که‌رکوك دڵی عه‌لاویه
Saturday, 27/03/2010, 12:00
له کۆی 12 کورسی پارێزگای که‌رکوك عه‌لاوی 6ی به ده‌ست هێناو کوردیش به هه‌موویه‌وه شه‌شه‌که‌ی تر، به پێچه‌وانه‌ی پێشینه‌کانی لیست و قه‌واره سیاسیه کوردیه‌کان، که‌چی له کوردستانیش ته‌قه‌ی خۆشی ده‌کرێت!!! له کۆی 325 کورسی په‌رله‌مان کورد هه‌مووی 57 کورسی به‌ده‌ست هێنا، له کاتێکدا پێشتر لیسته کوردیه‌کان 58 کورسیان هه‌بوو له کۆی 275 که‌چی کورده‌کان هه‌ڵپه‌ڕکێ ده‌که‌ن!!! جگه له‌وه‌ی ڕێژه‌ی کوردسیه‌کانی په‌رله‌مانی عێراقی به ڕێژه‌ی 50 کورسی زیادی کرد هێشتا کورد ڕێژه‌ی کورسیه‌کانی نه‌گه‌شته ئه‌وه‌ی که پێشتر هه‌یبوو له کۆی 275 کورسی پێشتر 58ی هه‌بوو، جگه له‌وه‌ی لیستی گۆڕانیش له ڕیزبه‌ندی لیسته کوردیه‌کاندا زیادیشی کردووه.
شیعاری که‌رکوك دڵی کوردستانه هه‌ر له منداڵیه‌وه دایکمان به‌و ئاواته‌وه ده‌یان خه‌واندین و که‌رکوك له دڵی کوردستانه جێگر بووه له دڵی هه‌موو کورده‌کاندا، به‌ڵام هه‌موو ئه‌مانه ته‌نها به ووته‌و شیعاری ناوخۆمان نه‌ك به کرداری، چونکه دڵی مرۆڤ به‌هێزترین و حه‌ساس ترین جێگه‌ی ئینسانه‌و له ئیسلامیشدا پێغه‌مبه‌ر مه‌زنی ئیسلام به‌جۆرێك ناوی هێناوه ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌و جێگه پارێزراو بێت و گونجاو بێت ئه‌وا تێکڕای جه‌سته‌ی مرۆڤه‌کان پارێزراو ده‌بێت، به‌ڵام کورد به داخه‌وه نه‌یتوانیوه پارێزگاری له دڵی خۆی بکات، وه له ئیسلامیشدا سێ جۆر دڵ هه‌یه:
یه‌که‌م: دڵی چاکه کار ئه‌و دڵه‌ی که فه‌رمان به چاکه نه‌بێت نایکات.
دووهه‌م: دڵی لۆمه‌کار ئه‌و دڵه‌ی که تاوانێکی کرد سه‌رزه‌نشی خۆی ده‌کات و هه‌وڵی چاککردنی ده‌دات.
سێهه‌م: دڵی خراپه‌کار که خراپه نه‌بێت هه‌ڵی نابژێرێت.
جا هیوادارم دڵه‌که‌ی ئێمه دڵی لۆمه‌کار بێت و سه‌رزه‌نشتی خۆمانی پێ بکه‌ینه‌وه‌و له چوار ساڵی داهاتوودا بیکه‌ین به دڵی چاکه‌کار.
ئه‌و دڵه‌ش به‌چی ئه‌و گۆڕانه‌ی به‌سه‌ردا دێت به خزمه‌ت کردن و ڕاهێنانی پێویست، ئیتر کوردیش سه‌ربه‌سته له‌وه‌ی خزمه‌تی بکات و ڕاهێنانی پێویستی پێ بکات وه‌یان به پێچه‌وانه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێت و به‌م شێوه‌ی ئێسته بڕوات دوور نی یه دڵه‌که هه‌ر له کاریش بکه‌وێت.
عومه‌ر عه‌لی/ خاوه‌ن ئیمتیازی گۆڤاری بوار
www.omarali.info
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست