نامەیەكی كراوە بۆ مەلا بختیار
Friday, 08/05/2009, 12:00
1949 بینراوە
لە زۆر شوێندا دەبیسم كە بەرێزتان زور دەسەلاتداران , بە قسەی خۆت ئەتوانێ هەمو شتێك ئەنجام بدەیت وە بەلێنی زۆرت داوەو دەدەیت گوایە شت لە دەستت عاسی نابێ . من دەڵێم ئەگەر وتارەكانت,بەڵێنەكانت بۆ جەماوەر پروپاگەندە نی یە بۆ هەڵبژاردن ئەی بۆ چی من نامەیەكم لە لایە كە بەڕێزتان ئاراستەی هەموو لایەكی بەرپرسی كردووە كە مالێكی شەهید بە ناوی (محمد غیدان)ەوە لە لایەن (خالد باسكیلچی) داگیر كراوە بەلكو بگەرێننەوە بۆ مالە شەهیدەكە.بەلام ئەوە ماوەی سێ ساڵ بە سەر نامەكەت تێدەپەرێ, كەچی دوعاكەت هیچ برٍەوی نیە وە لە لایەن خالد پاسكیلچیەوەەیە پوچەلكرایەوە. پرسیاری من ئەمەیە تۆ ناتوانی ماڵێكی زەوتكراو كەپێشمەرگەیەكی خۆت داگیری كردووە بگەڕێنیتەوە بۆ خاوەنەكەی ئیتر چۆن دەتوانی ئەو هەموو بەلێنانە جێبە جێ بكەیت كە لە سەروبەندی هەلبژاردنەكاندا دەیدەی بە جەماوەر! هیوادارم بەلینەكانت ریكلامی هەلبژاردن نەبێ و وە بەدەردی نامەكەت پووچ نەبێتەوە.دەڵێن" كوێر چیت گەرەكە؟ گوتی دو چاوی ساغ" داواكارم لە سایتی كوردستان پۆست دەقی نامەكەت بلاو بكەنەوە بۆ ئەوەی نەڵێن بوختانە.
پێشمەرگەیەكی یەكیتی