کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


دەستەكانت خۆش كاك ئومێد بڵباس

Tuesday, 28/04/2009, 12:00

1656 بینراوە


لە كاتى بەسەر كردنەوەى كوردستان پۆستى ئازیز بەڕاستى زۆر خۆشحاڵ بووم كاتێك هەواڵى دەست لەكاركێشانەوەى كاكى بڵباسم بینى لە ڕیزى جەلالییە گەندەڵەكان . بۆیە لێرەوە ڕووى دەمم ئەكەمە كاك ئومێد و پێى ئەڵێم بڵباس گیان هەرگیز ئەو شوێنە جێگەى بەڕێزتان و خانەوادە بەشەڕەفەكەتان نەبوو و نازانم چۆن چویت بۆ ئەو جێگەیە و پشتت لە خۆشەویستان و هاوڕێكانى خۆت كرد لە دەڤەرى ڕاپەڕین ؟! بەڕێزم بەڵام بەو كارە پیرۆزەت بەدەست بەردار بوونت لەو هەموو پۆستانەت سەلماندتەوە كە بەڕاستى تۆ هەر كوڕە خۆشەویستەكەى دایكى نشتمانى و خۆشت ئامادە بكەوە كە ئەم جارەش بۆ ڕاپەڕین دژى سیستمى بۆگەنى ئێستا جارێكیتر ببیتەوە پێشەنگ هەر چۆن پێشەنگ بویت لە ڕاپەڕینە مەزنەكەى ئازارى 1991 و چاوەڕوانى زیاتر و زیاترت لێ ئەكەین بڵباس گیان. دڵنیاشت ئەكەین كە بزاڤى گۆڕان چاوەڕێتەو باوەشى گەرمى بۆت واڵایە. داواكاریم لە كوردستان پۆستی ئازیزیش ئەوەیە كە زیاتر گرنگى بەو بابەتە بدات چونكە كاك ئومێد و خانەوادەكەیان بە جەلالى زۆر تۆخ ناسراون و ئەم هەنگاوەش سەرەتایەكى گەورەو دەستپێكێكى گرنگە بۆ لەبەر یەك هەڵوەشانەوەى سیستمى حوكمى جەلالیەكان چونكە كاك ئومێد و بنەماڵەكەیان ڕۆڵیكى كاریگەریان هەیە لە سنورى ژێر دەسەڵاتى جەلالیەكان هەم لەسەر ئاستى عەشائیرى و هەم لەسەر ئاستى خوێندەواران و ڕوناكبیران و ڕۆشنبیر و هونەرمەندانى كوردستان چونكە كاك ئومێد وێڕاى پێگە عەشائیریەكەى خاوەن چەندین بڕوانامەى ئەكادیمییشە .


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)