کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كه‌رتى په‌روه‌رده‌ وێران بوو تكایه‌ ............

Friday, 23/10/2009, 12:00


نازانم تاكه‌ى نه‌وى هه‌ژارى ئه‌م گه‌له‌ قوتابخانه‌كانیان بۆ ده‌كه‌نه‌ كێڵگه‌ى تاقى كردنه‌وه‌ (حقلى تجارب) .
لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتى پێشووى گۆڕ به‌گۆڕ تا دواساته‌كانى ته‌مه‌نیان به‌رده‌وام له‌ تێكدانى هزرى نه‌وه‌ى كوردیدا بوون .ئێستا حیزبى كوردى به‌ هزره‌ كاڵ فامه‌كانیان یه‌ك له‌ دواى یه‌ك و به‌ هزرى نوستوه‌ وه‌ سیستم به‌ سیستم ده‌گۆرێ و به‌ بێ ئه‌وه‌ى بتوانرێ هێنده‌ى نوكه‌ ده‌رزییه‌ك خزمه‌تى به‌ره‌و پیش چوونى ئه‌م كایه‌ هه‌ستیاره‌ بكه‌ن .
سه‌یر له‌وه‌دایه‌ مناڵى به‌ر پرس و پاره‌دار ئه‌م سیستمه‌ نایگرێته‌وه‌ وه‌ باكیان نیه‌ مناڵانى ئه‌م هه‌رێمه‌ چۆن فێر ده‌بێت چونكه‌ قوتابخانه‌ى نمونه‌یى و ئینگلیزى و فه‌ره‌نسى به‌ باڵاى ئه‌وان بڕاوه‌ هه‌ر له‌وان دێت ، جا مناڵى فه‌قیر و هه‌ژار و كه‌م ده‌رامه‌ت چى به‌سه‌ر دێت به‌جه‌هه‌نم چونكه‌ ئه‌وان هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ى له‌ئه‌زه‌له‌وه‌ خوا پێدراو بن به‌ زه‌برى پاره‌ مناڵ و نه‌وه‌كانیان له‌ ده‌ره‌ه‌وه‌ى وڵات قوتابخانه‌ نمونه‌ى یه‌كانى جیهاندا په‌روه‌رده‌ ده‌كه‌ن . له‌كاتێكدا منداڵى هه‌ژار و منداڵى شه‌هید و خوشك وبراى شه‌هید و ئه‌نفال له‌ناو ئه‌م كه‌رته‌ بێ ناونیشانه‌دا كه‌ كه‌س نازانێ چ سیستمێكه‌ و هه‌لقوڵاوى چ‌ بیر و بۆچونى چ كاڵفامێكه‌ ‌ .
سه‌رنجتان بۆ لاى هه‌ندێك شت ڕائه‌كێشم ئه‌م هه‌رێمه‌ى ئێمه‌ هه‌رساڵه‌ى جۆره‌ په‌یڕه‌وێك له‌سه‌رقوتابى پیاده‌ ده‌كرێت و سه‌ر لێشواندنێك له‌م كه‌رته‌ دا بڵاو بۆته‌وه‌ كار گه‌شتۆته‌ ئه‌وه‌ى هه‌ر قۆناغه‌ى شێوه‌ فێركردنیان جیاوازه‌ بۆ نموونه‌ له‌ یۆلى ( یه‌ك و دووى بنه‌ڕه‌تى) پیته‌ ئینگلیزیه‌كان به‌ده‌نگ فێریان ده‌كه‌ن بۆ نمونه‌ (B) ده‌وترێت (ب) پاشان له‌ پۆلى سێ دا به‌ زۆر ده‌بێت ( B ) به‌ (بى) بیخویننه‌وه‌ ئیتر مناڵى به‌سزته‌زمان نازانن به‌ كامیان شهاده‌ت بێنن ، ده‌نگۆى ئه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ وانه‌ى زمانى عه‌ره‌بى پۆلى چوارى بنه‌ڕه‌تى ده‌بێته‌ عه‌ره‌بى لبنانى ؟؟؟؟؟؟ وادیاره‌ وه‌زیره‌كانى ئێمه‌ یه‌ك سیستم ئه‌زانن ئه‌ویش تاقى كردنه‌وه‌ باشترین به‌ڵگه‌یه‌ ..
ئه‌مساڵ قوتابى چۆن وانه‌ى خوێند و چۆن تاقى كردنه‌وه‌ى ئه‌نجام دا : باباسى منداڵى (7 تا 12) ساڵ بكه‌ین كه‌ له‌وڵاتان هه‌موو ژیانى به‌ یارى چونه‌ ناو پاركه‌كانه‌وه‌ به‌سه‌ر ده‌بات به‌ڵام له‌م هه‌رێمه‌ هه‌موو ژیانى له‌ ناو پۆله‌كاندا له‌گه‌ڵ ئه‌و مامۆستا توڕه‌ و بێزاره‌ى كه‌ گیرۆده‌ى ده‌ستى ئه‌م سیستمه‌ جۆر به‌جۆرانه‌ى ناچاریان ده‌كات له‌سه‌ر په‌یڕه‌و كردنى ئه‌م سیستمه‌ كه‌ ڕۆژ به‌ ڕۆژ گۆڕانى به‌سه‌ردا دێ به‌ بێ هیچ بنه‌مایه‌ك .
مامۆستاى به‌سته‌زمان ناتوانن له‌ده‌ره‌وه‌ى ئه‌م په‌یڕه‌وانه‌ یه‌ك زانیارى خۆى به‌ قوتابیان بڵێ بۆ زاخاوى مێشك ! بۆچى ناتوانێ؟
با وه‌ڵام بده‌ینه‌وه‌ چونكه‌ ئه‌و په‌یڕه‌وه‌ لاق و پا شكاوه‌ هێنده‌ زۆره‌ بۆى ته‌واو ناكرێت ، گه‌ر ته‌واوى نه‌كات به‌رپرسیارێتى ئه‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆ به‌مه‌ش مامۆستا تواناى نیه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ى په‌یڕه‌و هیچ جۆره‌ زانیارییه‌ك زیاد بكات .
ئه‌م په‌یڕه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ زۆرى دا هه‌موو ڕۆژ تاقى كردنه‌وه‌ى قوتابى هێنده‌ گران كردووه‌ له‌سه‌ر شانى قوتابى و مامۆستا كه‌ واى لێهاتووه‌ هێنده‌ى مامۆستا و قوتابى سه‌رقاڵ ده‌كه‌ن به‌ تاقیكردنه‌وه‌ شه‌ل و پا شكاوه‌كان ‌ هێنده‌سه‌رقاڵیان ناكه‌ن به‌ فێر بوونى زانیارى به‌سوده‌ ‌ .
پاشان با بێنه‌ سه‌ر باسى تاقى كردنه‌وه‌كان خولى دووه‌م چۆن ده‌بێت ! گه‌ر قوتابیه‌ك له‌وانه‌یه‌كدا له‌ وه‌رزى یه‌كه‌م و دووه‌م دا سه‌كه‌وتوو نه‌بوو ده‌بێت له‌ یه‌ك ڕۆژدا كه‌ دیارى كراوه‌ بۆ تاقى كردنه‌وه‌ى ئه‌و وانه‌یه‌ ده‌بێت به‌ دوو چه‌شن پرسیارى جیا له‌ دوو ده‌فته‌رى جیادا وه‌ڵام بداته‌وه‌ یه‌كێك له‌ پرسیاره‌كان پرسیارى وه‌رزى یه‌كه‌مه‌ و ئه‌و به‌جیا له‌ ده‌فته‌رێكدا وه‌ڵام ده‌رێته‌وه‌ كه‌ پێك هاتووه‌ له‌ (5) پرسیاریان زیاتر وه‌ پرسیار وه‌رزى دووه‌م‌ به‌هه‌مان شێوه‌ له‌ ده‌فته‌رێكى جیادا (5) پرسیارى تر وه‌ڵام بداته‌وه‌ سه‌ره‌ڕاى ئه‌م هه‌موو خورشید و خاوه‌ره‌ پاشان گه‌ر له‌ تاقى كردنه‌وه‌ نیشتمانیه‌كه‌دا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو ده‌بێت كۆمه‌ڵێك پرسیارى ئه‌ویش وه‌ڵام بداته‌وه‌ ! ئه‌مه‌ ئه‌مه‌ حیكایه‌تى مێش ناچێت؟
پێشمان ئه‌لێن ئه‌مه‌ سیستمى سویده‌ !
ئه‌مه‌ سیستمى ئه‌فغانستانه‌ به‌لاق و پێ شكاوى یان سوید ؟
كه‌ زانراوه‌ ئه‌م په‌یڕه‌وه‌ له‌ زانكۆ و په‌یمانگاكاندا په‌یڕه‌و ده‌كرێت ، ئه‌وه‌تا قوتابیانى زانكۆكان و په‌یمانگاكان دواى (عبور) ده‌كه‌ن ، گه‌ر ئه‌وان ئه‌م په‌یڕه‌وه‌یان لا گرانه‌ به‌ جۆرێك له‌ جۆره‌كان ‌ قوتابى په‌یمانگاو زانكۆكاتن تیادا سه‌ركه‌وتوو نابن جا چ جا منداڵى هه‌ناسه‌ ساردى ته‌مه‌ن (7 تا 12) ساڵى ئه‌م هه‌رێمه‌ .
له‌ هه‌مووى سه‌یر تر ئه‌م سیستمه‌ى ئێستا ده‌ڵێت ده‌بێت قوتابخانه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان بكرێنه‌ بنه‌ڕه‌تى واته‌ له‌ پۆلى (1 تا 9) ى تێدا بكرێته‌وه‌ واته‌ له‌یه‌كى سه‌ره‌تایى تا سێى ناوه‌ندى به‌ڵام به‌زۆر مامۆستاى سه‌ره‌تایى ده‌رسى ناوه‌ندیه‌كه‌ ده‌بێت بڵێته‌وه‌ لێردا كێشه‌ نیه‌ مامۆستاكه‌ هه‌ڵگرى دبلۆمه‌ یاخود به‌كالۆریۆس به‌ڵام كێشه‌یه‌ به‌ڕێوه‌به‌رێكى ئیدارى ده‌بێت هه‌ڵگرى بڕوانامه‌ى بكالۆریۆس بێت گه‌ر هه‌ڵگرى بڕوانامه‌ى دبلۆ بێت لا ده‌برێت ، كه‌ كارى به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ هیچ په‌یوه‌ندى به‌ وانه‌ وتنه‌وه‌ وه‌ نیه‌ جگه‌ له‌ ڕێكخستنى كاره‌ ئیدارییه‌كان . به‌ڵام ئێمه‌ ئه‌زانین به‌رێوه‌به‌ر گه‌ر كارامه‌ بێت په‌یوه‌ندى به‌ بڕوانامه‌وه‌ نیه‌ .
ئه‌مه‌ و چه‌ندینى تریش له‌ نائه‌كادیمى ئه‌م كه‌رته‌ به‌ حساب په‌روه‌رده‌یى یه‌ .
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە