بنه‌ماڵه‌ی بارزانی له نێوان ئیخوانه چه‌په‌کان و ئیخوانه ئیسلامییه‌کانی کوردستاندا!
Thursday, 15/11/2012, 12:00
پێشه‌کیی:
ئه‌م نووسینه هه‌وڵی شییکردنه‌وه‌ی کێشه‌یه‌کی جددی و گرنگ ده‌دا. هیوادارین خوێنه‌ر هه‌ر زوو لێکدانه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی بۆ نه‌کا تا هه‌مووی ده‌خوێنیته‌وه و به‌وردیی خاڵه‌کانی هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت. ئه‌و کێشه‌یه سه‌باره‌ته به هۆکاره‌کانی نه‌بوونی ئازادییه‌کان له ناوچه‌کانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا. کاتێک باس له ئازادیی ده‌که‌ین، مه‌به‌ستمان ئازادییه‌کانی تاکن. نووسه‌ر پێیوایه نه‌بوونی ئه‌م ئازادییانه په‌یوه‌ندی نییه به هه‌بوونی بنه‌ماڵه‌گه‌رییه‌وه. به‌پێچه‌وانه‌وه، هۆکاره‌کانی نه‌بوونی ئازادییه‌کانی تاک، هه‌مان هۆکارن بۆ هه‌بوونی بنه‌ماڵه‌گه‌ریی، تاکڕه‌ویی، و دیکتاتۆریی.
ئه‌توانیت ئازادیی تاک به‌م شێوه جیاوازه لێکبده‌یته‌وه
- له‌به‌رچی و به‌پێی چ پێوه‌رێکی فه‌لسه‌فیی و ئه‌خلاقی، دوای ٩ مانگ ئازار و ململانێی دووگیانیی دایکێک بۆ کۆرپه‌که‌ی و دوای چه‌ندین ساڵ بهخێکوردنی ئه‌م کۆرپه‌یه و پێگه‌یاندنی به‌و هه‌موو ململانێیانه‌وه له‌گه‌ڵ نه‌خۆشیی و ده‌ردیسه‌ری ژیان، ڕیش بۆگه‌نێکی ئیسلامیی بێت و پێی بڵێ: تۆ موسڵمانیت و بۆت نییه شیعر بنووسیت، چونکه موحه‌ممه‌دی ئه‌ڵڵای عه‌ره‌ب، له بیابانه‌کانی وڵاتی عه‌ره‌بییه‌وه و به زمانی عه‌ره‌بی، قه‌ده‌غه‌ی کردووه لێت (سووره‌تی ٢٦، ئایه‌تی ٢٢٤)؟!
- له‌به‌رچی و به‌پێی چ پێوه‌رێکی فه‌لسه‌فیی و ئه‌خلاقی، ههڵخهڵهتاوێکی چه‌پ ، که گونی خۆی و گوێزه‌ر له‌یه‌کدی جیاناکاته‌وه، بێت و پێی بڵێ: ئازادیی تۆ یانی ئازادیی کۆمه‌ڵ! و نابێت ڕه‌خنه له پیرۆزییه‌کانی ئیسلام بگریت! و سیسته‌مه‌کانی غه‌رب بارباریین، دوورکه‌وه لێیان! و بیر مه‌که‌وه له‌وه‌ی که کۆمپانیایه‌ک دابمه‌زرێنی یان داهێنانێک بێنیته کایه‌وه و ببیته سه‌رمایه‌دار! ئێمه داتئهمهزرێنین، ئه‌وه‌تا ساڵانه ٣٠ هه‌زار که‌س دائه‌مه‌زرێنین و گوێزیان ئه‌ده‌ینێ بۆمانی بژمێرن! ئێمه بیر ئه‌که‌ینه‌وه له بری تۆ، تۆ بیر مه‌که‌وه!
ئایا ئه‌کرێ مرۆڤ بڕوا به ده‌سه‌ڵاتی خودایه‌کی تاک و ته‌نها (دیکتاتۆر) بکا و لههامانکاتیشدا، دژی دیکتاتۆرێکی تاک و ته‌نهای مرۆڤێک یان بنه‌ماڵه‌یه‌ک بوه‌ستێته‌وه؟! ئایا ئه‌کرێ کۆمه‌ڵ پێشبکه‌وێ بێ پێشکه‌وتنی تاکه‌کانی ئه‌و کۆمه‌ڵه؟! ئایا کۆمه‌ڵانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئه‌توانن له ژیان به‌رده‌وامبن به‌بێ یارمه‌تی و پێشکه‌وتنه‌کانی وڵاته غه‌ربییه‌کانی وه‌ک ئه‌مه‌ریکا، ئیسرائیل، ئه‌وروپا، کۆریای باشوور، یابان، و ئۆسترالیا؟ (به‌ده‌ر له شوێنی جوگرافییان، وڵاتانی غه‌رب ئه‌و وڵاتانه‌ن که ئازادییه‌کانی تاک تێیاندا به‌رقه‌راره و ئازادیی خۆده‌ربڕین تێیاندا سنووری نییه. هه‌روه‌ها، ئاینێکی ڕه‌سمییان نییه چونکه پێیانوایه ئاین په‌یوه‌سته به تاکه‌وه و ناکرێ ببێته دیکتاتۆرێک به‌سه‌ر کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکه‌وه). ئایا ته‌نانه‌ت کتێبی قورئان، به‌بێ به‌کاربردنی ته‌کنۆلۆجیای ئه‌و وڵاته غهربیانه، ئه‌کرێ له‌چاپ بدرێ به‌و ڕێژه زۆره؟! ئه‌وه هه‌ر باسی جلوبه‌رگ، خواردن، خواردنه‌وه، و داووده‌رمان و که‌لوپه‌لی پزیشکیی غه‌ربییه‌کان ناکه‌ین که موسڵمانه‌کان و چه‌په‌کانیش پشتی ته‌واوه‌تییان پێ به‌ستووه. له کاتێکدا که هه‌ردووکیان پێیانوایه غه‌رب بارباریی و کافرن!
که‌سایه‌تییه ئیسلامییه‌کانی کوردستان و وڵاتانی عه‌ره‌بی، لێره و له‌وێ، باسی بانکی ئیسلامیی ئه‌که‌ن وه‌ک چاره‌سه‌رێک بۆ ئه‌و کێشه بچووکانه‌ی ئه‌م دواییه‌ی بانکه‌کانی غه‌رب! له کاتێکدا، ئه‌گه‌ر که‌سێک تۆزقاڵێک له زانستی ئیکۆنۆمی بزانێ، ئه‌زانێ که بانکی ئیسلامیی وه‌ک ئه‌و جڕوجانه‌وه‌ره گچکانهن که پاشماوه‌ی خواردن و توفهیلییاتی ددانه‌کانی نه‌هه‌نگی ده‌ریاکان پاکده‌که‌نه‌وه و به‌وه ده‌ژین و هه‌ن (نه‌هه‌نگ واته حوت). ئه‌گه‌ر ئه‌و بانکه نه‌هه‌نگانه‌ی وڵاتانی غه‌رب نه‌بن، چۆن که‌سێکی وه‌ک عه‌لی قه‌ره‌داغی (دکتۆر و پڕۆفیسۆر)، ئه‌بێته خاوه‌ن بانکی ئیسلامیی و خاوه‌ن زانکۆی خۆی؟! و به‌چی ئه‌و بانکه به‌ڕێوه ئه‌با و له‌کوێوه بژێوی ژیانی خۆی ده‌رئه‌هێنێ؟! باشه بۆچی، بێ هیچ شه‌رمێ، لێره و له‌وێ، باسی ئیسلام چاره‌سه‌ره ده‌کا و خۆڵ ئه‌کاته نێوچاوی گه‌نجه‌کانمان؟!
نووسه‌ر پێیوایه، هه‌بوونی ئازادییه‌کانی تاک، هه‌بوونی سیسته‌مێکی دیموکراسیی له تاکه‌کانی میلله‌تێکه‌وه ده‌ستپێده‌کات. ئێمه‌ی کورد، ئه‌بێ هه‌وڵبده‌ین ڕیشه‌ی کێشه‌کانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دیارییبکهین و ته‌نها ڕه‌خنه له بنه‌ماڵه و چه‌ند که‌سێک نه‌گرین و هه‌موو کێشه‌کان به‌سه‌ر ئه‌واندا شۆڕبکهینهوه. ئێسته کاتی ئه‌وه هاتووه ڕیشه‌ی کێشه‌کان باس بکرێن. نووسه‌ری ئه‌م بابه‌ته پێیوایه دوو به‌ڵای ئێکسپایه‌ر حوکمی بنه‌ماڵه‌ی هێشتووه‌ته‌وه له نێوانماندا و ناهێڵن هه‌ناسه‌ی ئازادی هه‌ڵمژین. ئه‌و دوو به‌ڵایه‌ش چه‌پ و ئیسلامن.
ناوه‌رۆک
له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا به گشتیی و به‌تایبه‌ت له کوردستاندا، وه‌ك هه‌رێمی کوردستان، حیزبه‌کان خۆیان ته‌نها له دوو ئاڕاسته‌دا ئه‌بیننه‌وه: ئاڕاسته‌ی ئیسلامیی و ئاڕاسته‌ی چه‌پ. ئاڕاسته‌ی سێهه‌م بوونی نییه. دوا قۆناغی هه‌ردوو ئه‌م ئاڕاستانه‌ش، به‌پێی به‌ڵگه‌ی مێژوو، به حوکمی تاکڕه‌ویی و درێژهخایانی بنه‌ماڵه‌یه‌ک کۆتایی هاتووه. ئاخر ئه‌مه بێ هۆ نییه، هه‌روه‌ک ئه‌م ئاڕاستانه بڕوایان به ئازادیی خۆدهربڕێن و دیدگه‌ی جیاواز له خۆیان نییه. له ڕاستییدا، ئه‌و دوو ئاڕاسته‌یه، به‌ده‌رله بانگه‌شه‌کانیان، کار بۆ سیسته‌مێکی نه‌گۆڕ و نادیموکراسیی ده‌که‌ن.
دیاره حیزبه‌کان له ژێر ناوی جیاجیادا خۆیان ئاشنا ده‌که‌ن و هۆکاری ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆ و ناکۆکیی ئایدیۆلۆجیی نێوانیان و درووستبوونی کوتله (ته‌که‌تتول). تهکهتتولاتی حیزبه ئیسلامییه‌کان، بۆ نموونه، ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ تهکهتتولاتی نێو خودی ئیسلام خۆی، که دابه‌ش بووه بۆ چوار مه‌زهه‌بی سه‌ره‌کیی: شیعی، سوننی، ئه‌بازی، و خه‌وارجی. پاشان ئه‌م مه‌زهه‌بانه‌ش، دیسان له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی خۆ، زیاتر به‌ش بوون بۆ ده‌یه‌ها لقی تر. سوننی، بۆ نموونه، به‌ش بوون بۆ لایه‌نه ناکۆکه‌کانی ئه‌هلی حه‌دیس، سه‌له‌فیی، ئه‌شاعیره، ماتریدیی، مهرجیئه، موعتهزل، جه‌همی و سوفیی. لایه‌نه ناکۆکه‌کانی شیعییش بۆ: زیدیی، ئیمامیی، ئیسناعهشهریی، ئسووڵیی، ئیخباریی، شێخیی، ئیسماعیلیی، نزاریی، موستهعلیی، و عه‌له‌ویی. ئه‌م مه‌زهه‌ب و به‌شانه له‌سه‌ر چه‌ندیین خاڵ ناکۆکن بۆیه به‌و شێوه‌یه به‌ش به‌ش بوون. هه‌روه‌ها، به دێژایی مێژوو، تا ئه‌مڕۆ، ململانێ و شه‌ڕی نێخۆ له نێواندا به‌به‌رده‌وامیی هه‌بووه. به‌ڵام سه‌باره‌ت به سوننه‌کان، له ساڵی ١٩٢٨ دا، له قاهیره و به ڕابه‌رایه‌تی حه‌سه‌ن ئه‌لبه‌ننا، به‌ره‌یه‌کی یه‌کگرتوویان پێکهێنا به ناوی ئیخوان. له گه‌ڵ مانه‌وه‌ی جیاوازیی نێوانیاندا، ڕێکه‌وتن له‌سه‌ر پرۆگرامێک که تا ئه‌مڕۆش حیزبه ئیسلامییه، سوننییه‌کان، له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا، په‌ێڕه‌وی ده‌که‌ن. پرۆگرامه‌که‌یان ده‌ڵێ:
١/ ئامانجمان (ئه‌ڵڵا)یه؛ واته کاروکردهمان له پێناو خودای ئیسلامدایه، نه‌ک عه‌بدی مرۆڤ
٢/ قورئان یاسامانه؛ کوشتن، له‌خاچدان، ده‌ستبڕین، قاچبڕین، به‌ردبارانکردن تا مردن، شهلاقدان، و چه‌ندین یاسای قورئانیی تر که خودی موحه‌ممه‌د پیاده‌ی کردوون.
٣/ پێغه‌مبه‌ر پێشه‌وامانه (ددان نان به‌م خاڵه‌دا له دژی شیعه‌کان بوو که پێیان وایه ئیمامی عه‌لی ئه‌و پۆسته‌ی به ویراسیی له موحه‌ممه‌ده‌وه بۆماوه‌ته‌وه)
٤/ جیهاد ڕێگامانه (واتای جیهاد شێوێنراوه له‌لایه‌ن پاکانهکهرهکانهوه، واتای ڕاسته‌قینه‌ی جیهاد، کوشتنی ئه‌وانه‌یه که ئیسلام ڕه‌تده‌که‌نه‌وه)
٥/ مردن له پێناو (ئه‌ڵڵا)دا به‌رزتریین ئیلهاممانه
هه‌روه‌ها پێشیانوایه ئیسلام چاره‌سه‌ره بۆ حوکمڕانیی. نموونه‌ی کوردی به‌ره‌ی ئیخوانی ئیسلامیی، که‌له‌و ماوه‌یه‌ی پێشوودا وتاریان سه‌باره‌ت به ئیسلام چاره‌سه‌ره نووسیبوو، پڕۆفیسۆر دکتۆر عه‌لی قه‌ره‌داغی، و ئه‌مینداری پێشووی یه‌کگرتووی ئیسلامیی، کاک سه‌ڵاحه‌ددین به‌هائه‌ددین، و مامۆستا عه‌لی باپیر بوون.
به‌هه‌مان شێوه، حیزبه چه‌په‌کانیش ده‌یه‌ها مه‌زهه‌ب و مه‌دره‌سه‌یان هه‌یه. نموونه‌ی ئه‌م مه‌زهه‌بانه: سۆسیالیستیی یوتۆپیی، مارکسیزم، ئانارکیزم (ئانهکیزم)، سۆسیال دیموکرات، سۆسیالیستیی لیبهتێیهریهن، و ستالینیزم. به‌م دواییه‌ش، چه‌ند لایه‌نێکی ئه‌مه‌ریکی زاراوه‌ی (ئۆبامیونیزم)یان پێشنیارکرد و پییان وایه سیاسه‌ته‌کانی به‌لای کۆمیونیزمدا، به‌واتای کۆمهڵگهریی، ئه‌شکێته‌وه. دیسان، به‌هه‌مان شێوه‌ی لایه‌نه ئیسلامییه‌کان، ئه‌م مه‌زهه‌بانه‌ش به‌ش به‌ش ئه‌بن بۆ چه‌نده‌ها ئاڕاسته و دیدگه‌ی ناکۆک. مارکسییه‌کان، وه‌ک نموونه، به‌ش ئه‌بن بۆ مارکسیی سه‌له‌فیی، لینینیزم، مارکسیی حه‌دیس، و ماوییه‌کان (ما‌و زهدۆنگ). پێویستناکا باسی لق‌وپۆپی ئه‌وانیش لێره بنووسرێ. مارکسییه سه‌له‌فییه‌کان دوای مردنی کارڵ مارکس درووستبوون (هه‌روه‌ک چۆن دوای مردنی موحه‌ممه‌د، ئیسلام بووبه چوار به‌شه‌وه، له‌وانه عه‌له‌وییه‌کان) که پێیانوایه بیرۆبۆچوونه‌کانی مارکس، وه‌ک خۆی، بخرێته‌گه‌ڕ بۆ دامه‌زراندنی سیسته‌مێکی دیکتاتۆریی، کرێکاریی، به‌ڵام له‌ڕێگه‌ی داڕمانی خۆبه‌خۆی سیسته‌می سه‌رمایه‌دارییه‌وه، نه‌ک شۆڕشی چه‌ك. هه‌روه‌ها پێشیانوایه مارکسیزم زانسته! ناکۆکیی لینینیزم له‌گه‌ڵ ئه‌مه ته‌نها شێوازیی هێنانه‌کایه‌ی ئه‌و سیسته‌مه‌یه، که‌له‌ڕێگه‌ی خوێنڕشتن و زه‌بری چه‌که‌وه‌یه. مارکسییه حه‌دیسه‌کان تێکه‌ڵه‌یه‌کن له مارکسییزم و دیدگه‌ی فه‌لسه‌فیی تر که دواجار بوونه پۆستمۆدێرنه‌کان.
وه‌ک ئیخوانه ئیسلامییه‌کان، له کوردستانیش کۆمه‌ڵێک چه‌پڕه‌و (ماویی، مارکسیی، سۆسیالیستیی، لینینی، هتد) هه‌ستان به کۆکردنه‌وه‌ی ئه‌م مه‌زهه‌بانه و یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانیان دامه‌زراند، به‌سه‌رۆکایه‌تی جه‌لال تاڵه‌بانی. که‌وابێ، یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان، (ئیخوان)ی چه‌په‌کان بوو له کوردستان. به‌ڵام ئه‌مڕۆ یه‌کێتی نیشتمانیی کوردستان له دوا قۆناغی خۆیدایه و بۆته حیزبێکی تاکڕه‌وی، بنه‌ماڵه‌یی. هه‌روه‌ک باسمانکرد، دوا قۆناغی ئه‌م ئاڕاستانه، دیکتاتۆرییه‌تی بنه‌ماڵه‌یه‌کن. بنه‌ماڵه‌ی ئه‌سه‌د و سه‌ددام دوو نموونه‌ی تری دواقۆناغی ئاڕاسته‌ی چه‌پن. حوسنی موباره‌کیش له سیسته‌مێکی دیکتاتۆریی، چه‌پی، حازرهوه هاته سه‌ر حوکم. واته پێویستی به‌وه نه‌بوو له ئه‌لفه‌وه تا نوون ده‌سپێبکاته‌وه. هه‌رچه‌نده یه‌کێتی هێشتا خۆی وه‌ک سۆسیال دیموکرات ئه‌ناسێنێ، به‌ڵام نه سۆسیاله و نه دیموکرات.
بگه‌ڕێینه‌وه بۆ حیزبه‌کانی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی کوردستان. حیزبه‌کانی ئه‌م هه‌رێمه، له ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزیسیۆن، تێکه‌ڵه‌یه‌کن له‌م دوو ئاڕاسته‌یه: یان ئیسلامیی ئیخوانن، یانیش چه‌پی ئیخوانن. هه‌روه‌ک نووسینه‌که‌ی ئیبن که‌ممونا ئیسلام و مارکسیزم، هاوڕێی هه‌میشه‌یی؟ به به‌ڵگه‌وه برایه‌تیی و لێکتێگه‌یشتنی ئه‌م دوو ئاڕاسته‌یه ئه‌سه‌لمێنێت (لینکی بابه‌ته‌که‌ی ئیبن که‌ممونا له خواره‌وه دانراوه)، ئه‌م حیزبانه هه‌موویان کار بۆ سه‌رخستنی یه‌کدی ده‌که‌ن، نه‌ک کار بۆ تاکی کورد. بانگه‌شه و پڕۆپاگه‌نده‌کانیان ته‌نها بۆ چه‌واشه‌کاریی و خۆڵکردنه‌چاوی تاکی کورده و هیچی تر.
کۆمه‌ڵ، یه‌کگرتوو و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی ته‌نها ناکۆکییان له‌سه‌ر شێوازی هاتنه‌سه‌ر حوکمه، ده‌نا ناکۆکییان له‌سه‌ر پرۆگرامه‌که‌ی ساڵی ١٩٢٨ی ئیخوان نییه. گۆڕانی نه‌وشیروان مسته‌فا چه‌پی ماویین (ما‌و زهدۆنگ) و سیسته‌مێکی ئیسلامی‌یان پێباشتره تاوه‌کو لیبراڵیی سه‌رمایه‌داریی. هه‌ربۆیه دۆستی مه‌لا کرێکارن، که ئه‌ویش مارکسییه‌کی سه‌له‌فییه. جیاوازی لایه‌نگرانی (ما‌و زهدۆنگ) و کۆمیونیسته‌کان له‌وه‌دابوو که، هه‌روه‌ک کرێکار له سه‌رده‌می ما‌و زهدۆنگ له وڵاتی چیین بوونی نه‌بوو، شۆڕشێکی مارکسیی، جووتیارییان هه‌ڵگیرساند. له کوردستانیش (بۆچی ته‌نانه‌ت ئه‌مڕۆش کرێکار بوونی هه‌یه تا بێنه سه‌ر حوکم؟!) دیاره نه‌وشیروان موسته‌فا به‌و تهناقوزهی زانییوه و دوای ماوییه‌کان که‌وتووه. تا ئه‌مڕۆش گۆڕان به‌ڕاشکاویی وبه ڕوونی ئاڕاسته‌ی سیاسیی خۆی نه‌خستۆته ڕوو، هه‌روه‌ک کاسترۆ له کوبا، که ته‌نها دوای چه‌ند مانگ، دوای هاتنه‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات، ئاڕاسته‌ی سیاسی خۆی خسته‌روو، پێئه‌چێت گۆڕانیش لاسایی ئه‌وان بکه‌نه‌وه.
پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه، پارتی دیموکراتی کوردستان و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی له کوێی ئه‌م باسه‌ماندا خۆی ئه‌بینێته‌وه؟ پێش وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیاره، دیاره پ‌د‌ک نه پارته، نه دیموکراته، و نه کوردستانییشه. پارتێکی سیاسیی نیه له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ڵسوکه‌وتی پ‌د‌ک جیاناکرێته‌وه له هه‌ڵسوکه‌وتی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی. دیموکرات نیه له‌به‌رئه‌وه‌ی سیفه‌ت و خه‌سڵه‌تی بنه‌ماڵه‌ییه، تا ئایدیۆلۆجیی. کوردستانییش نییه له‌به‌رئه‌وه‌ی، کوردستانییبوون واته به‌رژه‌وه‌ندی کوردستان له‌سه‌روو به‌رژه‌وه‌ندی خۆوه‌یه، به‌ڵام خیانه‌تی ٣١ ی ئاب ئه‌وه‌ی به ئێمه گوت که کوردستان ته‌نها کارتێکه به‌ده‌س بنه‌ماڵه‌ی بارزانییه‌وه و به‌کارهێنانی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان له کاتی پێویستدا. به‌هه‌رحاڵ، بگه‌ڕێینه‌وه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌که.
له سه‌ره‌تادا، پ‌د‌ک کۆمه‌ڵێک چه‌پی سلێمانی دایانمه‌زراند و مه‌لا موسته‌فایان کرده سه‌رۆک و سومبولی ڕزگارییخوازی کوردستان. هۆی سه‌ره‌کی ئه‌و کاره ئه‌وه بوو، چه‌په‌کان ئه‌زموونی شه‌ڕ و کوشتنیان نه‌بوو. دامه‌زراندی بزووتنه‌وه و هه‌ڵگیرساندنی شۆڕشیش پێویستیی به چه‌کدار و پیاوکوژ هه‌بوو. مه‌لا موسته‌فا بارزانیش، پێشتر، به هۆی کاری چه‌ته‌گه‌ریی و ئاژاوه‌نانه‌وه، دوورخرابووه‌وه له ناوچه‌ی بارزان و دواتر هێنرابووه سلێمانی. ڕۆشنبیران پێوسته بپرسن، ئه‌گه‌ر مه‌لا موسته‌فا له‌به‌ر گێره‌شێوێنیی و ئاژاوه‌گێران نه‌بوایه له ناوچه‌ی بارزان، له‌گه‌ڵ هۆز و خێڵه‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه، ده‌بێ بۆچی دوور بخرابایهتهوه بۆ سلێمانی؟! ئه‌گه‌ر له‌به‌ر کوردایه‌تی بوایه، دوورنهدهخرایهوه بۆ شارێکی وه‌ک سلێمانی که هه‌رده‌م سه‌نته‌ری کوردایه‌تیی بووه به درێژایی درووستبوونی. به‌هه‌رحاڵ، مه‌لا موسته‌فا بارزانی له‌وێ ئاشنا بوو به چه‌په‌کانی سلێمانی و دواتر به کوردایه‌تی.
پارتی دیموکراتی کوردستان، چه‌په‌کانی سلێمانی درووستیان کرد و هه‌رئه‌وانیش به‌ڕێوه‌یان برد تا کاتی دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بارزانی له ڕووسیای سۆڤێت. دوای جێگیربوونی ده‌سه‌ڵاتی و دوای سه‌رشۆڕکردنی به‌شێک له چه‌په‌کان، نموونه‌ی وه‌ک مه‌حمود عوسمان، مه‌لا موسته‌فا بارزانی ده‌ستیکرد به پاکتاوکردن و دوورخستنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که مه‌ترسیی بوون بۆسه‌ر ده‌سه‌ڵاتی خۆی. پاشان پ‌د‌ک له پارتێکی چه‌په‌وه چووه دوا قۆناغی خۆیه‌وه و بوو به‌و دامه‌زراوه، خێڵه‌کییه، خوێنمژه‌ی ئه‌مڕۆ. هه‌روه‌ک ینک.
ئه‌گه‌ر سه‌رنجی به‌شه‌کانی تری کوردستانیش بده‌ین، ده‌بینین حیزبه‌کانیان له‌و دوو ئاڕاسته‌یه زیاتر، ئاڕاسته‌ی سێهه‌میان نییه! له باکور، هه‌موو چه‌پن، به‌تایبه‌ت چه‌پی لینینیی. له ڕۆژهه‌ڵات چه‌پ و ئیسلامیین. له ڕۆژئاواش هه‌مان شێوه و ئاڕاسته.
که‌واته، به‌درێژایی مێژووی سیاسی کۆمه‌ڵانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به گشتیی و به‌تایبه‌ت کورد له ناوچه جیاجیاکانی کوردستان، ته‌نها دوو ئاڕاسته‌ی ئێکسپایه‌ر بوونه‌ته حیزب و سیاسه‌ت ده‌که‌ن: ئاڕاسته‌ی ئیسلامیی و ئاڕاسته‌ی چه‌پ. ڕیشه و پرۆگرامی هه‌ردوو ئه‌م ئاڕاستانه‌ش دژبه ئازادییه‌کانی تاکن، به‌تایبه‌ت ئازادییه‌کانی خۆده‌ربڕین. پاش ده‌سه‌ڵاتێکی کورتی هه‌ریه‌ک له‌م ئاڕاستانه، دواقۆناغی حوکمیان به حوکمی بنه‌ماڵه‌یه‌کی دیکتاتۆری درێژه‌خایان کۆتایی دێت. حیزبه کوردییه‌کانی ههرچوارپارچهکه، یان چه‌پن یانیش ئیسلامیی و هیچییان بڕوایان به دیموکراسیی و شێوازی حوکمڕانیی سه‌رده‌م نییه و به‌خشکه‌یی کار بۆ دامه‌زراندنی سیسته‌مێکی دیکتاتۆریی و تاکڕه‌ویی ده‌که‌ن.
هۆکاری هه‌بوونی ئه‌و دوو ئاڕاسته‌یه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌که‌مه نووسینی داهاتووم.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی بابه‌ته‌که‌ی ئیبن که‌ممونا لێره کلیک بکه
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=410c64ae
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست