کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پەیڤێك... بۆ هێلەك پرتەقاڵیەكان (بە گوڵ پێشوازى كران) !!!...

Friday, 24/02/2012, 12:00







(وەك ڕۆژنامەنوس ، بەمەبەستى دیدارى وەزیرێك، پێویستە وەك سەرۆك وەزیران خۆت مەعریفى بكەیت) ڕۆژنامەنوسێك...
ئەگەر ئەم پەیڤە بۆ زۆر شوێن گونجاو لەبار بێت، ئیدى بۆ كوردستان تەواو پێچەوانەیە...
لەكوردستان میدیا دەهۆڵ ژەنێكى (تحت الگلب)ە، بڕوانن دەیان كەسى نیشتمان پەروەر و خۆنەویست چۆن گیانى خۆیان لەسەر دەست و بێ پەروا ڕەخنە و بەدواداچون بۆ پرسە چارەنوسازەكان دەكەن...
وەبیرمانە... چۆن چۆنى میدیا كەوتە وێزەو بەدواداچون بۆ كۆمەڵە قەڵەمێك كە لە ئەوروپاوە ، مەرحەمتیان كردو هاتنەوە بۆ كوردستان ، گوایا بۆ هاوسۆزى و هەمئاهەنگى گەنجانى 17ى شوبات و بەشداربونیان لە گۆڕانكاریەكان، بەئەركى خۆیانى دەزانن...كەوتنە دەف ژەنین!!!...
تەبەنى ئەم بۆچونە لەوەوە هەڵقوڵابوو، ئەمانە فریادڕەسن، ڕوناكبیرى گەورەن، كەڵەنوسەرو ڕۆشنبیرن، ئیدى دەیان ناو نازناویان بەم بەڕێزانە بەخشیوە!!!...
كاتێك ئەمانە هاتنە بوارى عەمەلیەوە، كۆڕوسیمنارەكانى ئەوێ ڕۆژیان سەنگى مەحكى دوو دڵى و قاچێك لێرەو قاچێك لەوێ، كەوتنە تەبەنى كردنى پاساو لەسەر ڕەقەم!!!...
ئیدى هەموو دەزانین ، ئەو برادەرانە تابە ئەمڕۆ بەكوێ گەیشتن لەئاست هەڵوێستەكردن و دیدو بۆچونیان...
ئەوەى جێگەى پێكەنینە بەتایبەتى میدیاى بەناو ئۆپۆزسیۆن(كەمن بەتیرە ئێستا ناو زەدیان دەكەم، چونكە ئەمانە هەرچیەك بن تەنها خەسڵەتى ئۆپۆزسیۆن بونیان نیە، بەڵگەش قسەكانى مەلا بەختیارە كەدەڵێت پێش حەفتەیەك لەیادى 17ى شوبات سەرانى هەرسێ لایەنى ئۆپۆزسیۆنمان ئاگاداركردەوە بۆ ئەنجام نەدانى خۆپیشاندان,,,,,)...
بەڵگەى دووەم بۆ ڕاستى قسەكانى مەلا بەختیار ، بەیانامەى 16/2/2012 ئۆپۆزسیۆنە كاتێك جەخت لە بەشدارى نەكردن و ناسكى بارودۆخى هەرێم و عێراق و ناوچەكە بەهەند وەردەگرن، جۆرێك لە دڵنیاكردنەوە دەبەخشنە دەسەڵات(كەمن ئێستا ئەم دەسەڵاتە بە قەبیلە ناو زەد دەكەم، بەبەڵگەى گەڕانەوەى هەموو پرسەكان بۆ مەكتەب سیاسى و مەكتە سیاسیش بۆ سەركردەو بنەماڵەو دواجاریش ئیتفاقیەى هەردوو حیزبى بەناوستراتیژى)!!!....
لەهەموى خەنى تر، لەگەرمەى یادى ڕوداوەكانى 17ى شوبات و ڕۆژانى دوایى، ئەم هەمكە نوسەرو قەڵەم بەدەستەى نێو هەرێم بەتەواوى ئاست و قورسایى پێگەى كۆمەڵایەتى هەریەكەیان بەجۆرێك ئازایانە تەعبیرمان لە ڕاى گشتى كرد، بوێرانەو زۆر لە خۆبوردوانە، هەریەك لەڕێگەو پێگەى خۆیەوە.
ئیدى مایەى پێكەنینە كەسێك لە پەیجى خۆیەوە ، بێ ئەوەى نوسین و دیدى ئاراستەى ئەم گەلە میدیایە كردبێ، ئەمان دێن و دەڵێن ، ڕووناكبیرى گەورەى نەتەوەكەمان، كەڵە ڕۆشنبیرى نەتەوەكەمان دەربارەى 17ى شوبات لە پەیجى خۆیەوە وتى,,,,,,,,
سەیرى ئەم قەبەكردن و زلكردنەى میدیاى كوردى بەتایبەت میدیاى ئۆپۆزسیۆن چۆن سڕینەوەى هەموو دیدو بۆچونە نێوخۆكانى كوردستان دەكات، میزاجى كوردەواریمان وەك هەڵوێستەكانیان تێك و پێك دەشكێنن!!...
مایەى خەنین و گاڵتەجاڕییە بە میدیاو مێژوى ڕۆژنامەگەرى كوردى لەشكرێكى (7000) ئەندامى لە ژێر ناوى پیشەگەرى و سەندیكایەكدا كاربكەن و خۆیان بە مانیفێستى شەرەفى ڕۆژنامەگەرى جیهانیەوە ببەستنەوە، دەستەیەك لەم میدیاكارو ڕۆژنامەنوسانە بێن و بەتایتڵێكى گەورە بنوسن(سوكایەتى كردن بە ڕۆژنامەنوسان ڕاگرن!) ڕووى پێشنیارو داواكەیان بۆ كۆمەڵێك جیهاتى ڕەسمى نێوخۆى هەرێمى كوردستان و هەندێك جیهاتى نێودەوڵەتى ناڕەسمى دەكەن، تا ئێرە ئاساییە..
ئەوەى ئاساییى نیە، ئەم بەناو میدیا كارو ڕۆژنامەنوسانە خۆیان بچوك دەكەنەوە و بە ترس و دڵە لەرزەوە دەچنە بەردەم بارەگاى لایەنێكى سیاسى ، گردبونەوە لەتەك گوایا ئەمان ئیدارەى ئەم دەڤەرەیان كۆنترۆڵە، لەسەرمێزى مدەوەرى ئەو لایەنە خڕدەبنەوەو وەعدو وعودیان ئاراستەدەكرێ پێشنیارو دیدیان دەخرێتە بەرنامەى كۆبونەوەى مەكتەب سیاسى ئەولایەنەو گرەنتى وەڵامدانەوەى (بەرگ پۆشە نارنجیەكان كە بەسەرى سیو دوو تەقڵى هێشتا ساڕێژنەبوو، دەیان داواى هەڵتۆقیوى جۆر بەجۆرو، هێشتا هاڵاوى شەق و زلەكانى 17ى شوباتى ئەمساڵ دار بەدەست و بۆرى لە دەستەكانى ئێستاى كەنارى شار كە 60%ى كشاونەتەوەو 30%ى دوێنێ ڕۆشتەنەوە بۆ كوێ؟!!!، دانە جیڕەى بە هەندێك لەوانە هێناوەو كەچى زۆر بێ شەرمانە دەڵێت(بەگوڵ پێشوازى كراین)!!!...
جا پەیامەكە زۆر ئاشكرایە بۆ هەموو عێراقچیەكانى ماوەیەك لەمەو بەر كە واژۆى یەكپارچەییان بۆ خاكى عێراق كرد...
ئەمڕۆش بە كەڵە ڕۆشنبیرو ، ڕووناكبیرى گەورەو ... مۆدێلات و مەفاهیمى موزایەدەى ڕەنگاو ڕەنگەوە بە خەڵكى دەفرۆشنەوە.
پێدەچێ دروستبونى ستراتیژیەتى بونیاتنانى دەوڵەتى كوردى هەر لەسەر دەستى ئەمانە بخرێتەبەر باس و لێكۆڵینەوە!!!...
لە زانستى سیاسیدا ، سێگۆشەى پاراستنى بەرژەوەندى گشتى و چاكەى گشتى ، پێكهاتەكەى بریتین لە ڕاى گشتى و شەقام، میدیاو ڕۆژنامەگەرى خاوەن هەڵوێست، ئۆپۆزسیۆنێك بنەماكانى چاودێرى و حوكمەتى سێبەرى هەبێت.
مەخابن لە كوردستان بەعەمەلى دەركەوتوە... هەم ئۆپۆزسیۆن، هەم میدیاو پیاوەكانى لە دەرەوەى ئەو سێگۆشەیە كار دەكەن.
ئیدى چاوەڕێى وەرچەرخان و گۆڕنكارى گەورەترین لە ئاست پێگەى ئەو دووپێگە كۆمەڵایەتیە سیاسیەى نێو كۆمەڵگە تا شان بەشانى ڕاى گشتى بتوانن لە ئاست جەدەلى ئایندەى نەتەوەكەیان بن!!!...
ئەو سەرۆك وەیزرەبن لەبەردەم وەزیردا ڕووبەڕووببنەوە، بەهێلەكى پرتەقاڵى و بەگوڵى ژاكاو خۆڵ مەكەنە چاوى میللەت و هاوپیشەكانى خۆتان!!!....

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە