کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەخشینی دیاری بە میوانە بیانیەکان وچۆنیەتی خزمەتکردنیان..هۆیەکانی ؟

Wednesday, 26/01/2011, 12:00



یەکێک لەودیاردانەی کەلێپرسراوانی حکومی بەتایبەتیش حیزبیەکان بۆ بەدەست هێنانی ئامانجی تایبەتی خۆیان وبەرژەوەندی حیزبەکانیان پێوەی ئالوودەبوون زیندوکردنەوەی یەکێک لەکلتورەکانی بەعس کە بۆتە جێی شانازی لێپرسراوانی هەرێم وپیادەی ئەکەن خزمەتکردنی ئەو وەفدانەی میوانە بیانیەکانە کەسەردانی هەرێمی کوردستان ئەکەن ،دیارە لیرەدا دەبێت ئاماژە بەوە بکەین کەئەمجۆرە خزمەتکردنەی لێپرسراوان بەهیچ جۆرێک نابێت بچنە چوارچێوەی ئەو دابوونەریتە جوانەی کۆمەڵگەی کوردەواریەوە کەلەخزمەتکردنی میواندا پێوەی ناسراوە بەپێچەوانەوە ئەم جۆرە هەڵسووکەوتەی ئەوان بۆناشرین کردنێتی،بەپێێ زانیاری بەدەست هاتووی نزیک لەخۆیان ئەو وەفدانە بەتایبەتیش شاندی موخابەراتی دەوڵەتان جیا لەوەی کەلەکاتی مانەوەیاندا پارەیەکی بێ شووماری حساب نەکراو سەرف دەکرێت هەم لەخواردن و ڕازاندنەوەی مێزی خواردنەوە ئەمە جیا لەو دزی وفزیەی بەهۆیەوە هەڵسووڕێنەران وئامادەکارانی ئەوخوانانە دەیبەن هەمووی لەمیزانیەی هەرێم سەرف دەکریت ،ئەمە جیا لە سازکردنی شەوانی سووری دەزگا موخابەراتیەکان،بەدرێژایی ماوەی مانەوەیان ئەمە بەزمی شەوانیانە بەتایبەتیش لەدەزگای زانیاری جلالیەکان

بەنزیکبوونەوەی تەواوبوونی کارەکانیان قاسەکان سەرلەنوێ دەکرێنەوە ئەمجارەیان بۆكڕینی دیاری کەبەپێی پلەو پایەو جۆری وەفدەکان دیاریەکانیش دەگۆڕێ زۆرترین دیاری کەبۆیان دابین دەکرێت بریتیە لەشاڵی کوردی وکڵاشی دۆمی وتەزبیح وفەرشی ئاوریشم وگەر ڕەگەزی مێینەش هەبوو جلی کوردی ژنانە هەموو ئەمانە لەجۆرەکانی نایاب بۆیان دەکڕدرێت جیا لەدیاریە ئاڵتوونیەکان کەهەمووشمان دەزانین نرخیان چەندەو ڕۆژانەش لەکەناڵەکانی ڕاگەیاندنەوە هاتنی بەردەوامیان ئەبینین ئەمە جیا لەوانەی دوور لەچاوی خەڵک وڕاگەیاندن خۆیان دەکەن بەدەزگا هەواڵگریەکاندا

هۆی ئەم خزمەتەی ماوەی مانەوەیان وگەڕانەوەیان بەدیاریە گرانبەهاکانەوە لەوانەیە خەڵکی واتێبگەن بۆخزمەت کردنە بەدۆزی گەلەکەمانە بەهۆی ئەوەی هەموویەکێک لەو ئەندامی شاندانە هەریەکەو بەپێی لێپرسراوێتی کاریگەری هەیە لەسەر ووڵاتەکانیان،بەڵام ڕاستیەکەی تەواو پێچەوانەیەلێپرسراوان بەوخزمەتەیان دەیانەوێ خزمەت بەخۆیان وحیزبەکانیان بکەن بەرژەوەندیە ئابووریەکانیان لەناوەو دەرەوە پارێزراو بێت و نیشانی دنیای بدەن کەئەوە میللەتە هەمووی لەونازونیعمەتەی دەسەڵات بەشدارەوهەرێمەکەشمان ئەوهەرێمەی کەوەفدەکان لەچوارچێوەی سنووری بەهەشتی ڤێلاو قەسرەکانیان ناچنەدەرەوە دیموکراسی گەیشتۆتە دواقۆناغ ،بەڵێ لێپرسراوان دەیانەوێ شەهامەتی وپیاوەتی خۆیان بەپارەی دزراوی میللەتەوە نیشانی دونیای بدەن تاپەلکێشی کۆمپانیاکانیان بکەن وزیاترو زیاتر بانکەکان پڕبکەن چونکە بەپارەی میللەت تێر ناخۆن،ئەمە لێپرسراوە سواڵکەروو بەکرێگیراوەکانی هەرێمەکەمانەگەر سنوورێکیان بۆدانەنرێت خاک ومیللەتیش بۆدواجار دەخەنە مەزادەوە.
 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە