رێگریكردن لەكۆسرەت رەسول بەفەرمانى مسعودبارزانى بووە !
Sunday, 12/06/2011, 12:00
دواى ئەوەى ماوەیەك لەمەوبەر لەبازگەى دێگەڵە رێگرى لەكۆسرەت رەسول كرا بێتە شارى هەولێر بۆئاهەنگى 36ساڵەى دامەزراندنى یەكێتى و بەم هۆیەشەوە گرژى لەنێوان یەكێتى و پارتى ڕویدا ، سەبارەت بەو رێگریكردنە لێرە و لەوێ لێدوانى جیاجیا دەدرا بەڵام لەنوێترین لێدوان سەبارەت بەوڕێگریكردنە لەكۆسرەت رەسول ئامۆزایەكى كۆسرەت رەسول بەگۆڤارى لڤینى راگەیاندووە كەئەم رێگریكردنە لەكۆسرەت رەسول بەفەرمانى راستەوخۆى مسعود بارزانى بووە ، ئەگەر بێتو ئەم لێدوانە راست بێت ئەوا دەبێت هەڵوەستە لەسەر دووشت بكەین ، یەكەم / مسعودبارزانى كەسەرۆكى هەرێمە سوێندى یاسایى خواردووە كەجیاوازى لەنێوان تاكەكان نەكات بەڵام لێرەدا ئەم رێگریكردنە جیاوازییەكى زەق و بەرچاوە بەرامبەر ئەندامانى یەكێتى ، دووەمیان / ئەگەر ئەم لێدوانە راست بێت و بەفەرمانى مسعود بارزانى رێگرى لەكۆسرەت رەسول كرابێت ئەوا رێكەوتننامەى ستراتیژى نێوان یەكێتى و پارتیش دەكەوێتە ژێر پرسیار و گومانەوە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست