جاشقه‌ڵه‌م
Sunday, 12/04/2009, 12:00
راگه‌یاندنی ئه‌هلی و ئازد له کوردستاندا، چه‌ند ساڵێکه تووانیویه‌تی جۆرێک له راگه‌یاندنی ته‌ندروست له هه‌رێمی کوردستاندا، پڕاکتیزه‌بکا. ئه‌و راگه‌یاندنه، شه‌ڕێکی گه‌وره ده‌کا دژی گه‌نده‌ڵی و هه‌موو کرده‌وه دزێوه‌کانی پارته سیاسیی و که‌سایه‌ته سیاسییه‌کان و هتد... له به‌رامبه‌ردا، له‌بری به‌خۆداچوونه‌وه، گه‌ر رێککه‌وت رۆژنامه‌نووسه‌کانی ده‌کوژرێن، یان به سه‌دان دۆلار غه‌ڕامه ده‌کرێن و تۆمه‌تی سه‌یر سه‌یریشیان بۆ هه‌ڵده‌بسترێت.
ئه‌گه‌ر که‌سه سیاسییه‌کان دژی راگه‌یاندنی ئه‌هلی و ئازاد و سه‌ربه‌خۆش قسه بکه‌ن، حه‌ق وانییه رۆژنامه‌نووس و راگه‌یاندکاره‌کانی ناو دوو هێزه‌که‌ی کوردستان، هیچ قسه‌یه‌ک له‌سه‌ر راگه‌یاندنی ئه‌هلی و ئازاد و سه‌ربه‌خۆ بکه‌ن. راگه‌یاندنی حیزبی، هه‌رچه‌نده نه‌فه‌سی ئازادیی راده‌ربڕین تێیدا له‌وپه‌ڕی کزییه، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌شی که هه‌یه، ئه‌و کاریگه‌رییه‌یه که راگه‌یاندنی ته‌ندروستی ئه‌هلی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ، دروستیکردووه و سیاسییه‌کانی ناچارکردووه نه‌فه‌سێکیش به راگه‌یاندنه‌کانی خۆیان بده‌ن.
ئه‌گه‌ر رۆژنامه‌نووسه ئازاد و سه‌ربه‌خۆکان نه‌بووان، کامه ده‌زگای حیزبی جورئه‌تی نووسینێکی ده‌کرد له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و چوارچێوه به‌رته‌سکه‌ی که پیاوانی حیزب بۆی دیاریده‌کردن؟
له‌مڕۆی کوردستاندا، ئه‌وانه‌ی به حزب (گه‌نده‌ڵی) و ئه‌و سیسته‌مه نیپۆتیزم و کلێپتۆکڕاسییه‌ی ئه‌مڕۆی کوردستاندا هه‌ڵده‌ڵێن، که‌سانی خه‌مخۆر و نیشتیمانپه‌روه‌ر و دڵسۆزن، ئه‌وانه‌شی خه‌ته‌ره‌کانی سه‌ر ئه‌و گه‌ل و نیشتمانه دیاریده‌که‌ن، که‌سانی جاشقه‌ڵه‌من...! من دڵنیام رۆژێک دێت ئه‌وانه‌ی ده‌هۆڵیان بۆ ئه‌و دوو حیزبه کوتاوه، په‌شیمانییه‌کی راسته‌قینه به‌رۆکیان ده‌گرێت. دڵنیاشم ویژدانیان زۆر ئازاریان ده‌دات.
هه‌ر به‌ڕاست، کامه جۆری نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس جاشقه‌ڵه‌مه؛ ئه‌وه‌ی که پێتده‌ڵێت ئه‌و پیاڵه ئاوه بخۆیته‌وه ده‌مریت یا ئه‌وه‌ی پێتده‌ڵێت ئه‌و پیاڵه ئاوه ده‌رمانی ژیانی هه‌میشه‌ییه له‌کاتێکدا ده‌شزانێت پیاڵه ئاوه‌که چه‌نده خه‌ته‌ره؟
من نازانم نووسه‌ره ئازاد و سه‌ربه‌خۆکان کێیان له پشته تا جاشقه‌ڵه‌م بن؟ به‌ڵێ، ته‌نها خه‌ڵکیان له پشته، گه‌ر خزمه‌تکردن به خه‌ڵکی خۆ، جاشایه‌تی بێت، چ له‌و جاشایه‌تییه خۆشتره؟ به‌ڵام ئه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌شکرێک سه‌رکرده‌ی گه‌نده‌ڵیان له‌پشته و ناشیرینییه‌کانی ئه‌وان به جوانی به خه‌ڵک ده‌فرۆشنه‌وه، ئه‌وان کێن؟
گومان له‌وه‌دا نییه له‌ناو رۆژنامه حیزبییه‌کان و ناوه‌نده‌کانی راگه‌یاندنی حزبی، خه‌ڵکانێکی باش هه‌ن، به‌ڵام ئه‌وانیش که ده‌یانه‌وێت گۆڕانکارییه‌ک بکه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وانه‌ی هه‌ر خه‌ریکی ژه‌ندنی ده‌هۆڵه‌کانیانن هیچی ئه‌وتۆیان له ده‌ست نایه‌ت.
له وڵاتێک‌دا که سه‌رۆکه‌که‌ی پێیوابێ ئه‌و مانگه‌شه‌وه و ئه‌وانه‌شی ره‌خنه له سیسته‌می سیاسیی (نیپۆتیزم و کلێپتۆکڕاسی) ئه‌و ده‌گرن سه‌گوه‌ڕین بێت، زۆر ئاساییه دواکه‌وتووانی ئه‌و جۆره سه‌رکردانه، نه‌ک هه‌ر نووسه‌ره ئازاد و رۆژنامه‌نووسه سه‌ربه‌خۆکان به جاشقه‌ڵه‌م هه‌ژمار بکه‌ن، به‌ڵکو ئاساییشه گه‌ر فه‌توای کوشتنیشیان بدرێت.
جاشقه‌ڵه‌مه‌کان، ئه‌وانه‌ن که تا به‌عس مابوو به سه‌دام حوسێنیاندا هه‌ڵده‌گوت. که سه‌دام نه‌ما، بوونه پشکۆی شه‌ڕی ناوخۆ. که شه‌ڕی ناوخۆ نه‌ما، بۆ پارووی نانیان ئێستا به رۆژنامه‌نووسه ئازاد و سه‌ربه‌خۆکان ده‌ڵێن جاشقه‌ڵه‌م.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست