سیاسه‌تی سه‌پاندن له مێژووی بنه‌ماڵه‌ی بارزانیدا
Saturday, 25/09/2010, 12:00
دوای ئه‌وه‌ی مه‌لا مسته‌فای سه‌فه‌ویی (مه‌لا مسته‌فا با‌رزانی) به فه‌رمانی عیسا پژمان که له مێژووی ئه‌وسه‌رده‌مه‌ی فه‌رمانڕه‌وایی شای ئێران‌دا به وه‌زیری ـ شا ـ بۆ کاروباره‌کانی مه‌لا مسته‌فای با‌رزانی ناسرابوو، ووتی ته‌مام ش‌وت، ئه‌و وه‌خته‌ش نیشتیمان وه‌ک ئێستا رووت و فرۆشراو بوو. ئه‌وه‌بوو چه‌نده‌ها که‌س له‌و بریاره‌دا له ده‌سته‌و دائیره‌که‌ی مه‌لا مسته‌فا جیابونه‌وه و ویستیان شۆڕش به به‌رده‌وامی بمێنێته‌وه و چه‌ک دانه‌نێن، به‌ڵام ئه‌م هه‌وڵه پژمانی هاورێی مه‌لا تووڕه ده‌کات و مه‌لاش بڕیاری ئه‌وه ده‌دات که ڕوبه‌ڕوی هه‌ر گروپێکی چه‌کداری ئه‌بێته‌وه که دان به ئاشبه‌تاڵ دا نانێت، وه‌ک چۆن دواتر ئه‌م سیاسه‌ته‌ی مه‌لا مسته‌فا بۆ نه‌وه و نه‌تیجه‌ی ئه‌بێته رێباز.
لێره‌دا ده‌مه‌وێت هه‌ڵوێسته له‌سه‌ر ئه‌و جیناته بکه‌م که بریتیه له سیاسه‌تی ئاشبه‌تاڵ و خۆ فه‌رز کردن و نه‌وه نه‌وه بۆ ئه‌ولاده‌کانی مسته‌فای با‌رزانی و ڕابه‌ر و داهێنه‌ری چه‌مکی سیاسه‌تی ئاشبه‌تاڵ ماوه‌ته‌وه.
ئه‌وێ رۆژ که مه‌لا مسته‌فا ده‌نگی خۆی فه‌رز کرد به‌سه‌ر ئیراده و هه‌ڵوێستی 120 هه‌زار پێشمه‌رگه‌ی پر چه‌ک و گیان له‌سه‌ر ده‌ست، هه‌ڕه‌شه و توڕه‌یی پیشانی ئه‌وانه دا که ئه‌یانویست شۆڕش له به‌رده‌وامیدا بهێڵنه‌وه بیسه‌لمێنن که ته‌نها ئاشه‌که‌ی مه‌لا به‌تاڵ و پوچه و نه‌چنه ده‌رباری شای ئێران که پێشتر ته‌واوی سه‌رانی کۆماری مهابادی له سێداره دابوو جگه له ئه‌م کۆنه مه‌لایه که ئێستا به باوکی ڕۆحیی کورد ناوی ده‌به‌ن.
به‌هه‌رحاڵ ئه‌وڕۆژه که حکومه‌تی ئه‌وکاته‌ی ئێراق نیوه‌ی ژماره‌ی پێشمه‌رگه سه‌ربازی نه‌بوه و له ئه‌وپه‌ڕی لاوازی و خراپی عه‌سکه‌ریدا بووه که به فه‌رمانی شا مه‌لا مسته‌فا جاری مه‌رگی بزوتنه‌وه‌ی ئازادی خوای کورد ده‌دات و زیاتر له 600 که‌سی نیشتیمان په‌روه‌ر دوای ئه‌وه‌ی تووشی سه‌دمه ئه‌بن له داخی ئه‌و خۆفرۆشیه‌ی مه‌لا مسته‌فای سه‌فه‌وی خۆیان ئینتیحار کرد.
مه‌به‌ستی بابه‌ته‌که‌م ئه‌و خۆ سه‌پاندنه‌یه که مه‌لا بۆ نه‌وه‌کانی خۆی جێی ده‌هێڵێت که بریتیه له شه‌رعیه‌ت دان به هه‌ر مه‌رام و کرده‌وه‌یه‌ک که هه‌ر بارزانیه‌ک ئه‌یکات له لایه‌ک و له لایه‌کی تریشه‌وه نه‌چونه ژێر باری ئه‌و عه‌وامی و جه‌هله‌ی که له‌ناو سه‌ری سه‌رانی بنه‌ماڵدا ده‌ژی و دانپێدانه‌نانی ئه‌و ژه‌هره‌ی که له ئه‌نجامی خۆ سه‌پاندنیانه‌وه ئه‌چۆڕێته ناو مێژوو و فه‌لسه‌فه‌ی شۆڕشی کوردیه‌وه که بێگومان به‌شێکی ئه‌و ئاشبه‌تاڵه نه‌وعی و هه‌زه‌لیانه‌ی ئه‌م دواییه‌ی که له به‌غداد ڕویاندا له ئه‌ستۆی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانیه.
نمونه‌ی ئاشکرا بۆ سه‌لماندنی ئه‌م عه‌قڵیه‌ته ناسیاسی و خۆفرۆشی یه زۆره و له ئاشبه‌تاڵه مێژووییه‌که‌وه ده‌ست پێناکات به‌ڵکو له‌و ڕۆژه‌وه به‌رزانی سه‌فه‌وی شه‌یدای فه‌لسه‌فه‌ی ئاشبه‌تاڵ ده‌بێت که ئه‌رکی فه‌رمانده‌ی سوپای له کۆماری مهاباد وه‌رگرت و بووه فه‌رمانده‌ی هه‌موو هێزه‌کانی کۆمار. کاتێک کۆمار له لایه‌ن شاوه هێرشی ئه‌کرێته سه‌ر و شا هێز ئه‌نێرێت بۆ جه‌نگی کۆمار، ئه‌م زه‌عیمه خۆ فرۆش و ترسنۆکه‌ی که ئێستا وه‌ک باوکی ڕۆحانی کورد وێنه‌که‌ی له مزگه‌وت و وه‌زاره‌ت و ماڵ و سه‌رجاده و ته‌نانه‌ت خوێندنگه و ئه‌گه‌ر پێیان بکرێت له ته‌والێته‌کانیشدا هه‌ڵواسراوه، به‌ر له جه‌نگه‌که و له بری پاراستنی کۆمار چه‌ند ڕۆژێک پێش جه‌نگه‌که داوا له سه‌فاره‌تی ئه‌مه‌ریکا له تاران ئه‌کات که ئیقامه به خۆیی و چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌کی با‌رزانی بده‌ن که نزیکه‌ی 500 که‌س بوون تا پێش هێرشه‌که بچنه ئه‌مه‌ریکا و ئه‌وه‌بوو سه‌فیری ئه‌مه‌ریکا ره‌تی کردونه‌ته‌وه و پێکه‌نیووه که فه‌رمانده‌ی سوپا له پێش جه‌نگ ڕاده‌کات و ده‌یه‌وێ به ته‌یاره بچێته ئه‌مه‌ریکا، ئه‌وه بوو زۆر خۆفرۆشانه کۆماری دا به‌ده‌سته‌وه و پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست به سه‌ری بکه‌ن به قاچاخ رووی کرده ڕوسیا و کۆمار و قازی به نه‌مری سپارد.
ئه‌مه یه‌کێکه له نمونه ئاشکرا‌کانی جیناتی پیس و خائینی مه‌لا مسته‌فای سه‌فه‌ویی پێش ئاشبه‌تاڵه مێژووییه‌که و لێره‌شه‌وه وه‌ڵامی هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌مان ده‌ست ده‌که‌وێت که ده‌یانه‌ویست ئاشبه‌تاڵ وه‌ک ئه‌مری واقیع بسه‌لمێنن نه‌ک وه‌ک نمونه‌یه‌کی تر له خۆفرۆشی و خۆسه‌پاندنه‌کانی مسته‌فا که له‌کاتێکدا کوردوته‌نی فایلی پێشتریمان له‌لایه.
دوای نمونه‌که‌ی کۆمار نمونه‌ی ئاشبه‌تاڵه مێژوویه‌که‌ی با‌رزانی به‌ڵگه‌ی خۆسه‌پاندنه‌وه‌ی ته‌واوه‌تیمان ده‌خاته به‌ر چاو.
لێره‌وه ئه‌م خولیا نه‌گریسه گوێزرایه‌وه بۆ بارزانیه گرگنه‌کان و یه‌که‌مین میراتگری گۆڕه‌باب که مه‌سعود مسته‌فا بوو وه له ده‌ستپێکه‌وه تا هه‌نوکه ئه‌وپیاوه بووه که زۆر به ته‌نگ خۆسه‌پاندنه‌وه بووه و به هه‌ر قیمه‌تێک بووبێت پاساوی ئاشبه‌تاڵه‌کانی خۆی سه‌پاندوه و به هه‌مان زمانی باوکی، دوای 31 ی ئاب باسی له‌وه ده‌کرد که هه‌لومه‌رجی ئه‌وکاته ناچاری کرد که ده‌ست بخاته ده‌ستی دوژمنی سه‌رسه‌ختی کورده‌وه و تا دوایی... و ئه‌وه بوو له کۆتایدا به زۆر ئه‌و بابه‌ته‌ی سه‌پاند به‌سه‌ر ته‌واوی بابه‌ته‌کانی تردا.
به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌م ڤایرۆسه له خوێنی پیسی ته‌واوی بنه‌ماڵه‌ی مه‌لای سه‌فه‌ویدا بوونی هه‌یه.
دوا کرده‌وه و دوا خیانه‌تی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه که به ئاشکرا کردویانه ییرۆر کردنی رۆژنامه‌نوسی لاو سه‌رده‌شت عوسمانه و ئه‌وه‌تا به دیار چاوی هه‌مومانه‌وه له سه‌پاندنی بریار و پاساوی خۆیاندان و به‌رده‌وامن له هه‌ڕه‌شه و ترساندنی ئه‌و ده‌نگانه‌ی که په‌رده‌ی سه‌ر نهێنیه‌کانیان لاده‌ده‌ن.
بۆیه لێره‌وه زۆر ئاسان ده‌توانین له سیحری سیاسه‌تی خۆکردی با‌رزانی تێبگه‌ین که به درێژایی مێژوو بریتیه له سه‌پاندنی پاساوه‌کانیان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست