هەلبژاردنی پەرلەمان لەنێوان بایکۆت و ئامرازەک بۆ پاشەکشە بەدەسەلات
Friday, 06/09/2013, 12:00
1686 بینراوە
٢١/٠٩ هەلبژاردنێکی نوێی پەرلەمانی کوردستان ساز دەکرێ ، ئەم هەلبژاردنەش وەک هەلبژاردنی ٢٥/٠٧ تایبەتمەندی خۆی هەیە ، بۆیە هەندێ سەرنج دەدەم
ئایا بایکۆت لەم قۆناخەدا باشە؟
زۆرمان هەست دەکەین . پارتی ویەکیتی لەڕۆژگاری ئەمرۆ و بەوهاوکێشە سیاسیەی ئەمرۆی کوردستان و ناوچەکە بەدەنگدان کورسیەکانیان پێ چول ناکرێ ، ئەگەر ئۆپزسیون سێ بەشی کورسیەکانیش ببا تەوە . چونکە ئەم دەسەڵاتە هەزمی دۆران ناکات و کێشەی گەورە دەنێتەوە . بەلام پاشەکشە پێکردنێکی تری وەک ٢٥/ ٧ گرنگە ، کەتوانی زارەوەی ٢ پارتە گەورەکەی کوردستان . لەفەرهەنگی سیاسی باشور بسرێتەوە ، هاوکات هوشیاری سیاسی و ترس شکاندنی ئیرهابیان کەم بکاتەوە ، بێ گومان ئەم جارەش پاشەکشەی گەورەی تریان پێ دەکرێ ، بەتایبەتی کە خەلک زیاتر ترسی شکاوە ، وە تاوان و ناپاکیەکی ئەو دوو بنەمالەیە ، لە ٤ سالی رابردودا زۆر بەبەرفراوانی کاری نێو تۆڕی میدیای ئازا د لەسەر کرا ، دەمامکی سیاسی و کەسێتیانی زیاتر داماڵی ، بۆیە سەرباری ساختەکاری و دەنگدانی مردوو ، پاشەکشە یەکی تر دەکەن
بایکۆت بە وشێوەیەی ئیستا چارەسەر نیە
ڕیژەی ئەوانەی بایکۆتی ئەو هەلبژاردنەیان کردوە کەمە و خۆی لە ٢ خەتی ئاشکرا بینیوەتەوە (مەلا کرێکار و کۆمنستی کارگەری ) وە قسە و باس لەنێو هەندێ خوێنەر و نوسەران کراوە کەبایکۆت بکرێ بەتایبەتی کەدەسەلات
1. ساختەکاری دەکات ٢، دەسەلات جێناهێلێ ،٣/ ١٥ کورسی ناوی مردو و دوبارە بۆ پارتی لەئیستادا لەگیرفانیتی
لەدنیای سیاسەتدا ، بایکۆت ئەوکاتە کاریگەری هەبوە ، کەپانتایەکی بەرفراوان لەپارت و رێکخراوەکان بەیەکەوە بریاری لەسەر دەدات . بەڵام رێژەیەکی کەم بایکۆتی هەلبژاردن بکات سەرکەوتو نابێت ودەسەلاتیش سودی لێ دەبینێ ، چونکە لەجەماوەری ئەو ناروات. هاوکات ئەگەر ئەلتەرناتیڤێکی کاریگەرتر لەهەلبژاردن ئامادەساز نە بێ ، ، بەداخەوە ئەوانەی خۆمان پێ رەخنەگری ئەو دەسەلاتەیە لەپارتەوە بۆ نوسەرو چالاکوانەکان ، کاری جدی ناکەین ، زۆرینەی هات و هاوار و پێشنیازە
سودەکانی هەلبژاردن
دەکرێ هەلبژاردن وەک پرۆسەیەک لە ململانێی لەگەل دەسەلات، وەک تاکتیک بە ئامانجی هەنگاو نان بۆ ستراتیژ (گۆرینی دەسەلات) سودی لێ ببینرێ. بەتایبەتی ئەگەر کەش و هەوایەکی ئارام و دیموکرات بونی هەبێ بەهۆی ئەو هاوکێشە سیاسیانەی ئیستا لەکەکوردستان هەیە ، لەبونی ئۆپزسیۆن ، هاوکێشەی ناوچەیی و جیهان ، میدیای ئازاد ، هوشیاری زیاتری تاکی کورد ، دەسەلاتی پارتی ویەکیتی ناتوانن نەک وەک ٩٠کانی سەدەی رابردو ،بەڵکو وەک ٢٥ /٠٧یش رەفتاری ئیرهابی و نان برین پەیرەو بکەن . بەلام ئەگەر بشیکەن ،کاردانەوەکانیش جیاوازتر دەبێت . بۆیە دەکرێ هەلبژاردن وەک هەنگاو و بەردەبازێکی تر، بەئامانجی لاوازکردنی دەسەڵات بۆ گۆرینی ریشەیی وهەلمالینی دەمامکەکانیان لابدرێ و تاوان و ناپاکیەکان بخرێتە روو ، تا خەلک پەیامەکەی وەک شیوەیەک لەپرۆتستۆکردن بنوێنێ
یەکێتی نیشتمانی کوردستان
لەمیژودا ،ئەوەی یەکیتی دروست و گەشە پێدا ، بیروباوەرێکی نوێی شۆرشگیرانە ،لەسەر دەستی خەلکانێکی ڕٶشنبیر و خوێندکاران بەپلەی یەک بوو ، بەلام ئەو دینەمۆ سیاسیە ئەواچەندین سالە نماوە ، بۆیە یەکیتی لە پلەیەکەوە وابەرەو پلە سێ هەنگاو دەنێ ، گەورەترین بەرپرسیش لەو پاشەکشێیە ، عاشق بونی تالەبانی بوو بۆ کورسیەکەی سەرۆک کۆمار . کەلەپێناویدارێکەوتنی ستراتیژی لەنێوان پارتی ویەکیتی سازکرد و پارتی سودمەندی یەکەم دەرچوو بەهۆی ئەوەی کوردستانی کەوتە دەست و جێ پێگەی سیاسی و ئیداری خۆی بەسەر خەلکی کوردستان بەگشتی و یەکیتی بەتایبەتی سەپاند . ئەمەش بوە دڵرەنجانی دەیان هەزار هەواداری یەکێتی ، چونکە جەماوەری یەکیتی جەماوەرێکە لەسەر ململانێی نەوەک هاوتەریبی لەگەل پارتی لێ راهاتوە. باشترین نمونەش دوایین نمونەش . یەکیتی دژ بە سەپاندنی دەستور بەئارەزوی پارتی دەنگی هەلبڕی ، جەماوەرەکەی گەشایەوە ، بەلام کەلە ٣٠ حوزەیران ئەوناپاکیەیان ئەنجام داو بارزانیان سەپاندەوە بەسەر خەلک ، دوبارە ئاسا بەلێشاو خەلکەکەی لێی دورکەتەوە . بەتایبەتی کەئیستا بزوتنەوەی گۆران و خودی کۆنە جێگری یەکیتی (نەوشیروان مستەفا) ڕیبەرایەتی هەناسەی کۆنی یەکیتی بەرامبەر پارتی دەکات بۆیە یەکیتی باجی ئەو هاوپەیمانیەی لەدەنگداندا دەردەکەوێ . وەگەندەڵی و ناپاکی و مافیایی و بەبنەمالەیی هۆکارێکی تری دۆرانی یەکیتی دەبێت چونکە ئەوانیش ئەزمونێکی باشتریان لەدەسەلات بەرامبەر دژایەتی تالانکردنی ولات نیشان نەدا ، بەپێجەوانە بەهاوبەشی تاوان و ناپاکیەکان ئەنجام دەدەن
هاوکات جەماوەری یەکیتی پەروەردەی ئەنتی بنەمالەیی دەسەلات کراوە ، کەچی ئەو نەخۆشیە قێزەوەنە ، ئەوا چەندین ساڵە یەکیتیشی گرتۆتەوە ، لەکاتێکدا ئەم حزبە لەو پێناوەدا هەزاران شەهیدی دژ بە بنەمالەی بارزانی داوە. باشترین نمونەش سەیری بنەمالەی (تالەبانی و کۆسرەت رەسول) بکەن بەئاشکرا منالەکانیان لەناو هەزاران کادیری پێشکەوتوی یەکێتی بەرەو هەرەمی دەسەلات
بۆیە یەکێتی لەدەنگداندا پایەی خۆی دەدۆڕێنێ ، بەلام مەکتەب سیاسیەکەی بەهۆی رێکەوتنی لەگەل پارتی و هاوبەشی ستراتیژیان لەتالانی ولات پارتی قەرەبویان بۆدەکاتەوە چونکە لەم قۆناخەدا نایەوێ بەتەواوی ئەویش بکاتە دژی خۆی
بۆیە بەشداری کردنی خەلک وەک شیوەیەک لەفشار و نارەزایەتی و پەیام گرنگە ، وەهەلمەتی هەلبژاردنیش بکرێتە خالێکی تر ، لەهەلدانەوەی سەدان تاوانی گەورە و بچوکی ئەو دوو بنەمالەیە . بەلام لەم قۆناخەی ئیستادا پارتی ویەکیتی دەستاو دەستکردنی دەسەلات بەناراست دەبینم کەئەگەر هەیە بەرگەی هەلمەتی هەلبژاردنیش نەکەن ، چونکە تەنیا دەکرێ پاشەکشەیەکی تریان پێ بکرێ تاهەلێکی تر دێتە پێشەوە ، گۆرانکاری گەورەتر دێتە ئاراوە .