کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئۆپۆزسیۆن .

Sunday, 27/09/2009, 12:00


هیوادارم ئۆپۆزسیۆن ژیرانە هەستێ بەكارى

بەرنامەى كارى واڵابێت بۆ دانیشتوى گوندو شارى

بەتەنها خۆی و گاڵەگاڵ ناگرێ بەرگەى لافاوى

كێوى بەفرینى چەندساڵەو توانەوەى لەناكاوى

قەستم ئەو گروپەیە تائێستا نەبووە ناوى

دەیەوێ بەتەنها بڕواو وەك قەڵەبازە هەنگاوى

جێى گومانە واتێبگەى تۆ میراتگرى دۆڕاوى

تۆخۆت بەشێك بوى لەئەو هەى لەسیحرى گۆڕانكارى

ئەم عەێاى سیحریە لەكوێ لەئاوى لێڵا گەشەى كرد

كەسانى بێ ئەزمونى كورد بۆم عەێایە چۆن بون بەپرد

چونكە ژینگە تەمومژە گەلم بەرپێى خۆى نابینى

بەعەقڵى خەڵك بیر ئەكاتۆو بەچاوى خەڵك شتەبینێ

بۆیە بێ بیركردنەوە زۆرێكى ملى ڕێدەگرێ

تاریكو لێلیش بێ ڕێگا قەینا بەس دەنگى دەهۆڵبێ

كاكى گۆران واتێنەگەى خەڵكى وڵات گشت نوستبێت

هەرچەند گەندەڵى ڕژێم دەرگاى بیرى داخستبێ

كەسانى تر زەمانێكە ورد هەلئەگرێ هەنگاوى

بۆڕزگارى ئەم میلەتە وەك هەڵۆیە چاوەكانى

كەچى (كبش الفیدا)ى كوردى لەزۆربەى كاتا بێنازە

خەڵكى بایەقوش هەڵئەدا چونكە ئەزمەى هەڵۆ و بازە

بەداخەوە لەزۆر سەردەمى مێژودا هەروابووە

خزمەتكارى بێ ئازاریان نەویستووە

زۆرێك وابەستەى سكیەتى بۆى زەلیل و بۆى بەرشەقە

كێ تێیهەڵدا ماڵى بخوا ئابڕوى بەرێ بۆى ملحەقە

بەڵام چەن زۆربێ تاریكى كاتى خۆى هات كۆتایى دێ

گەل حامیلەیە بەڕۆژۆ مانگیش لەجێى خۆیا هەڵدێ

هیوادارم ئەو ڕۆژەى دێ ڕۆژى هەموو كوردستان بێ

سپێدەو خەندەى سەرلێوى گشت فەقیرو هەژارانبێ



15/8/2009


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە