مه‌کته‌بی ڕێکخستن له هه‌ولێر .. ده‌نگ به ده‌مانچه
Monday, 13/07/2009, 12:00
له درێژه‌ی هه‌ڵمه‌تی ده‌نگ کڕینی لیستی ئه‌سپه پیرو په‌ککه‌وته‌که‌ی جه‌لال و مه‌سعوددا، ڕووداوی زۆر گاڵته‌جاڕی دێته ناو گه‌مه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه . ڕۆژێک پاره به سه‌رۆک خێله‌کاندا ده‌به‌خشنه‌وه، ڕۆژێکی تریش جل و به‌رگی ژنانه ده‌به‌خشنه‌وه . رۆژێکی دیکه‌ش مۆبایل ده‌به‌خشنه‌وه، به‌ڵام له هه‌موو ئه‌و دیاریده ناشارستانیانه‌ش به‌خشینه‌وه‌ی ده‌مانچه‌یه‌ی به سه‌ر لایه‌نگران و ئه‌ندامانی هه‌مان لیست و سه‌رۆکی 4 حیزبه‌که‌دا له‌لایه‌ن جه‌لال تاڵه‌بانییه‌وه . ده‌مانچه به‌خشینه‌وه هێمایه‌که بۆ کوشتنی مرۆڤ . مێژووی جه‌لال و مه‌سعود، مێژووی کوشتنی مرۆڤی کورده به ده‌ستی کورد . مێژووی تیرۆر وکوشتنه . ده‌مانچه وه‌ک ئامێرێکی مرۆڤ کوشتن ڕۆڵێکی گرنگی بینووه له کوشتن و تیرۆره نهێنییه‌کانی نه‌یارانی بارزانی و تاڵه‌بانیدا . ده‌مانچه بۆیه دیارییه‌کی خۆشویسته لای جه‌لال و مه‌سعود چونکه زۆر مێشک و زۆر دڵی پڕ له ڕق و بێزاری له ناپاکییه‌کانی تاڵه‌بانی و بارزانی له کار و لێدان خستووه . ئه‌مڕۆش له بری پێشه‌که‌شکردنی باشترین به‌رنامه‌ی خزمه‌تگوزاری، دێن به هه‌مان ئه‌قڵی مرۆڤ کوژی و تیرۆریستییه‌وه ده‌مانچه به‌سه‌ر شه‌لاتییه‌کانی ده‌وروبه‌ریاندا ده‌به‌خشنه‌وه. په‌یامنێری کوردستانپۆست له مه‌کته‌بی ڕێکخستن، له شاری هه‌ولێره‌وه پێی ڕاگه‌یاندین ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وپێش کۆمه‌ڵێک له ڕێکخستنی که‌نه‌دای یه‌کێتییان بانگکردووه‌ته‌وه بۆ هه‌ولێر تا له پرۆسه‌ی ده‌نگداندا به‌شداربن و ده‌نگ بده‌ن به لیستی ئه‌سپه‌که . له به‌رامبه‌ر ئه‌و ده‌نگ کڕینه‌دا، هه‌ریه‌کێک له‌و که‌سانه‌ی که له که‌نه‌داوه گه‌ڕاونه‌ته‌وه، 1 ده‌مانچه و پاره‌ی تیکتی ته‌یاره‌و مه‌بلغی چه‌ند هه‌زار دۆلارێکیان به‌و مرۆڤکوژانه‌ی به‌خشیووه تا چه‌ند ده‌نگێک بۆ زه‌ڕه‌ی لیستی ئه‌سپه پیرو په‌ککه‌وته‌که‌یان زیاد بکه‌ن . ئه‌وه له حاڵێکدایه که خه‌ڵکی هه‌نده‌رانیان له ده‌نگدان بێبه‌ش کردووه و مافی ده‌نگدانیان لێ زه‌وت کردوون . ئێمه وه‌ک کوردستانپۆست، له‌م سه‌رپێچی و ته‌زویرکرنه‌ی یه‌کێتی که ده‌نگ له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان ده‌کڕێت و به ده‌مانچه‌و به پاره خه‌ڵکی ده‌ره‌وه ده‌باته‌وه بۆ کوردستان، لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه .
په‌یامنێری هه‌ولێر
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست