کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


پارتی و یه‌كێتی چۆن شه‌رم له‌خۆیان ناكه‌نەوە یادی راپه‌رین ده‌كه‌نه‌وه

Thursday, 13/03/2014, 12:00

1881 بینراوە


ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه‌ پارتی ویەکیتی و ئه‌ندامه‌كانیان ، بێ شه‌رمانه‌ باس له‌مه‌زنی و رولیان لە راپه‌رین دەکەن ، لەکاتێکدائه‌مرۆ له‌ده‌م و چاوەوە بۆ ئه‌خلاق و ره‌فتاری سیاسی پارتی و یەکیتی و بەعس به‌ملیم جیاوازیان نەماوه‌.
به‌عس ده‌وله‌تێیكی داگیركه‌ر بوو ، به‌لام بۆ پارتی ویه‌كێتی ئیستا چیان كه‌متره‌ له‌و سیمایه‌ ؟ مه‌گه‌ر ٢٣ سالە وه‌ك به‌عس تالانی ئه‌رز و ئاسمانی كوردستان ناكه‌ن؟ مه‌گه‌ر ئەگەر به‌عس چەند بەریوبەری بەریوبەرایەتیەکیان دەکردە ئەندامەکانیان ، ئەوانە لەفەراشێکەوە بۆ وەزیرێکەوەیان نەکردوتە پیاوەکانیان؟
مه‌گه‌ر ئەشکەنجە و شوێن بزرکردنی گەنجانی کورد لە زیندانه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی وقه‌لاچوالان و ئاكرێ و سه‌ری ره‌ش ، چ جیاوازیەکی لەگەل زیندانەکانی ئەبو غریب وموسل و ئەمنی بەلدە هەیە ؟ مه‌گه‌ر وه‌ك به‌عس خه‌لكیان له‌یه‌ك ئه‌نفال نه‌كرد و ته‌رمه‌كانیش نه‌دایه‌وه‌؟ مه‌گه‌ر وه‌ك به‌عس نوخبه‌یه‌كی سیاسی بریاری كوردستانی به‌ده‌ست نیه‌ (سەدام تكریتی و بنه‌ماله‌ی مه‌لامسته‌فا و تاله‌بانی) كه‌منالێیكی ١٠ سالانیان ، به‌ئاستی مه‌كته‌ب سیاسیه‌ك بریار به‌ده‌سته‌ ؟ مه‌گه‌ر وه‌ك چۆن سه‌دام ده‌وله‌ت و ده‌وله‌تیش ئه‌و بوو ، ٢٣ سالە تاله‌بانی و بارزانیش حاکمی یەکەم و کۆتایی ئەو ولاتە نین ؟ مه‌گه‌ر مەکتەب سیاسیەکانی پارتی ویەکیتی وەک مەجلیسی قیادەی سەورەیان لێ نەهاتوە ؟ مەگەر کادیری ئەو دوو حزبە لەبێ مورالی و هەلویست و گوێرایەلی چ جیاوازیەکیان لەگەل رەفیق حزبیەکان ماوە ؟ مەگەر ناوی دەزگای پاراستن و زانیاری و ئەمن لەترس و توقان هیچ جیاوازیەکی ماوە ؟ مەگەر رەفیق حزبی و کادیرەکانیان لەکۆیلەبوندا ، هیچ جیاوازی و هەلوێستەکیان ماوە ؟ مەگەر چۆن سه‌دام به‌ناوی عروبه‌ت و ئیشتراكیه‌ت به‌سه‌دان هه‌زار كه‌سی بۆ ده‌ستكه‌وتی كه‌سیتی خۆی به‌كوشتدا ، بارزانی و تاله‌بانیش وایان نه‌كرد ؟ مه‌گه‌ر به‌عس سه‌ید ا سالح یوسفی و عه‌بدولوخالق مه‌عروفی تیرۆر كرد ، پارتی ویه‌كێتیش ده‌یان عه‌بدولخالق و سه‌یداسالحی لەدوای راپه‌رینەوە تیرۆر نه‌كرد ؟ . مه‌گه‌ر به‌عس خه‌لكی بەپارە زەلیل دەکرد و ده‌یكرده‌ جاش ، ئه‌م دوو حزبه‌ش واكۆمه‌لگای كورد به‌موچه‌ و پله‌ی ئیداری ولات نه‌كردۆته‌ جاش ؟ مه‌گه‌ر بیروباوه‌ره‌كانی به‌عس (وه‌حده‌و حریه‌ و ئیشتراكیه‌كه‌ی) به‌عس، چ جیاوازیه‌كی له‌گه‌ل سۆسیال دیموكراته‌كه‌ی یه‌كێتی و دیموكرات بونه‌كه‌ی پارتی ماوە؟
مەگەر قەلەم فرۆشەکانی پارتی وبەعس و یەکیتی تێک هەلکێش و یەک ئەخلاق نین ؟ مەگەر هەلبژاردنی پارتی و بەعس هێج سەنگ و قورسایەکی ماوە؟
مەگەر قورسایی و هەیبەتی پەرلەمانە کارتۆنیەکەی پارتی ویەکیتی لەمەجلیس تەشریعی و تەنفیزی زیاترە؟

مه‌گه‌ر وه‌ك به‌عس خه‌لك له‌و ئه‌ورپایه‌شه‌وه‌ له‌به‌ر ترس و توقانی ئه‌وان ناترسێ ؟ تۆ وه‌ره‌ به‌رده‌وام به‌ئيمه‌ ده‌گوترێ ئاگاتان له‌خۆ بێت پرسیار ئه‌وه‌یه‌ خەلک بۆ واده‌ڵيت ؟

مەگەرو دەیان مەگەری تر، بۆیه‌ ئه‌وانه‌ بونه‌ته‌ میراتگری به‌عس ، مافی یادی راپه‌رینیان نیه‌ ، ئه‌وانه‌ ده‌توانن ئه‌و یاده‌ پیرۆز بکەن و بكه‌نه‌وه‌ كه‌دڕێژه‌ به‌مورال و هه‌ناسه‌ی به‌رله‌راپه‌رین ده‌ده‌ن، ئه‌وه‌ توندره‌وی وبێ وژدانی نیه‌ به‌لكو وێیه‌یه‌كه‌ ده‌بێت پارتی ویه‌كێتیه‌كان تێ بگه‌ن، هه‌له‌ نیه‌ گه‌ر بلێین به‌عس له‌پارتی ویه‌كتیش ده‌وله‌تی تر و ره‌فیق حزبیه‌كانیشیان خەلکانی بە یاسا یی و تر ئەوەندە دز نه‌بون

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)