، که‌چی سه‌ڵاحه‌دینی گه‌وره‌ فایلدار ده‌ڵێت کورده‌کان له‌ سایه‌ی ئه‌ردۆغان و ئاکه‌په‌دا ئازادییان بۆ مه‌یسه‌ر بووه‌ و له‌ باشترین سه‌رده‌مدان.
له‌ کاتێکدا به‌ ملیۆنان له‌ ئافره‌تان و پیاوانی کورد ، له‌ منداڵ و له‌ پیری کورد ده‌ڕژێنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌کان و ده‌ڵێن { پ‌ک‌ک گه‌له‌ - گه‌ل لێره‌یه‌ } ، که‌چی سه‌لاحه‌دین به‌هادینی مونافق ده‌ڵێت (ده‌ته‌په‌ ڕوویه‌کی دیکه‌ی په‌که‌که‌یه‌ و ئه‌وانیش نوێنه‌رایه‌تی کورد ناکه‌ن) . ئه‌ی ده‌بێت له‌ چاوی سه‌لاحه‌دینه‌وه‌ کێ نوێنه‌رایه‌تی کوردی باکوور بکات ؟ تۆ بڵێی ئه‌ردۆغانی دژه‌ کورد نوێنه‌رایه‌تی کوردان بکات ؟
له‌ کاتێکدا به‌و هه‌موو ساخته‌کاری و فرت و فێڵه‌ی ئاکه‌په‌وه‌ که‌چی له‌ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانیه‌کاندا دووچاری مه‌زنترین تێکشکاندن ده‌بن له‌ به‌رده‌م ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌که‌ماندا و 100 شاره‌وانی ده‌که‌وێته‌ ده‌ستی ده‌ته‌په‌وه‌ ، که‌چی نوێنه‌ره‌که‌ی سه‌لاحه‌دین به‌هادین له‌ تورکیا ده‌ڵێت ده‌ته‌په‌ ساخته‌کاری و فرت و فێڵی به‌ڕێوه‌ بردووه‌ .
ڕۆژانه‌ گوێبیستی عه‌ره‌به‌ مه‌زڵومه‌کنی فه‌له‌ستین و حه‌ماسی شۆڕشگێڕ ده‌بین له‌ ده‌می سه‌ڵاحه‌دینی گه‌وره‌ نۆکه‌ر و داروده‌سته‌که‌یه‌وه‌ ، که‌چی ده‌ڵێت کورد باشترین سه‌رده‌می هه‌یه‌ له‌ سایه‌ی ئه‌ردۆغان و ئاکه‌په‌دا .
ته‌نها له‌ ماوه‌ی 5 مانگی ڕابردوودا 3 جار بڕیاری ئاگربه‌ست ده‌درێت له‌لایه‌ن پ‌ک‌ک و به‌ سه‌دان هه‌زار ده‌ته‌په‌یش خۆپیشاندانی هێمنانه‌ ساز ده‌که‌ن وده‌ڵێن به‌ڵێ بۆ ئاشتی ، به‌ڵام وه‌ڵامی هه‌موو بانگه‌وازیه‌کانی پ‌ک‌ک و ده‌نگی ئاشتی ده‌ته‌په‌ییه‌کان به‌ ئاگر و ئاسنی ئه‌ردۆغانیه‌کان ده‌درێته‌وه‌ و پیلانی نوێ له‌گه‌ڵ ئێراندا سازده‌که‌ن بۆ قه‌ڵاچۆی نه‌ته‌وه‌که‌مان ، که‌چی ئه‌مینداری یه‌کگرتووی ئیسلامی ده‌ڵێت ده‌ته‌په‌ ڕوویه‌کی دیکه‌ی په‌که‌که‌یه‌ و به‌ توندڕه‌ویان پێناسه‌ ده‌کات و ئه‌ردۆغانیش به‌ نموونه‌ی ئاشتیخواز و داواکاره‌ که‌ سیاسه‌تمه‌دارانی کورد چاو له‌ سیاسه‌ته‌ سه‌رکه‌وتووه‌کانی ئه‌ردۆغان بکه‌ن .
ساڵه‌های ساڵه‌ له‌لایه‌ن پارته‌ ته‌قلیدیه‌کانه‌وه‌ پاکانه‌ بۆ ده‌ست تێکه‌ڵاوییه‌کانی بنه‌ماڵه‌کانی بارزانی و تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ داگیرکه‌راندا ده‌کرێت به‌ بیانووی ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه‌ ده‌سه‌ڵاتدارن و مافی ئه‌و ده‌ست تێکه‌ڵاویه‌یان هه‌یه‌ ، ئه‌ی خۆ که‌ڵه‌ فایلدارێکی وه‌کو سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین نه‌ک هه‌ر ده‌سه‌ڵاتدار نییه‌ به‌ڵکو ته‌نها نۆکه‌رێک و فایلدارێکه‌ ، ئه‌ی ئه‌و ده‌ست تێکه‌ڵاویانه‌ش له‌پای چیدا ده‌کات؟ تۆ بڵێی مافی سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هادینیش هه‌بێت بۆ ده‌ست تێکه‌ڵاوی له‌گه‌ڵ داگیرکه‌ران و ساتوسه‌ودا کردن به‌ نه‌ته‌وه‌که‌مانه‌وه‌ ؟
ئه‌گه‌ر له‌ بێده‌سه‌ڵاتیدا ئه‌مه‌ هه‌ڵوێستی سه‌رانی یه‌کگرتووی ئیسلامی بێت ، ئه‌ی ده‌بێت له‌ ده‌سه‌ڵاتدارییاندا چ هه‌ڵوێستێک وه‌ربگرن و چ کاره‌ساتێک به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌که‌ماندا بهێنن ؟ تۆ بڵێی له‌ ده‌سه‌ڵاتدارێتی یه‌کگرتووی ئیسلامی‌دا عه‌گاله‌ چڵکنه‌که‌ی عه‌لی قه‌ره‌داخیش نه‌که‌نه‌ سه‌ری هه‌موو کوردانه‌وه‌ ؟
ڕه‌حمه‌ت له‌ گۆڕی پێشینیان که‌ ده‌ڵێن خوی شیری تا پیری . به‌ڕاستی سه‌ڵاحه‌دینی فایلداریش هه‌ر ده‌بێت له‌سه‌ر پیشه‌ی فایلداری و خۆفرۆشی خۆی به‌رده‌وام بێت .
بۆ بینینی گوته‌کانی سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هادین کرته‌ له‌سه‌ر ئه‌م لینکه‌ بکه‌ :-
http://www.awene.com/Direje.aspx?Babet=Hewal&Jimare=4285
نه‌فره‌ت له‌ به‌کرێگیراوان و خۆ به‌ که‌مزانان
نه‌فره‌ت له‌ منافق و نۆکه‌رانی داگیرکه‌ران
نه‌فره‌ت له‌ فایلدار و داگیرکه‌رپه‌رستان

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە