مێژویه‌كی ڕه‌ش ویژدانی په‌رله‌مانتاران،ئه‌خلاق و به‌رپرسیاریه‌تیان
Friday, 25/10/2013, 12:00
2031 بینراوە
ئه‌وه‌ی له‌م دۆخه‌دا زۆر پێویسته لۆبیه‌كی گه‌وره‌یه،كه چاودێربێت به‌سه‌رچ ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزیسۆن ،چونكه ئه‌وه‌ی مه‌ترسیه په‌یدابونی دۆ ئاڕاسته‌یه ،ئه‌ویش یان پشت گیری ڕای ده‌سه‌ڵات و كاره كانیه‌تی،یان پشتگیری كردنی ئۆپۆزیسۆنه،ئه‌م دوئاڕاسته هه‌ردوكیان زۆر جار بی بیركردنه‌وه‌ن و ته‌ها دوا كه‌وتنی مدیایه نه‌ك دروست كردنی بیر‌و ڕای هاوڵاتی و تێگه‌شتن له ڕۆڵ و ئه‌ركی په‌رله‌مانتار و ئۆپۆزیسۆن،من نازانم ده‌بێت ئۆپۆزیسیۆن و ده‌سه‌ڵات پشت گیری بۆ چیه له‌كاره كانی؟،ئاخۆ ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌ركی ده‌سه‌لات و ئۆپۆزیسۆن ،ئه‌ركه و شایه‌نی لێ پێ چینه‌وه‌یه یان ده‌ست خۆشی!
ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێت بڵێم ئه‌وه‌ی ئه‌و بڕپاره‌یه‌ی كه 48 ملێۆنه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه یان نا ؟ئه‌وه ده‌كه‌وێته سه‌ر ئه‌خلاقی پیشه‌ی و ڕۆڵی سیاسی ئه‌و هێزه و بڕوا بون به به‌رپرسیاریه‌تی،چونكه ئه‌وه‌ی ده‌بینریت و چاودیری ئه‌م په‌رله‌مان و ده‌سه‌لاته‌ی كردبێت ،ده‌زانێت ئه‌و كارانه‌ی كه كردویانه نه به‌جێهێنانی ئه‌ركه‌كانیه‌تی به ته‌واوی و نه به‌رپرسیاریه‌تی پێوه ده‌بینرێت،چونكه ئه‌م دۆخه‌ی كوردستان له فه‌شه‌لی خزمه‌ت كردن و خزمه‌ت گوزاری زۆری پێویسته،له‌چاو ئه‌و ده‌وڵه‌مه‌ندیه‌ی حكومه‌ته‌كوردیه‌كه،بۆیه نه ئۆپۆزیسۆن و نه ده‌سه‌ڵات ،نه‌یان توانیوه ڕۆڵی ئه‌خلاقی و حكومڕانێكی باش بن له به‌ڕێوه بردن و ئاڕاسته كردنی دونیایه‌كی بَ جیاوازی و به‌هه‌ده‌ردانی قوتی خه‌ڵكی،بۆیه زۆر پێویسته چاودیریان بین و بێلایه‌نانه هه‌ردو هێزكه له حكومڕانی له‌بری ده‌ست خۆشی ،ڕه‌خنه‌ی جدی و خوویندنه‌وه‌ی جدی بۆ كاره كانیان بكرێت،زۆر جار هه‌ستن به توێژینه‌وه بۆ لاوازی و سه‌ركه‌وتنی كاركردنی ئه‌م دوو هێزه‌ی پرۆسه‌ی دیموكراسی و حكومڕانی كوردیه خۆماڵیه.
بۆیه با ئه‌ركی ئه‌و لۆبیه‌وشیاركردنه‌وه و هیز به‌خشین بێت به هاوڵاتیان ،تا چ لایه‌نگرانی ئۆ پۆزیسۆن و چ ده‌سه‌ڵات ،له بری ده‌ست خۆشی،وه‌ك ئه‌رك كاری په‌رله‌مانتاری و حكومی ببینن ،نه‌ك پیان بفرۆشنه‌وه،ئه‌مه‌ی ئیستاهه‌یه ده‌بیت فشاری هه‌رچی زوتر بۆ سه‌ر په‌رله‌مان و حكومه‌ت بهێنرێت تا هه‌رچی زوه واز له‌و به‌هه‌ده‌ردانی قوتی خه‌ڵكیه بهێنێت .
ئه‌وه‌شی هه‌ستی پێ ده‌كرێت ئه‌وه‌یه ،په‌رله‌مانتاره كوردیه‌كان بیریان چوبیته‌وه ،وه‌رگرتنی هه‌ر كارێك چ په‌رله‌مانتاری بێت یان كارمه‌ندێكی حكومه‌ت له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران یان یا بۆخواره‌وه‌ی حكومڕانی،به‌رپرسیاریه‌تێكی ئه‌خلاقی و مێژوییه‌و ،ده‌بێت باش وریای ئه‌وه بن هه‌مویان مێژو ئه‌زمونێك ده نوسنه‌وه،كام په‌رله‌مانتار و كارمه‌ند خاوه‌نی هه‌ڵوێست و به‌جدی كاركردنه بۆ هاولاتیان ،ئه‌و هاوڵاتیه‌ی كه دونیایه‌ك ماڵ وێرانی و قوربانیه ،بۆ دروست كردنی ئه‌زمونێك كه حكومڕانیه‌كی باش و په‌رله‌مانێك ببینێت،كه لانی كه‌م دۆخی ئابوری و سیاسی و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ی بۆ فه‌راهه‌م دێنێت،ئه‌وه‌ی پرسیاره لێره‌دا ئه‌وه‌یه كه داخۆ له‌رله‌مان و حكومه‌ت توانیویانه له ڕێگه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیانه‌وه ،ته‌ندروستی و ئاسایش و په‌روه‌رده‌ی ئه‌م وڵاته له و قه‌یرانه رزگار بكه‌ن،ئایا ئه‌موڵاته مه‌ترسی توشبون به نه‌خۆشی مه‌ترسیدار كه‌می كردوه یان ڕێژه‌كه‌ی مه‌ترسیدار تر ده‌بیت؟ئایا خوارده‌مه‌نیه‌كانی ئه‌م وڵاته نه‌بوه‌ته جێگای ساغ كردنه‌وه‌ی كاڵا‌و خواردنی به‌سه‌رچو؟ ئایا پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده‌ی و ڕۆشن بیری به‌ره‌و پێش چوه یان مه‌ترسیدار ده‌بێت له ئاست ئه‌و به‌ره‌و پێش چونه‌دا،دۆخی ئاسایش ڕۆژ به‌ڕۆژ سنوره كان ،ماده‌ی تللیاك و ماده خراپه‌كان زیاتر ده‌بن،یان ،كه‌م ده‌بێت؟ئایا هه‌ست به هێزێكی نیشتیمانی ده‌كرێت.؟
ئه‌و پرسیارانه‌ی كران مافێكی سه‌ره‌تاین بۆ هاوڵاتیانی كوردستان،ككه دۆخه‌كه ڕۆژ به‌ڕۆژ مه‌ترسیدار ده‌بێت و په‌رله‌مانتار له سوچێكی بینایه‌كی دروست كرا‌و نۆژه‌ن كرا‌و به قوتی خه‌ڵكی به‌بێ ئه‌وه‌ی خاوه‌نی په‌رله‌مانتارێك بێت كه خاوه‌نی توێژینه‌وه‌و سه‌ردانێك بیت ،كه ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی باس كران بخاته پێش چا و هاوڵاتیانی لێ ئاگادار بكاته‌وه،ئه‌گه‌ر هه‌ر په‌رله‌مانتارێك بییتوانیبایه هه‌ر هه‌فته‌یه‌ك سه‌ردانی شوێنیك و ڕاپۆرتیك و هه‌وڵاتیانی ناوچه‌یه‌كی وشیاركردبایه وه ،ئیستا سه‌دان په‌رله‌مانتاره كه خاوه‌نی چ ئه‌زمون و خه‌رمانێك بون له چاره‌سه‌ركردن.
ئێستا داخۆ خێره په‌رله‌مان و په‌رله‌ماناره به‌سه‌رچوه كه‌ی كوردستان قبولی 48 ملێۆن دینار بكات كه قوتی ئه‌و خه‌ڵكه‌یه كه ڕه‌نگه تا كۆتای ته‌مه‌نی هه‌زاران هاوڵاتی نه‌توانێت ئه‌و بڕه پاریه ببینیت ،ئه‌وه چ به‌رپرسیاریه‌تی و ویژدانێكه كه هاوڵاتیانی خۆت به هه‌زاران ده‌ردی كوشنده و هه‌ژاریه‌وه بناڵێنن وهیشتا په‌رله‌مانتاران ،چاوه‌ڕوان و ته‌ماح بكه‌نه ئه‌و پاره‌یه ،كه هه‌زاران ماڵ ئاسوده و خۆ به‌ختت ده‌كات و له هه‌ژاری ڕزگاریان ده‌كات.
ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه ناوی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه بخرێته فایلی خیانه‌ته‌وه كه ئه‌م چه‌ند ساڵه ،نه‌ك په‌رله‌مانتارێكی سه‌ركه‌وتو نه‌بون،به‌ڵكه مشه خۆرێكی مه‌ترسیدار بون له‌و نه‌زیفه ئابوریه به‌هه‌ده‌ردراوه‌ی هاوڵاتیانی كوردستان،بۆیه وه‌رگرتن ئه‌و بڕه پاره‌یه هیچ شایه‌نی قبوڵ كردن نیه له‌گه‌ل خانه‌نیشینكردنیان.