شاندێكی بچوك و سه‌ردانێكی گرنگ، بۆ وڵاتێكی گه‌وره!
Thursday, 04/02/2010, 12:00
ئه‌وه 18 ساڵه سه‌ركردایه‌تی كورد ئه‌زمونه‌كانی به سه‌لبی چه‌ند پات ده‌كه‌ته‌وه!، ناچار هه‌موومانیان هێنایه وه‌ڵام، ئه‌وه چه‌نده‌مین جاره سه‌رۆكی هه‌رێم سه‌ردانی وڵاتی ئه‌مریكا ده‌كات به‌هه‌مان شاند، ئه‌گه‌ر ئه‌و سه‌ردانه به‌ناوی حزبیش بێت (وه‌ك سه‌رۆك حزب) له‌ناو (پ.د.ك) خه‌ڵكی زۆر ئاست به‌رزی تێدایه،ئه‌ی بۆ ئه‌وان له‌گه‌ڵ خۆیدا نابات، ئه‌گه‌ر بۆ كوردستانیش بێت و(به‌ناوی سه‌رۆكی هه‌رێم)بێت، ئه‌وا ده‌بوایه شانده‌كه له خه‌ڵكی پسپۆڕ و ره‌نگ جیا له توركمان و ئاشوری و لایه‌نه سیاسیه‌كان و سیاسه‌تمه‌داری مه‌زن و ره‌وشه‌نبیری گه‌وره و مامۆستای به‌رزی ئاینی پێك به‌اتایه، له‌راستیدا ناتوانین به‌وردی قسه له‌و بابه‌ته بكه‌ین، چونكه نه من و نه مه‌كته‌ب سیاسیه‌كان و نه حزب و لایه‌ن و وه‌زیر و سه‌رۆك وه‌زیر و سه‌رۆك په‌رله‌مانیش نازانین ئه‌و سه‌ردانه بۆچیه؟!.
چونكه نه سه‌ركی هه‌رێم به‌و راده‌یه ئاگای له میلله‌ته و نه‌میلله‌تیش ئاگای له ئیش و كاری ئه‌وه، هه‌رچی گه‌یشتۆته لای سه‌رۆك و شتێكی پێ وتبێت، هه‌رده‌م وه‌ڵامی ئه‌وه بووه: من ئاگام لێنییه!، ته‌نانه‌ت خۆی وتی من نازانم جیاوازی نێوان (كۆڕه‌ك) و (ئاسیاسێل) چییه! كه داه‌اتی هه‌ردولایان میلله‌تی كوردی پێ به‌خێو ده‌كرێ، جا كه سه‌رۆكێك ئه‌وه‌نده بێ ئاگا بێت زۆر زۆر پێویستی به ده‌سته‌یه‌كی باڵای راوێژكاری بهه‌ێزه، پێویستی به شاندی بهه‌ێزه بۆ سه‌ردانه‌كان بڕوات، به‌تایبه‌تی ئه‌وجاره ره‌نگه دواسه‌ردانی شاندی كوردبێت، چونكه چه‌ند مانگێكی تر ئه‌مریكا ده‌كشێته‌وه‌و ره‌نگه عێراق به‌سه‌لامه‌تی له به‌ندی (7) ده‌ربچێت و جارێكی تر كورد په‌یوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی ده‌بڕێته‌وه.
بۆیه ده‌بوایه ئه‌وجاره وه‌فدێكی زۆر باڵا‌و بهه‌ێزی له‌گه‌ڵ بوایه، هه‌ڵبه‌ته نه‌بوونی ئه‌و جۆره شانده واده‌كات زۆربه‌ی ئه‌و سه‌ردانانه بێ سود بن بۆ دۆزی كورد، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش گه‌لێ جار ئه‌ندامی ئه‌و ه‌شاندانه هه‌ڵس و كه‌وتی واده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ نه‌ریتی دیپلۆماسی نێوده‌وڵه‌تی ناگونجی!، كاتی خۆشی شێخ سه‌عیدی باوكی شێخ مه‌حمود له سلێمانیه‌وه چووه موسڵ (بهه‌ای كوڕی حاجی عبدالله)ی له‌گه‌ڵ خۆی بردبوو، له‌سه‌ر ئه‌و به‌ڕێزه توشی گه‌وره‌ترین كێشه بوو، به ه‌ۆی شهه‌یدبونی شێخ سه‌عید (درێژه‌ی ئه‌و روداوه‌و لاوازی ئه‌و شانده له به‌ڵگه‌نامه‌ی به‌ریتانی (Fo.56l/2308) بخوێنه‌وه، هه‌ق وایه سه‌ركردایه‌تی كورد ئه‌زموون له‌و روداوه مێژووییانه وه‌رگرێ، ئه‌گه‌ر وه‌ریش نه‌گرێ پێویسته له خودی حزبه‌كه‌ی خۆی ئینجا له ه‌اوپه‌یمانان و دڵسۆزانی ئاگادار بكرێته‌وه، له‌نێو (پ.د.ك) واپێناچێت ئه‌و نه‌ریته هه‌بێت كه ره‌خنه له ئیش و كاری سه‌رۆك بگیرێ، ه‌اوپه‌یمانه‌كه‌شی له كوردستان توانای ئه‌وه‌ی نه‌ماوه ره‌خنه‌ی وا لێبگرێ، به‌ڵكو جار وایه ه‌انیشی ده‌ده‌ن، كه قسه له ئۆپۆزسیۆن به (دژ) وه‌رگرێت، بۆیه ناچار ده‌بێ خه‌ڵكی بێ لایه‌ن و نوسه‌ر و رۆشنبیر له‌رێی رۆژنامه سه‌رۆك ئاگادار بكه‌نه‌وه كه ئه‌و هه‌نگاوه هه‌ڵه‌یه، چه‌ند خۆشه گه‌ر ته‌نه‌ا بۆ جارێكیش بێت سه‌رۆكی هه‌رێم بڵێم ئه‌مجاره هه‌ڵه بووم.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست