حیزب وترس لەپرسیارە گرنگەكان !!
Thursday, 21/07/2011, 12:00
هەمیشە هەردوو پارتى دەسەڵاتدار (یەكێتى وپارتى) بەتایبەتى لەدواى ڕاپەرینى 1991 وپاش ساڵانى 2003وپاش ڕووداوەكانى 17ى شوباتى كار لەسەرئەوەدەكەن كەچۆن بیر وئەندێشەو فیكر وهەستى خەڵك لە كارە خراپ وچەوتیەكانى خۆیان دووربخەنەوە , بەهەموو شێوەیەك هەوڵ دەدەن چاوى خەڵك لەحەقیقەت وبینینى دروستى شتەكان لابەرن , هەركاتێك ئەم دووپارتە ڕووبەرووى پرسیارێك یاخود هەر ڕەخنە وقسەیەك كرانەوە , ئەوا ئامادەنین بەهیچ شێوەیەك وەڵامى دروستى پرسیارەكان وڕەخنەكان بدەنەوە ,لەبرى ئەوەى خۆیان ماندوو بكەن بەوەى كەوەڵامێكى عەقڵانى وتەندروستى پرسیارە چارەنووسساز وستراتیژێكانى خەڵك بدەنەوە كەچى هەوڵ دەدەن مێشكى خەڵك بەشتى پڕوپوچ وبێ سەروبەروە سەرقاڵ بكەن , چونكە هەندێك پرسیار هەن نەك تەنها ئەم دووحیزبە ناتوانن وەڵامى بدەنەوە بەڵكو بوار نادەن بەخەڵك تاوەكو بیكات وئەگەریش كردیان ئەوا جگە لەبەركاهێنانى هێز وترس وفۆبیا وتۆقین وڕفاندن وكوشتن هیچ ئەلتەرناتیڤ وڕێگەیەكى شەرعى ویاسایى دیكەیان نیە , بەداخەوە پارتى ویەكێتى وادەزانن خەڵك تەنها بەپارە وبەرژەوەندى مادى وخزمەتگوزارى وئەرزە پێدان وواسیتە كردن وماستاوكردن دەژێت , ئەوان زۆر ڕقیان لەووشەى هەست كردن وهۆشیارییە وچونكە ئەم ووشانە كار لەسیاسیەت وپرۆگرامە چەوتەكانیان دەكات , ئەم ووشانە خەڵك لەخەوى غەفڵەت رادەچڵكێنێ ودەزانێت چى دەكات وبەگژى كێدا ڕادەپەرێت ! ئەگەر نموونەیەكى مێژووى بهێننەوە باشتر لەم مەسەلەیە تێدەگەین لەساڵى 1789شۆڕشێكى مێژوویى گەورە لە فەرەنسا هەڵگیرسا كەكاریگەرى نەك تەنها بۆ سەر فەرنساو ئەوروپا هەبوو بەڵكو شوێن دەستى خۆى لەجیهانیش دا دیارى كرد (هەروەكو چۆن نووسەرێكى وەك "مەریوان وریاقانیع" لەوبڕوایەدایە كە ئەم ڕووداو وخۆپیشاندەرانە ى كەلە ناوچەكانى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا ڕووى داوە وڕوودەدەن بەشێوەیەك لەشێوەكان هەمان ڕەوت وجموجۆڵەكانى ئەوشوڕشە فەرەنسیە بەڵام لەشوێن وساتى جیاوازدا) ئەوەى كەمن مەبەستم بیت ئەوەیە كەئەوكات ووڵاتانى ئەوروپى هەموویان لەدۆخێك دا بوون زۆر لەهى فەرنساخراپتربوو ولەفەزایەكى سیاسى مەترسناك ونائینسانى دابوو , كەچى فەرنسا لەدۆخێكى باشتر لەئەوان دەژیا لەهەمان كاتیشدا شۆڕشیكى گەورەى بەناوى شۆڕشى فەرەنیسەوە ئەنجامدا , ئەمەش ببوە جێگەى تێرامانى زۆر لەچین وتوێژەكلانى خەلك دیارە هۆى ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوى كەخەڵكى فەرەنسا هەستیان بەوەدەكرد كەڕێگەى ئایندەى ووڵاتەكەیان بەرەو دۆخێكى ترسناك دەچى بۆیە ئەوشۆڕەیان ئەنجام دا واتا هەست كردن یەكێكەلەمەرجەكانى مرۆڤ بوون ,هەست واتا مرۆڤى زیندوو , ئەوەى جێگەى داخ وئەسەفێكى گەورە ئەم دووپارەتى دەسەڵاتدارەكەى كورد بەچەندین ڕێگاى جۆرواجۆر هەوڵ دەدەن ئەو سیفەتە هەستى وهۆشدارییە لەفیكرو نەست وگیان وڕوحى هاوڵاتى كوردى بكوژن ونەهێڵن بیربكاتەوە وبڕوانیتە ئایندەى خۆى !!
ڕێگاكان زۆرن كەلەپاش ڕاپەرینەوە ویستوویانە ئەو هەستە ڕاستەقینەى كورد وئەو دەنگە دروستەى هاوڵاتى كورد وئەو ویژدانە حەقەى لەناخى كوردیدا چەكەرەى كوردووە بكوژن ونەهێڵن جارێكى تر وەك سەردەمى قازى موحەمەد ومامەیارە وشێخ مەحمودى نەمر دووبارە سەردەرنێتەوە , ئەو هاوڵاتیە كوردانەى كەلەپاش ڕاپەرینەوە چەپڵە بۆ ئەم دووپارتە لێى دەدەن وئێستاش لێ دەدەن هاوڵاتیە ڕاستەقینە وكوردپەروەرەكە دروستەكەنین ,ئەوانە جۆە كەسانێك هەورەكو چۆن مەلاكریكار ووتەنى كەدەلێى بەهەموو مۆسیقایەك هەڵدەپەڕن !!, جۆرێكن لەو هاوڵاتیە ساویلكانە كەبەهەموو ریتم وبەرنامە وخراپە وباش ومیردەزمەیەكى دەسەلات ڕازین , پێى دەچێ ئەمانیش قوربانى سیستمەكە بن وهیچ خەتایەكیان نەبێت وپێویستیان بەوهەستەى شۆرششى فەرەنسى هەبێت . هەردوو حیزى دەسەڵاتدار پێیان باشە خۆیان چۆن بیردەكەنەوە وخەڵكیش وابیربكاتەوە دژى ئەوقسەیەى فەیلەسوفى ئەڵمانى "كانت "ن كەدەلێت ئێمە ئەگەر (هەموومان وەكو یەك بیربكەینەوە وەكو ئەوەیە كەكەس بیرنەكاتەوە) وەهەر كاتێك كەسێك یاهاوڵاتیەك یا بیرمەند وڕۆشنبیر ونووسەرێك بەجیا لەوان بیربكاتەوە ئەوا بێ هیچ مەرجێك لەقامووس وفەرهەنگى ئەوان دەچێتە دەرەوە وئەگەر لەو قامووسەى خۆشیان ئاماژەى پێبكەن ئەوا بەتێكدەر وخائین ولەڕێ لادەر وشەیتان وئاژاوەگێڕ وچەواشەكار !
ئەم دەسەڵاتە ئەوەندە لەبیرى ئازاد وئازادى بیروڕا وبیرى جیاواز دەترسێ , هەموو دەسكەوت وئیمتیازات و بەرژەوەندى جۆراوجۆر دەخاتە بەردەم تاك تاوەكو لەو پرەنسیبە دیموكراسیییە دوورى بخاتەوە , بەدڵنیاییەوە ئەم دەسەڵاتەش چەندین ڕێگاى جۆراوجۆرى گرتووەتە بەر لەپێناو دوورخستنەوەى ئەو بیرە لەوانە خستە بەرى تەماحى گەنج وبەرژوەندى گشتى و پێدانى پاداشت ومادى جۆراوجۆر كەئەمەش بەشێكەیە لەشێوەكان كوشتنى پرسیار وبیركردنەوەى ئازادە لاى گەنج وهاوڵاتى وتاكى كورد ..
رێگەیەكى تر كەبەكارى بهێنێت بۆ كوشتى بیر وبۆچوونى ئازاد وپرسیارى گرنگ مەلەسەى ترس وتۆقین وهەرشەشەكردن وتیرۆرى مەعنەوى وفیزیكییە لەم بواردەشدا چەنیدن نموونەمان بینى لەوانە كوشتنى هەریەك لە (سۆرانى مامە حەمە وسەردەشت عوسمان وعەبدولستار تاهیرشەریف .. هتد) دیارە ئەم ترس وتۆقاندنەى كەئەم دووپارتە عەیامێكە كارى پێدەكەن وئێستاش بەشَیوەیەكى ئاشكرا بەرامبەر ڕۆشنبیرە كوردەكانى وەكو فاروق رەفیق ورێبین هەردى بەكارى دەهێنن هەمان ئەو رێبازەیە كەلەبەرامبەر ئەوانەى پێشوو بەكاریان هێنا , كەواتە لەم ڕووەوە ئەم دوو حیزبە ڕاستە ئێستا لەنێو باڵەخانە وڤیلا وكۆشكى ڕازاوەدا دەژن وبەجلو بەرگى بۆین باخدار وقاتى ئەمریكیەوە لەكەناڵەكانى ڕاگەیاندن دەردەكەون بەڵام بەهەمان عەقڵى شاخ وململانێى جەنگەڵەوە دەڕواننە یەكترى وهەردەبێت بەهێز لاوازەكان لەناوببات !!
ئەوەى كەجێگەى ئومێد بەخشتە ووشەكان ڕاست ودروستن , مادام ووشەى هاوڵاتى حەقە ئەوا هێز ناتوانێت هیچ بكات , هێزى سەربازى بەناوى (دژە مرۆڤ وئاسایش ودەزگاى پاراستن) دەتوانن كۆمەڵگە سەرەوژێركەن وكوردستان بكەنە خۆڵەمیش بەڵام قەت ناتوانن حەقیقەتمان لێ بكەنە جەهل وخورافەت , دواجار هەر ووشەى ڕاست وحەقە بەسەر ناحەق وستەمكاردا سەردەكەوێت , ئەمەش ئەوە دەخاتە ڕوو كەتەنها هێز ناتوانێت مەسەلەكان یەكلایبكاتەوە , وەك بینیمان دیكتاتۆرەكانى جیهان لەوێنەى هیتلەر وستالین ومۆسوۆلینى وسەدام وموبارەك هەر شانازییان بەهێزى خۆیانەوە دەكرد كەچى سەرى خۆیان لەزبڵدانى مێژوودا بینییەوە !!زۆر جار ووشەیەك یاخود پرسیارێك یاخود قسەیەك یاچەند ڕستەیەك ئەگەر وەڵام نەدرێتەوە ومرۆڤ لەئاستیدا گوێ نەگرێت ئەوا هێدى هێدى دەیڕوخێنێت , كاتێك ئەمریكالەسەرەتایى ساڵانى شەسدا لەدژى ڕەشپێستەكان جەنگى هەڵگیرساند وبەهەموو شێوەیەك لەدژیان دەوەستیایەوە وهەمووو هێزێگى گرتە بەر بۆ لەناوبردینان لەبەردەم رستەیەكى مارتن لوسەر گینگ لەسەر چۆك كەوت تەنانەت سەرۆكێكى وەك بیل كلینتن كاتێك ئەو ڕستەیەى خوێندەوە تووشى گریان وفرمێسك رێژیكى سەیر بوو , ڕستەكەش دەڵى (من ئەمڕۆ خەون بەوەوە دەبینم كە هەرچوار منداڵەكەم ڕۆژێك لەنێو گەلێكدا بژین كەلەرێگەى ڕەنگى پێستیانەوە حوكم نەكرێن بەڵكو لەرێگەى ئەخلاقیانەوە) ئەم ووتەیە سەرلەبەرى كۆمەڵگەى ئەمریكى هەژاند وهەمووان واتا سپى پێستەكان دواى تیرۆكردنى لوسەر ویژدان وهەڵویستیان گۆڕا بەرامبەر ڕەش پێستەكان وتاوەكو ئەمرۆِ وەك دەبنین رەشپێستیەكى وەكو ئۆباما حوكمى ئەو ووڵاتە دەكات ,ووڵاتێكى وەكو هیند چۆن سەربەخۆى وەرگرت؟ ئەمیش بەهەمان شێوە ووتەكانى گاندى وخۆڕاگرى وباوەڕبوونى بە ناتوندوتیژى , هەروەكو یەكێ لەووتە هەرەكارییگەرییەكانى كاتێك دەڵێت (حەقیقەت وناتوندوتیژى دوو ڕووى یەك دراون) ئەم ووتارەى وای لە هێزێكى زەبەلاحى وەك بەریتانیا كرد كەجگە لەپاشەكشى كردن هیچ شتێكى ترى پێنەمێنى لەبەردەم گەلى هینددا , كەواتە ووشە وپرسیار ونووسین ڕۆڵێكى گرنگیان هەیە لە چاكسازى وگۆڕینى دەسەڵاتدا , بەڵام هەتا دەسەلات وەكو ئەوەى پارتى ویەكێتى كەلەكوردستان دا ئەنجامى دەدەن گوێیان لە پرسیارى نووسەران وڕۆشنبیران نەگرت ویاخود ئامادەى وەڵامدانەوەیان نەبوو ئەوا بیگومان ئەمرۆ یاسبەى دەكەونە بەر رەحمەتى مێژوو,خوێندكارێكى زانكۆیى وەكو (سەردەشت عوسمان) كاتێك پرسیار دەكات وڕەخنە دەگرێت لەئەداى سیاسەتى پارتى وگەندەڵیەكانى دەخاتە ڕوو دەبێ وەڵام بدرێتەوە وگوێى لێبگرێت , نووسەرێكى وەكو سۆرانى مامە حەمە كاتێك بەقەڵەمێك وكاغەزێكەوە ڕووبەڕووى دسەڵات دەبێتە ناكرێ بەگوللە وئاگرى وەڵام بدرێتەوە چونكە دەسەڵات دەبێ باش ئەوە بزانێ كە كوشتنى نووسەران وبیرمەندانى هاوشێوەى ئەمانە دۆخەكەى لێ ئاڵۆزتردەكات ولەبرى ئەوەى یەك سەردەشت ویەك سۆران پرسیار وڕەخنەى لێبگرێت ئەنجا هەزارەها وملیۆنەها سۆران وسەردەشت لەژێر ناوى كەس ولایەن وڕەنگى جیاواز پرسیار وڕەخنەى دیكەى لێ دەگرن ؟!!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست