کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌ لایه‌ن دادگای سلێمانییه‌وه‌ فه‌رمانی گرتنی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ شێخ جه‌عفه‌ر ده‌رده‌چێت

Monday, 13/07/2009, 12:00


شه‌وی ڕابردوو 12 07 2009 شێخ جه‌عفه‌ری به‌ناو وه‌زیری پێشمه‌رگه‌، به‌ سه‌رخۆشی له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک له‌ سه‌رسه‌رییه‌ چه‌کداره‌کانی هاوتای خۆیدا، به‌ناو شاری سلێمانیدا ده‌سووڕێنه‌وه‌، ده‌چنه‌ گه‌ڕه‌کی تووی مه‌لیک به‌ سه‌رخۆشی ته‌قه‌ له‌ خه‌ڵکی ده‌که‌ن په‌لاماریان ئه‌ده‌ن، به‌تایبه‌تیی ئه‌وانه‌ی دروشمی لیستیی گۆڕانیان پێیه‌، یه‌کێک له‌وانه‌ ئۆتۆمیلێک، که‌ ژن و مێرد و منداڵێکی له‌ ناودا ده‌بێت، ته‌قه‌ له‌ویش ده‌که‌ن، جامی ئۆتۆمبیله‌که‌یان ده‌شکینن، دوای ئه‌وه‌ خه‌ڵکی ئاگاداری ته‌له‌فیزیۆنی (KNN) ده‌که‌نه‌وه‌، ئه‌وانیش به‌ ده‌نگ ڕووداوه‌که‌وه‌ ده‌چن، به‌ڵام چه‌کداره‌ سه‌رخۆشه‌کانی شێخ جه‌عفه‌ر‌، که‌ زیاد له‌ بیست که‌س ده‌بن، په‌لاماری تیمه‌که‌ ئه‌ده‌ن، ئاسۆی‌ جه‌مال موختار یه‌كێك له‌ ئه‌ندامانی‌ تیمه‌كه‌ ده‌بێت، به‌ ده‌مانچه‌ی کاره‌بایی  ته‌قه‌ی لێده‌که‌ن، غاز ده‌که‌ن به گیان و‌ قورگییدا، دوای ئه‌وه‌ به‌ شه‌ق و قۆناغه‌ تفه‌نگ سه‌ر و ده‌موچاو و  گیانی ده‌شکێنن. ته‌له‌فونه‌ ده‌ستێکه‌ی ده‌شکێنن و کاسێتی ناو کامیراکه‌شی ده‌به‌ن.
ئه‌مڕۆ 13 07 2009 له‌ لایه‌ن دادگای سلێمانییه‌وه‌ حاکم سیروان ئه‌حمه‌د ساڵح به‌ سێ تۆمه‌ت، یه‌کێکیان به‌ پێی بڕگه‌ی 229 له‌ یاسای عێراقی، که‌ ده‌ست درێژی کردنه‌ بۆ سه‌ر فه‌رمانبه‌ر له‌ کاتی به‌جێهێنانی فه‌رمانه‌که‌یدا، بڕیاری گرتنی شێخ جه‌عفه‌ر ده‌رده‌کات له‌وانه‌ی ده‌ستدرێژیان کردوونه‌ته‌ سه‌ر:‌ ئاسۆی جه‌مال موختار و ئه‌فسه‌رێکی پۆلیس به‌ ناوی داستان ئه‌حمه‌د غه‌فور  له‌گه‌ل کۆمه‌ڵێک هاوڵاتیانی تر..
هه‌رچه‌نده‌ ئاراس به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی سلێمانی بۆ خۆی ده‌چێت فه‌رمانی دادگا به‌ شێخ جه‌عفه‌ر ڕاده‌گه‌یه‌نێت،  به‌ جنێودان و سووکایه‌تیی پێکردن ده‌یکاته‌ ده‌رێ، به‌ڵام پاش ئه‌مه‌ شێخ جه‌عفه‌ر، داوا له‌ د. به‌رهه‌م ساڵح ده‌کات، بچێت بۆ تکا و ڕجاکردن و داوا له‌و ئه‌فسه‌ره‌ی پۆلیس بکات، تا په‌شیمان بێته‌وه‌ و لێی خۆش بێت، ئه‌فسه‌ره‌که‌س، ده‌ڵێ: به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک لێی خۆش نابم، ئه‌گه‌ر یاسا هه‌یه‌ با له‌ ڕێگای یاساوه‌ لێپێچینه‌وه‌ له‌و ده‌ستدرێژییه‌ی شێخ جه‌عفه‌ر بکرێت.
دیاره‌ نه‌ پۆلیس و نه‌ بڕیاری دادگا ناتوانێت فه‌رمانی دادگا به‌جێبهێنن، له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م به‌رپرسانه‌ له‌ سه‌رو یاساوه‌ن  و فه‌رمانه‌که‌ی دادگا جێ ناهێنرێت، به‌ڵام زۆر له‌و هاوڵاتیانه‌ی له‌ شوێنی رووداوه‌که‌ بوون،‌ به‌ تووره‌ییه‌وه‌ ده‌ڵێن: ئه‌م بڕیاره‌ کارێکی باشه‌، هه‌ر هیچ نه‌بێ، که‌سایه‌تیی ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی شێخ جه‌عفه‌ر ده‌سه‌لمێنێت، که‌ به‌ڕاستیی وه‌زیر نییه‌، به‌ڵکو هه‌رزه‌کارێکی موراهیقه‌، پێشمه‌رگه‌ش نه‌بووه‌ و نییه‌، به‌ڵکو ڕه‌فتاره‌کانی شه‌لاتییانه‌یه‌، ئه‌و تاقمه‌ی له‌گه‌ڵیشی بوون پێشمه‌رگه‌ و که‌سانی یاساپارێز نین، تا پارێزگای له‌ ئاسایش و هێمنی شار بکه‌ن، به‌ڵکو که‌سانی چه‌وره‌ن هه‌روه‌ک چه‌کداره‌کانی نێو فلیمی عه‌سابه‌کانی ته‌کساس ده‌هاتنه‌ به‌رچاو، ده‌رچوونی ئه‌و فه‌رمانه‌ش‌، هه‌رچه‌نده‌ جێبه‌جێ ناکرێت، ته‌نها ئه‌و باشییه‌ی تێدایه‌ که‌ ک‌ه‌سایه‌تیی ڕاسته‌قینه‌ی شێخ جه‌عفه‌ر ده‌خاته‌ ژێر پرسیاره‌وه‌‌.
بۆ وه‌بیرهێنانه‌وه‌، با لاپه‌ره‌یه‌ک له‌ سه‌ر مێژووی شێخ جه‌عفه‌ر هه‌ڵبده‌ینه‌وه‌، که‌ زۆر که‌س پێی وایه‌ پێشمه‌رگه‌یه‌کی ماندوونه‌ناس بووه‌، که‌وش و کڵاشی له‌ شاخ دڕیوه‌، لێ ترسنۆکترین که‌س بووه‌،‌ به‌ شایه‌تیی زۆر له‌و پێشمه‌رگانه‌ی ده‌یناسن، له‌ هه‌موو شه‌ڕێکدا خۆی دزیوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مانی ناردۆته‌ ڕێزی پێشه‌وه‌ و به‌ کوشتی داون، له‌م لاشه‌وه‌ سه‌روه‌رییه‌که‌یانی بۆ خۆی تۆمارکردووه‌، ئه‌م کابرایه‌ زۆر شتی خراپی له‌ سه‌رده‌می شاخدا کردووه‌، ته‌نها خه‌ریکی داوێنپیسیی و به‌دڕه‌وشتیی بووه‌، پێشمه‌رگه‌یه‌ک ده‌گێڕێته‌وه‌، ده‌ڵێت:  له‌ ناوچه‌ی قه‌ره‌داغ، ته‌ماع ده‌کاته‌ ژنێکی مێردار، هه‌موو جارێک، که‌ ده‌چیته‌ دێکه‌وه‌، هه‌ر جاره‌ بیانوویه‌ک بۆ کابرای مێرده‌ ده‌دۆزێته‌وه‌ و به‌ ناوی یارمه‌تییدانی پێشمه‌رگه‌وه‌ ده‌ینێرێت بۆ شوێنێک، تا راسپارده‌یه‌ک بگه‌یه‌نێت له‌ ماڵه‌وه‌ دوور‌ی ده‌خاته‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ له‌ لای ژنه‌که‌ به‌ ته‌نها ده‌مێنێته‌وه‌، به‌زۆر ده‌ستدرێژی ده‌کاته‌ سه‌ری‌، جارێک که‌ خه‌ریکی ئه‌و کاره‌ ده‌بێت، مێرده‌که‌ی له‌ نیوه‌ی ڕێگا شتێکی بیر ده‌که‌وێته‌وه‌، ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌، هه‌ردووکیان به‌ سه‌ر ئه‌و کاره‌وه‌ ده‌بینێت، زۆر پێی تێکده‌چێت، خه‌ریکه‌ ده‌م هه‌ڵبهێنێته‌وه‌ قسه‌ به‌ ژنه‌که‌ی بڵێ، شێخ جه‌عفه‌ریش به‌ ده‌م شه‌رواڵ هه‌ڵکێشانه‌وه‌ ده‌چێته‌ لایه‌وه‌ پێی ده‌ڵێت، ووس ... ئه‌گه‌ر ده‌نگ بکه‌ی ده‌تکوژم، ئه‌گه‌ر ته‌ڵاقیشی بده‌ی هه‌ر ده‌تکوژم.
شێخ جه‌عفه‌ر بێجگه‌ له‌ دواێنپیسی، گومانی په‌یوه‌ندیی به‌ به‌عس و بوونی فایلیشی لێده‌کرێ، مه‌حمودی مه‌لا عیزه‌ت له‌ کتێبه‌که‌یدا به‌ ناوی (کاروانی بێ کۆتایی) ئه‌و نهێنییه‌ ئاشکرا ده‌کات، ده‌ڵێت‌ له‌ ساڵی 1981 له‌گه‌رمه‌ی ئه‌وه‌دا ڕژێمی به‌عس خه‌ڵکی ده‌گرت و سه‌رنگومی ده‌کردن، دوو برای شێخ جه‌عفه‌ر، یه‌کێکیان به‌ ناوی شێخ دلێر له‌ هه‌یئه‌ی که‌رکوک ده‌گیرێن، به‌ بێ دادگاییکردن به‌ره‌ڵاده‌کرێن و لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ناکرێت، ئه‌مه‌ له‌ کاتێکدا بوو، که‌سانی بێتاوانیش، هیچیان نه‌کردبوو، بۆ ژووره‌ تاریکه‌کان و په‌تیی سێداره‌ ره‌وانه‌ ده‌کران، که‌چی که‌سوکاری به‌رپرسه‌کان له‌ هه‌موو شتێک قوتار ده‌بوون و به‌ره‌ڵا ده‌کران، ئه‌مه‌ به‌ڵگه‌یه‌ که‌ زۆربه‌ی به‌رپرس و سه‌رکرده‌کان، له‌ ژێره‌وه‌ په‌یوه‌ندییان هه‌بووه‌، هیچ کات زیان له‌ په‌زیان نه‌که‌وتووه‌. بێ مه‌ڵامه‌ت نییه‌، که‌سێکی ناپاکی وه‌ک شێخ جه‌عفه‌ر له‌شه‌ڕی ناوخۆدا ئه‌و هه‌موو کورده‌ی به‌ کوشت دا و دژی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی خه‌ڵکی هانده‌دا، که‌چی ئه‌مڕۆ پرۆپاگه‌نده‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی مه‌سعود بارزانی ده‌کات، ده‌ڵێ: د. که‌مال میراوده‌لی له‌ ئاستی کاک مه‌سعوددا نییه‌ تا خۆی کاندید بکات، کاک مه‌سعود بارزانی سه‌رکرده‌یه‌کی تێکۆشه‌ره‌.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە